تیرۆریزمی مەسیحی جۆرێکە لە تیرۆریزمی ئایینی، لە کردەوەی تیرۆریستی پێکدێت کە لەلایەن ئەو گرووپانە یان ئەو کەسانەوە ئەنجام دەدرێن کە بانگەشەی پاڵنەر یان ئامانجی مەسیحی دەکەن. تیرۆریستانی مەسیحی لە ڕێگەی لێکدانەوەی کتێبی پیرۆز و مەسیحییەت، بەپێی ئامانج و جیھانبینی خۆیان، ڕەوایەتی بە کردەوە توندوتیژەکانیان دەدەن.[١][٢][٣]

ئەندامانی کوو کڵەکس کڵان لە کۆلۆرادۆ لە ساڵی ١٩٢١ سووتاندنی خاچ ئەنجام دەدەن.

گرووپە تیرۆریستییە مەسیحییەکان بریتین لە ڕێکخراوە نیمچە سەربازییەکان، کەڵتەکان و گرووپە نارێکخراوەکانی خەڵک کە ڕەنگە کۆببنەوە بۆ ئەوەی ھەوڵی تیرۆرکردنی گرووپەکانی دیکە بدەن. ھەروەھا ھەندێک گرووپ ھانی کەسانی ئاسایی دەدەن بۆ ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆریستی.[٤] گرووپە نیمچە سەربازییەکان بە شێوەیەکی تایبەت بەستراونەتەوە بە ئامانجە نەتەوەیی و سیاسییەکان و ھەروەھا ئامانجە ئایینییەکان[٥][٦] و زۆرێک لەم گرووپانە بیروباوەڕی ئایینییان ھەیە کە لەگەڵ بیروباوەڕە ئایینییەکانی مەسیحییەتی ئاساییدا ناکۆکە. کۆمەڵکوژیی ڕەواندز و هێرشی شاری ئۆکلاهۆما و ھێرشەکانی مزگەوتی کرایستچرچ نموونەکانی تیرۆری مەسیحییە.[٧]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Al-Khattar, Aref M. (2003). Religion and Terrorism: An Interfaith Perspective (بە ئینگلیزی). Greenwood Publishing Group. ISBN 978-0-275-96923-3.
  2. ^ Hoffman, Bruce (1995-01-01). ""Holy terror": The implications of terrorism motivated by a religious imperative". Studies in Conflict & Terrorism. 18 (4): 271–284. doi:10.1080/10576109508435985. ISSN 1057-610X.
  3. ^ Pratt, D. (2010). "Religion and Terrorism: Christian Fundamentalism and Extremism". doi:10.1080/09546551003689399. {{cite journal}}: Cite journal requires |journal= (help)
  4. ^ Bruce Hoffman (1998). Inside terrorism. Internet Archive. Columbia University Press. ISBN 978-0-231-11468-4.
  5. ^ "Insight – Gold, diamonds feed Central African religious violence". Reuters (بە ئینگلیزی). 2014-07-29. Retrieved 2022-05-17.
  6. ^ Juergensmeyer, Mark (2003-09-01). Terror in the Mind of God: The Global Rise of Religious Violence (بە ئینگلیزی). University of California Press. ISBN 978-0-520-93061-2.
  7. ^ Barkun, Michael (1997). Religion and the Racist Right: The Origins of the Christian Identity Movement (بە ئینگلیزی). UNC Press Books. ISBN 978-0-8078-4638-4.