جاموو و کەشمیر ویلایەتێکە لە باکووری ڕۆژاوای ھیندستان. ناوەندی ھاوینەی ئەو ویلایەتە شاری سرینگار و ناوەندی زستانەی شاری جامۆیە.

جاموو و کەشمیر
 ھیندستان پارێزگای ھیندستان
ئاڵای جاموو و کەشمیر
مۆری فەرمیی جاموو و کەشمیر
شوێنی جاموو و کەشمیر لە ھیندستان
شوێنی جاموو و کەشمیر لە ھیندستان
نەخشەی جاموو و کەشمیر
نەخشەی جاموو و کەشمیر
وڵات ھیندستان
ناوچەی ھیندستانباکووری ھیندستان
دانپێدانان بۆ یەکێتیی٢٦ی تشرینی یەکەمی ١٩٤٧
پایتەخت
گەورەترین شارسرینگار
ناوچەکان
دەسەڵات
 • پارێزگارناریندێر ناس ڤۆھرا
 • سەرۆک وەزیرانمووفتی موحەممەد سەیید (PDP)
 • جێگری وەزیرنیرمال کوومار سینگ (بھاراتا جاناتا پارتی)
 • وەزارەتی داددووپەرلەمانی (٣٦+٨٧)
 • بەشی پارلەمانیراجیا سابحا ٤
لۆک سابحا ٦
ڕووبەر
 • سەرجەم٢٢٢٢٣٦ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٨٥٬٨٠٦ میلی چوارگۆشە)
 • پلە٥ـەم پارێزاگای ھیندستانە
بەرزایی
٣٢٧ مەتر (١٬٠٧٣ پێ)
ژمارەی دانیشتووان
 (٢٠١١)
 • سەرجەم١٢٥٤٨٩٢٦
 • پلە١٩ھەم پارێزگای ھیند لە ڕووی دانیشتووانەوە
 • چڕی٥٦ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (١٥٠ کەس لە میلی چوارگۆشە)
ناوچەی کاتیUTC+٠٥:٣٠ (تایمی ستانداری ھیندی)
ISO 3166 codeIN-JK
HDIincrease 0.601 (medium)
HDI rank١٧ـەم (٢٠٠٥)
خوێندەواری٦٦،٧٪ (٢١ـەم)
زمانە فەرمیەکانئینگلیزی, ئوردوو
زمانەکانی تردۆگری, ھیندی, زمانی کەشمیرکەشمیری, لاداکھی, شینا
وێبگەماڵپەڕی فەرمی

زۆرتری خاکی ئەو ویلایەتە لە زنجیرە چیاکانی ھیمالایا دایە. ئەو ویلایەتە لە باکووری ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ کۆماری خەڵکی چین سنووری ھاوبەشی ھەیە و لەگەڵ ویلایەتەکانی ھیماچال پرادێش و پەنجاب لە باشورەوە و بەشی ژێر چاودێری پاکستان، کەشمیری ناسراو بە کەشمیری ئازاد [گەلگەت-بلستان]] لە ڕۆژاوا و باشوورەوە ھاوسنوورە. جاموو و کەشمیر لە ڕابردوو دا بەشێک بوو لە حکوومەتی میرنشینی ژێر دەسەڵاتی بەریتانیا. لەسەر خاوەندارێتی ئەو ناوچەیە لە نێوان وڵاتەکانی چین، ھیند و پاکستان کێشە ھەیە و ھەر کامەیان بەشێکیان لە ژێر دەسەڵاتە. ویلایەتی جاموو و کەشمیر کە پڕ دانیشتوو ترین بەشی کەشمیرە لە ژێر دەسەڵاتی ھیندە و لە لایان پاکستانەوە وەکوو کەشمیری داگیرکراوی ھیند ناو دەبرێ.[١]

ھیندیەکانیش بە ھەمان شێوە بەشە پاکستانیەکەی کەشمیر وکوو کەشمیری داگیرکراوی پاکستان نێو دەبەن. ناوچەی ئاکسای چین لە باکووری کەشمیر کە لە ژێر دەسەڵاتی چینە لە لایان ھیندەوە داوا دەکرێ و وڵاتی ھیندستان بە بەشێک لە ویلایەتی جاموو و کەشمیر ھەژماری دەکەن.

ویلایەتی جاموو و کەشمیر دابەشی سێ ناوچە دەبێ: جاموو، دۆڵی کەشمیر و لێداخ. ئەو ویلایەتە شوێنی گەشتیاری زۆری ھەیە. «دۆڵی کەشمیر» بە ھۆی پرێسپێکتیڤی جوان و زنجیرە چیا سەرنج ڕاکێشەکانی وەکوو « بەھەشتی سەر زەوی» ناو دەبرێ[٢] و «جاموو» بە «شوێنی پەرستگا سەرسوورھێنەکان» بەناوبانگە کە ساڵانە سەدان ھەزار گەشتیاری ھیندوو سەردانی دەکەن. «لێداخ»یش بە ھۆی چیا دوورەدەست و جوانەکانی و ھەروەھا فەرھەنگی بوودایی بە «تەبەتی بچووک» ناوبانگی ھەیە.

دانیشتوانی ئەو ویلایەتە لە سەرژمێری ساڵی ٢٠١١ زیاتر لە ١٢،٥٤٨،٩٢٦ کەس بووە. سرینگار بە ١،١٩٢،٧٩٢ کەس و جاموو بە ٩٥١٫٣٧٣ کەس پڕ دانیشتوو ترین شارەکانی ئەو ویلایەتەن. جاموو و کەشمیر تەنیا ویلایەتێکن کە زۆرترین دانیشتوانی موسوڵمانی ھەیە. ٦٧٪ ی دانیشتوانی ئەو ویلایەتە پەیڕەوی ئایینی ئیسلامن و لە دۆڵی کەشمیر ئەو ڕێژەیە دەگاتە ٩٥٪.[٣] ئەو ویلایەتە کۆمەڵگایەکی پڕ جمووجۆڵی ھیندووەکان، سیکەکان و بووداییەکانی ھەیە.[٤]

پێشانگا دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری