جاسمێ جەلیل (بە کوردیی باکووری: Casimê Celîl؛ لەدایکبووی ٢٥ی ئابی ١٩٠٨ لە ئەرمەنستان – مردووی ٢٤ی ئابی ١٩٩٨ لە یەریڤان) نووسەر و شاعیرێکی کورد بوو.

جاسمێ جەلیل
Casimê Celîl

لەدایکبوون٢٥ی ئابی ١٩٠٨
مەرگ٢٤ی ئابی ١٩٩٨ (٩٠ ساڵ)
پیشەشاعیر، نووسەر
مناڵ(ەکان)ئۆردیخان، جەلیل، جەمیلە

جاسمێ جەلیل لە بوارەکانی ئەدەبیات، کەلەپوور، و مێژووی کوردستان کاری کردووە و بەرھەمی ھەبووە، ھەروەھا ھەردوو کوڕەکەی ئۆردیخانێ جەلیل، جەلیلێ جەلیل و کچەکەی جەمیلە جەلیل لەسەر فۆلکلۆ و مێژووی کورد کاریان کردووە.

ژیان دەستکاری

 
کۆنفرانسی کوردۆلۆژیی یەریڤان لە ساڵی ١٩٣٤

گوندی قزل قولی و ئاوەدانییەکانی دیکەی دەوروبەری ھەموویان کوردی ئێزدی بوون لە عەشیرەتەکانی ئوتی و چیلی سەر بە عەشیرەتی سیپکی. ناوی باوکی جاسم کە جەلیل بوو، لە دواییدا بووە ناسناو بۆ منداڵی جاسم و نەوەی ئەو.

لەگەڵ کۆتایی جەنگی یەکەمی جیھانی لە ساڵی ١٩١٨ و بەزینی سوپای عوسمانی لە جەنگ، سەربازەتورکەکان ھێرشیان بردە سەر ئەو ناوچەیە بۆ ئەوەی شوێنەواری کوردی تێدا نەھێڵن. ھەموو خەڵکی ناوچەکە کەوتنەخۆ بۆ ڕزگارکردنی گیانیان، سەربازە تورکەکان بەدوایانەوە بوون. لە دوای کوشتارێکی زۆر، ئەو خەڵکەی لە ژیان مابوون گەیشتنە ئاوەدانییەک بۆزبر بوو لە قەراغ ڕووباری ئاواڕەش لە نزیک ئەلەگەز.

پاشان خەڵکەکە لە گوندەکانی ناوچەی ئەشتەرەک نیشتەجێ بوون. لەم کارەسەدا جاسم لە کەسوکاری دابڕا، ئەوەی کوژرا و ئەوەی لە ڕووباردا خنکا. ئێستا و ئەوساش کەسێکی لەوانە نەدۆزییەوە. لەو جێیەدا و بێ لانە (پەناگە) بوو، لە شوێنێک بۆ شوێنێک لە پارووی نان دەگەڕا. لە ساڵی ١٩١٩ ڕووی کردە شاری ئەلێکساندرا پۆڵ لەوێ ھەتیوخانەیەکی ئەمریکی لێ بووە. ئەمە دەستکەوتێکی گرنگ بووە لە ژیانیدا. ھەر لەو ساڵەدا دەستی کرد بەخوێندن لە ھەتیوخانەی قوتابخانەکەدا. لە ساڵی ١٩٢٣ ھەتیوخانەکە گواسترایەوە شاری ستیپانەڤان، لە ساڵی ١٩٢٥ جاسم پێنج ساڵی سەرەتایی خوێندبوو. لەو ساڵەدا دەسەڵاتی تازەی سۆڤیەتییەکان ھەتیوخانەکەی لە ئەمریکایییەکان سەندەوە. لەو ماوەیەدا جاسم ناچار بوو کارێک بۆ خۆی بدۆزێتەوە. بوو بەشاگردی میکانیکی کارەبا. بەھۆی ئەم کارەبایەوە وەکو کرێکارێک توانی خۆی لە پارتی کۆمۆنیست (شیوعیەت) نزیک بکاتەوە. لە ساڵی ١٩٢٧ ناردیانە باکۆ بۆ خوێندن لە قوتابخانەی سوپایی پڕوپاگەندەی پارتی کۆمۆنیست تا ساڵی ١٩٣٠ لەوێ ماوەتەوە. بۆ چەند مانگێکیش چووە شاری تفلیس و خوێندنی ئەو قوتابخانەیەی لەوێ تەواو کرد. لە ساڵی ١٩٣١ گەڕاوەتەوە یەریڤان بەڕێوەبەرایەتی قوتابخانەی کوردی پێ سپێردرا، زۆر لەم کارەیدا نەمایەوە. لە ساڵی ١٩٣٢ خەریکی لایەنی تەکنیکی دەرھێنانی چاپەمەنی بوو.

لە ساڵی ١٩٣٨ – ١٩٤١ بووە بەقوتابی ئامۆژگای مامۆستایان لە یەریڤان. لەگەڵ دەستپێکردنی جەنگی دووەمی جیھانی، وازی لە خوێندن ھێنا. لە ساڵی ١٩٤٢ بەکارگەری تەکنیکی دامەزرا لە چاپخانەی زانکۆی یەریڤان. دواتر لە ساڵی ١٩٤٣ بوو بەمووچەخۆر لە دادگا، تا ساڵی ١٩٥٣ لەو کارەیدا بەردەوام بوو. لە ساڵی ١٩٥٤ کە بەشی کوردی لە ڕادیۆی ئەرمەنستان کرایەوە، بەشی مۆسیقا و گۆرانی و فۆلکلۆر بەجاسم سپێردرا. لەبەرئەوەی شارەزای مۆسیقای فۆلکلۆری کوردی بوو و بلوێرژەنێکی چاک بوو لەگەڵ تیپی مۆسیقا بلوێری دەژەنی. تا کۆتایی شەستەکانی سەدەی بیستەم پەیوەندی بەم دەزگا ڕاگەیاندەیەوە مابوو.

جاسم لە ژیانیدا تەمەنی نەوەد ساڵی بردە سەر، بۆیە ماوەی خانەنشینەکەی درێژ بوو.

بەرھەم دەستکاری

لە ١٩٥٤ پەرتووکەکەی بە ناوی «ئەلەگەز» لە یەریڤان چاپکرا. لە ١٩٦٠ کتێبێکی تری بە ناوی «ڕۆژا من» نووسی.

سەرچاوەکان دەستکاری