تیشک[١] یان نیوە ھێڵ بەشێکە لە ڕاستەھێڵ کە لە خاڵێکەوە دەست پێ دەکات و درێژ دەبێتەوە بۆ ناکۆتا بە یەک ئاڕاستە. نووسینی تیشکی AB ئەوە دەگەیێنێت سەری تیشکەکە Aیە و بە خاڵی Bدا دەڕوات. دیاریکردنی خاڵێک لەسەر ھێڵێک دوو تیشک پێک دێنێت.

تیشکی AB.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ بیرکاری بۆ ھەمووان کتێبی خوێندکار پۆلی دەیەمی زانستی