تۆپ یان گۆگ یان تال کەرەستەیەکە لە یارییە وەرزشییەکان بەکاردەھێنرێت بۆ یاریکردن لە نێوان دوو تیپ یان دوو کۆمەڵەوە، تۆپ لە یاری بۆ یاری یاسای یاریکردنی دەگۆڕدرێت و ھەروەھا تۆپی یاری لە یارییەک بۆیارییەکی تری وەرزشی لە ڕووی کێش و قەبارەوە لە گۆڕانکاریدایە.

ئەو تۆپەی لە جامی جیھانیی فیفای ساڵی ٢٠٠٦ بەکارھات لەیاریی تۆپی پێ.

یاساکانی بەکارھێنانی تۆپ دەستکاری

  • لە تۆپی پێ : تەنیا گۆڵپارێز بۆی ھەیە تۆپ بەدەست بگرێت ئەویش تەنیا لە ناوچەکەی خۆی ، وە تۆپ بەکاردێت بۆ گۆل تۆمارکردن لە تیپ ی بەرامبەر
  • لە تۆپی باسکە : لەم یارییەدا ھەموو یاریزانان دەتوانن تۆپ بەدەست بگرن بەڵام ناتوانن بە پێ یاری پێبکەن وە لەم یاریە تۆپ بەکاردێت بۆ خاڵ تۆمارکردن لە سەبەتەی تیپی بەرامبەر
  • لە بالە : لەم یارییەدا ھەموو یاریزانان دەتوانن تۆپ بە قاچ و دەست بەکاربھێنن بەمەبەستی خاڵ تۆمارکردن بەڵام نابێ تیپ لە سێ جار زۆرتر تۆپ لەناوچەی یاریگای خۆی یاری پێ بکات
  • لە تۆپی دەست : لەم یارییەشدا تۆپ بەدەست یاری پێ دەکرێت وە نابێ بە قاچ یاری پێ بکرێت وە بۆ مەبەستی گۆل کردن بەکاردێت
  • لە تێنس : لەم یارییەشدا تۆپ بۆ مەبەستی خاڵ تۆمارکردن بەکاردێت ، کاتێ یاریزانەکە بە دارەکەی تۆپەکە بۆ ناوچەی یاریگای یاریزانەکەی تر ھەڵداوێت
  • لە گۆڵف : لەم یارییەدا تۆپ بەکاردێت بۆ خاڵ تۆمارکردن کە وەرزشکارەکە تۆپەکە بەدارەکە ھەڵدەدات بۆ ئەوەی تۆپەکە بخاتە خاڵی مەبەست
  • لە بلیارد :تۆپ بەکاردێت بەمەبەستی خاڵ تۆمارکردن دوای ھاوێشتنی تۆپە سپیەکە لەلایەن یاریزانەکە بەھۆی دارەوە بۆ ئەو مەبەستەی بەتۆپێکی تر بکەوێت و بچێتە خاڵی مەبەست