تەموورە

ئامێرێکی مۆسیقای پێژەندار

تەموورە (ھەروەھا تەنبوور، تەموور، تەمبوور، تەمیرە یان تەمۊرە) ناوی ئامێرێکی مۆسیقایە.[١] ئەم سازە لە کاسەیەکی گەورەی باڵ درێژ پێکھاتووە کە چوار تاڵ ژێی بە سەردا تێدەپەڕێ و بە قامک دەژەنرێت. تەموورە سازێکی تایبەتی ئایینی یارسانە کە زۆرتر لە ناوچەکانی کرماشان لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان باوە، شوێنکەوتووانی ئایینی یارسان وەک سازێکی پیرۆز لە بۆنە ئایینییەکاندا کەڵکی لێ وەردەگرن.

تەموورە

ڕوانگەی جیاواز دەستکاری

ئەوترێ کە تەموورە تەڵموور بوە کە بە واتای تەلێکە کە مووری پێ بکرێ واتە تەل+موور. موور شێوە ئاوازێکە بۆ شین گێڕی. سەبارەت بە ناوی ئەم ئامێرە ڕوانگەی جیاواز ھەیە. لە "Grove Dictionary of Music" ھاتووە کە وشەی تەموورە لەگەڵ دەرباز بوونی زەمان بە وشەکانی پاندۆرا (Pandora)، پاندۆلا (Pandola) و ماندۆرا (Mandola) و ماندۆلا (Mandola) و ماندۆلین (Mandoline) دەر ھاتوە.[٢]

لە زمانی کوردی و لە ناو کوردان دا تەموورە بە چەن ئامێری جیاواز دەبێژرێت.

مێژووی تەموورە دەستکاری

بە سەرنجدان لەسەر ئەو پەیکەرە ژەنیارانەی لە ئیلام دۆزراوەتەوە تێ دەگەین کە مێژووی بوونی ئەم ئامێرە دەگاتە زۆرتر لە ٥٠٠٠ ساڵ پێش ئێستا. هەڵبەت ئەو سازە هەر دیار نیە چ سازێکە. بەڵام لە تەموورە دەچێ بە شێوەیەکی گشتی‌، لە بەڵگە مێژووییەکان دا لە ٧ جۆر تەموورە ناو براوە:

  1. تەموورەی شێروانی
  2. تەموورەی خوراسانی
  3. تەموورەی بەغدادی یان مەزانی
  4. تەموورەی تورکی
  5. تەموورەی دوو تەلی، لە ئامێرگەلی‌ سەرەتاییە و لە باکووری ئافریقا دەژەنرێت.
  6. نای تەموورە، کە بە کەمان دەژەنرێت.
  7. تەموورەی مەراکەشی، کە ٧ تەلی ھەیە.

فارابی لە کتێبی "الموسیقی الکبیر" لە تەموورەی بەغدادی و تەموورەی خوراسانی ناو دەبات.

ژەنیارانی بەناوبانگی تەموورە دەستکاری

مەقامەکانی تەموورە دەستکاری

شێخ ئەمیری، سەحەری، عابدینی، باباناوسی، سارۆخانی، چەپی، قەتار، شاخوشین، جڵەوشاھی، فەتاح پاشایی، ھەڵپەڕکێ، تەرز

ژەنراوەکانی سەید خەلیل عالی نژاد کە ھێشتا بەر گوێی خەڵک نەکەوتووە، لە دوامین ئاسەوارەکانی زنجیرەی عیرفانی- ھونەری کوردستانە کە تێیدا دابی کۆن و داھێنانی نوێ بە شێوەیەکی سیحراوی یەکانگیر بووە.

چێکەرانی تەموورە دەستکاری

ئەسەدوڵای فەرمانی دانیشتووی گەھوارە لە بەناوبانگترین دروستکەرانی تەموورە بوو کە لە سەردەمی قاجارەوە تا ئێستا بەم کارە پەرژاوە.

سەعید زوننووری لە شاری سەحنە

ئەمانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ بێهزاد نەقیب سەردەشتی، "ئامێرناسی مۆسیقای کوردی"
  2. ^ Grove Dictionary of Music here

[١]