تۆڕی میدیاییی ڕووداو
پێشنیار دراوە کە ڕووداو (وێبگە) بۆ ناو ئەم وتارە تێکەڵ بکرێت. (وتووێژ) لە ٢١ی شوباتی ٢٠٢٤ پێشنیار کراوە. |
تۆڕی میدیاییی ڕووداو تۆڕێکی میدیاییی کوردییە کە لە بوارەکانی میدیای بینراو و بیستراو (ڕۆژنامە، کەناڵی تەلەڤیزیۆنی، ڕادیۆ، وێبگە و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان) بەرھەمەکانی خۆی لە باشووری کوردستان بڵاو دەکاتەوە.[١]
ناوی خۆماڵی | تۆڕی میدیاییی ڕووداو (Tora Mîdyayîya Rûdaw) |
---|---|
بارەگا | |
کەسایەتییە سەرەکییەکان | ئاکۆ محەممەد |
وێبگە | https://www.rudaw.net/sorani |
بەرھەمە چاپکراوەکان[٢] دەستکاری
- ھەفتەنامەی ڕووداو: ڕۆژنامەیەکی ھەفتانەیییە کە ڕۆژانی دووشەممە چاپ دەکرێت تایبەتە بە ھەرێمی کوردستان، بە ئەلفوبێی ئارامی و کوردیی ناوەندی وەشان دەکرێت، ئێستا وەشانی ڕاگیراوە.
- ھەفتەنامەی ڕووداو (ئەوڕوپا): ڕۆژانی پێنچ شەممە لە وڵاتانی ئەورووپا چاپدەکرێت و دەست دەکەوێت، بەئەلفوبێی لاتینی و زاراوەی کورمانجی، ئێستا وەشانی ڕاگیراوە.
- ھەفتەنامەی ڕووداوی وەرزشی: ڕۆژانامەیەکی وەرزشی چوار پەڕەیییە ھەموو سێشەممەیەک چاپ دەکرێت لە ھەرێمی کوردستان، بە ئەلفوبێی ئارامی و کوردیی ناوەندی وەشان دەکرێت، ئێستا وەشانی ڕاگیراوە
- گۆڤاری ڕووداوی منداڵان: گۆڤارێکە تایبەتە بە منداڵان، ئێستا وەشانی ڕاگیراوە.
ڕووداو (ماڵپەڕ) دەستکاری
پۆرتاڵی ڕووداو تایبەتە بە ھەواڵ و چالاکییەکانی کوردستان و ڕۆژھەڵاتی ناوین و جیھان و ئابووری لەپاڵ ئەمەشدا چاوپێکەوتن (ھەڤپەیڤین) و وتار و بیروڕا و بابەتە کۆمەڵایەتیی و وەرزشی لەماڵپەڕەکە بڵاو دەبێتەوە، جگە لەوانە پۆرتاڵەکەی ڕووداو ھەل بە سەردانیکەران دراوە لە بەشی رووداوی تۆ، ئەمەو وێڕای ئەوەی ماڵپەڕەکە بە زاراوەی کورمانجی و سۆرانی بەردەستە و ھاوکاتیش بە زمانی ئینگلیزی و عەرەبی و تورکیش ڕووماڵی ھەواڵەکانی دەکات.[٣]
کەناڵ و ڕادیۆ دەستکاری
کەناڵی ئاسمانی ڕووداو کە بە تایبەتمەندی (HD) پەخشدەکرێت لە سێ مانگی دەستکرد کە ئەوانیش ھۆتبێرد، نایلسات، گالاکسی ١٩.[٤] و ڕۆژی ٢٩ی ئایاری ٢٠١٣ یەکەم ڕۆژی کردنەوە کەناڵەکەبوو وەھەروەھا ھاوکاتیش ڕادیۆیەکە کرایەوە، ھاوکات کەناڵەکە لەریگای ڕسیڤەری دیجیتاڵی ناوخۆییش پەخشی ڕاستەوخۆ دەکات.
ڕەخنەکان دەستکاری
وێڕای ئەوەی وەک میدیایەکی سەربەخۆ خۆیان ناساندووە، بەڵام چەندین میدیای ناوخۆیی و نێودەوڵەتی ڕەخنەیان لە ڕووداو گرتووە، بە سەرچاوەیەکی بڵاوکردنەوەی پڕووپاگەندە بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان و بەتایبەت سەرۆکی ھەرێم نێچیرڤان بارزانی دەزانن.[٥][٦][٧][٨][٩][١٠]
سەرچاوەکان دەستکاری
- ^ "دەربارەی ڕووداو"
- ^ "چاپکراوەکان"
- ^ ماڵپەڕی ڕووداو
- ^ "فینکوێنسییەکانی کەناڵی ئاسمانیی ڕووداو"
- ^ نەشنال ئینترێست: نەخشەی ڕێگای نێچیرڤان بارزانی وەرچەرخانێکی ھەڵە بەدیدەھێنێت (بە ئینگلیزی)، نووسینی کەمال چۆمانی و مایکل ڕۆبین، نووسراو لە ١٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٣؛ ٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. سەردان لە ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٣.
- ^ "Independent media fades in Iraqi Kurdistan". Al-Monitor (بە ئینگلیزی). 1 August 2014. Retrieved 19 December 2016.
- ^ "How the Islamic State is winning the media war". Al-Monitor. 3 June 2016. Retrieved 19 December 2016.
- ^ Chomani, Kamal (4 June 2012). "Nechirvan Barzani's association with media corruption … the Godaw Company as an example". Kurdistan Tribune. Retrieved 15 September 2013. ٢٤ی تەممووزی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ "Iraqi Kurdish Media: Truth, lies & the Kurdistan24 TV channel". Ekurd.net. 21 May 2016. Retrieved 19 December 2016.
- ^ پەیامنێری پێشووی رووداو: من ھەستم دەکرد خیانەت لەخەڵکی خۆم دەکەم ئەگەر لەرووداو بمێنمەوە، ماڵپەڕی سپیدمیدیا، ٢٠ی تەممووزی ٢٠١٥ بڵاوکراوەتەوە.
بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە تۆڕی میدیاییی ڕووداو تێدایە. |