تەمەستێرە

(لە تەمەئەستێرەەوە ڕەوانە کراوە)

تانەی گازی (بە ئینگلیزی: Nebula) ناوی دووەمی لە زمانی کوردی (تەمەستێرە) یاخوود (پەڵە-تەمومژ) لە زانستی فەلەکناسی، تەنێکی سەلمێندرا و بیندراوە لە گەردووندا، کە بە شێوەیەکی پەرت و بڵاو وە شێوەیەکی نا رێکخستوو بەدیار ئەکەون، هەروەها پێکهاتەی سەرەکی ئەو تانە گازیانە پێکدێ لە گازی تێکەڵکرای (ناوی زانستی: گازی ترشی) کە هایدرۆجین و ھیلیۆم و تۆزی گەردوونین، هەروەها زانایانی فەلەکی لێکۆڵینەوە لەسەر تەمەئەستێرەکان دەکەن لە ڕێگایی لێکۆڵینەوە لەسەر بۆشایی نێوان ئەستێرەکان و بە تایبەت ئەو ئەستێرانەی لە گەلەستێرەی خۆمان بوونیان هەیە.

لەدایک بوونی ئەستێرەیەک لە بورجی دروستکەر لە تەمەئەستێرەی هەڵۆ

هەروەها دەتانین بە شەو لە ئاسمانی زەوی سەیری زۆرەک لە تانە گازیەکانی گەردوون بکەین لە ڕێگای تەلیسکۆپی گچکە بە رێگای بورجی ڕاوچی یاخوود جەبار، هەروەها یەکەک لە بەناوبانگترین تانە گازیەکان تەمەئەستێرەی ڕاوچییە یاخوود ناوی دووەمی مسیە٤٢، هەروەها ئەو تەمەئەستێرانە رووناکی لە خوودی خۆیانەوە نیە بەڵکو بەهۆکاری ئەستێرەکانی نێزیکیان دەتانن رووناکی تیشکبدەنەوە ئەمەش لەسەر زەوی دەیانبینین.

جۆرەکانی تەمەئەستێرە دەستکاری

لە گەردووندا چەندین جۆری تانەی گازی هەیە بە تایبەت لە گەلەستێرەکەمان ئەویش گەلەستێرەی ڕێگای شیری ئەوانیش:

تانەی گازی تاریک دەستکاری

 
وێنەی تانەی گازی سەری ئەسپ

تانەیەکی گازیە نە رووناکی لە خوودی خۆی هەیە هەروەها نە رووناکی لە ئەستێرەکانی نێزیکی وەردەگری.

تانەی گازی ڕەنگدەرەوە دەستکاری

تانەیەکی گازیە هاوشێوەی تانەی گازی تاریکە بەڵام جیاوازیەکەیان ئەوەیە کە تانەی گازی ڕەنگدەرەوە رووناکی لە ئەستێرەکانی نێزیکی تیشک ئەداتەوە.

تانەی گازی تیشکاوەر دەستکاری

ئەو تانە گازیە رووناکی لە خوودی خۆیدا هەیە و لە ئەستێرەکانی نێزیکیشی رووناکی تیشکدەداتەوە، ئەو خۆرەیان چەند لقێکی هەیە ئەوانیش:

تانەی گازی هەسارەیی دەستکاری

تانەیەکی گازی تیشکاوەرە، ئاماژە بە کۆتایی هاتنی ژیانی ئەستێرەیەک دەکا کە بارستاییەکەی کەمبی، هەروەک لە داهاتوو ئەستێرەی خۆر تووشی دەبی، هەروەها زانایان لەبەر ئەوە ناویان لەو تانە گازیە نایە هەسارەیی لەبەر ئەوەی زۆرترین جار شێوەی لەسەر شێوەی هەسارەییە

ناوچەی هایدرۆجینی دەستکاری

تانەیەکی تیشکاوەرە، هەروەها یەکجار گەورە و شاهانەیە، پێکدێ لە ناوچەیەکی پڕ لە ئەستێرەی گەنج، هەروەها ناوچەیەکە پێی دەگۆترێ (باخچەی ئەستێرەکان) هەروەها ناوچەی هایدرۆجینی دابشکرایە لۆ ٢ ناوچە ئەوانیش: ناوچەی هایدرۆجین ١ کە زۆرتر پێکدێ لە هەوری هایدرۆجینی گەردیلەی تاک، ناوچەی هایدرۆجینی ٢ کە پێکدێ لە هەورەکی گەردی هایدرۆجینی

تانەی گازی سوپەرنۆڤا دەستکاری

تانەیەکی تیشکاوەرە، زۆر گەورەیە لە ئەنجامی تەقینەوەی ئەستێرەیەک کە بارستاییەکەی گەورەی هەیە بەو رادەیەیی بگاتە باری تەقینەوەکە پەیدا بووە

ڕۆڵی تانەی گازی لە دروستبوونی ئەستێرە دەستکاری

تانە گازیەکان رۆڵەکی گرنگیان هەیە لە پەیدابوون و دروستبوونی ئەستێرەی نوێ، هەروەها بە ملیۆن و ملیاران سار پێش ئێستا سەرچاوەیەک بوونە لۆ دروستبوونی ئەستێرە، کە ئەستێرەی خۆر لە پێشتردا لە ئەنجامی تانەیەکی گازی هاتیتە بوونی کە پێیدەگۆترێ (تەمەئەستێرەی سەرەتایی- تەمەئەسستێرەی خۆر).

پێشانگا دەستکاری

سەرچاوە دەستکاری