تێنسی سەرمێز (بە ئینگلیزی: Table Tennis) ھەروەھا ناسراوە بە پینگ پۆنگ (Ping-pong) ئەو یارییەیە کە لە نێوان دوو یان چوار یاریزاندا دەکرێت و تۆپێکی کێش سووک بەکاردەھێنرێت لەم یارییەدا، ھەروەھا ھەردوولا یەکی ڕەکتەیەکی تێنسیان بە دەستەوەیە بۆ ھەڵدانی تۆپەکە.

تێنسی سەرمێز

مێزی یاری دەستکاری

ڕووبەری مێزەکە لەیاری نێودەوڵەتییەکان ٢٫٧ × ١٫٥ ە، دەبێ ڕەنگیشی لەنێوان شینی تاریک یان ڕەش یان سەوز یان پرتەقاڵی بێت، بەرزی تۆڕەکەش ١٥٫٢٥ سم دەبێت، تۆپی یاریش جیاوازی زۆرترە لەچاو تۆپی تێنسی سەرزەوی لەڕووی کێش یان قەبارەوە قەبارەی تۆپەکە ٤٠ملیمەترە.

ھەڵەکان دەستکاری

  • نابێ یاریزان لەیەک کاتدا دوو جار بە ڕەکتەیەکەی لە تۆپەکە بدات
  • لەکاتی ھاوێشتنی تۆپەکە دەبێ تۆپەکە سەرەتا بە مێزی یاریکەری بەرامبەر کەوێ بەر لەوەی بچێتە دەرەوەی مێزەکە گەر چووە دەرەوە بەر لەوەی بە مێزی یاریکەری بەرامبەر کەوێ بچێتە دەرەوە

بە ھەڵە ھەژمار دەکرێت.

سەرچاوەکان دەستکاری