تیرۆرکردنی جۆڤێنێل مۆیس

جۆڤێنێل مۆیس سەرۆک کۆماری ھایتی لە ٧ی تەممووزی ٢٠٢١ تیرۆرکرا، کاتێک گرووپێکی ٢٨کەسی چەکدار ھەڵیانکوتایە سەر شوێنی نیشتەجێبوونی خۆی و تەقەیان لێ کرد و دەست بەجێ گیانی لەدەست دا، خێزانەکەشی لە ئەنجامی ئەم ھێرشە بریندار بوو. لە ٨ی تەممووزی ٢٠٢١ بەرپرسانی ھایتی کوژرانی چوار گومانلێکراوی ھێرشەکە ھەروەھا دەستگیرکردنی ٢٠ کەسیان ڕاگەیاند، ھەروەھا پۆلیسی ھایتی ڕای گەیاند، ئەو گرووپەی دەستیان لە تیرۆرکردنی جۆڤینێل مۆئیس، سەرۆکی ھایتی ھەیە لە ٢٨ کەس پێکھاتوون کە ٢٦یان کۆلۆمبین و دووانیان ئەمریکی. بەشی زۆری کۆڵەمبییەکان سەربازی خانەنشینکراوی کۆڵمبیان. کلۆد جۆزێف سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری ھایتی بۆ میدیاکانی ڕاگەیاند "کوشتنی سەرۆکی ھایتی بێ سزا تێناپەڕێت "[١][٢][٣]

تیرۆرکردنی جۆڤێنێل مۆیس
بەشێکە لەHaitian crisis (2018–present)
بابەتی لاوەکیجۆڤێنێل مۆیس
وڵاتھایتی
جێPétion-Ville
پۆتانی شوێن١٨°٢٩′٥٥″N ٧٢°١٧′٥١″W
کاتی ڕوودان٧ی تەممووزی ٢٠٢١
چەک و تەقەمەنیassault rifle، hand grenade
Targetجۆڤێنێل مۆیس
Medical evacuation toJackson Memorial Hospital
تاوانبارنرخی نەزانراو
قوربانیجۆڤێنێل مۆیس، Martine Moïse
Map

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Gonzalez, Oriana. "Police arrest "presumed assassins" of Haitian president". Axios (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-07-10.
  2. ^ "Assassination of Haitian president becomes complex international web". Washington Post (بە ئینگلیزی). 2021-07-09. Retrieved 2021-07-10.
  3. ^ "پۆلیسی هایتی: 26 کۆلۆمبی و دوو ئەمریکی سەرۆکی هایتییان تیرۆرکردووە".{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)