تۆم و جێری

زنجیرە و کارتۆنی ئەمریکی

تام و جێری، تۆم و جێری یان مشک و پشیلە (بە ئینگلیزی: Tom and Jerry) کارتۆنێکی ئەمریکییە کە لە ساڵی ١٩٤٠دا بە دەستی ویلیام ھانا و جۆزێف باربێرا دروست کرا. کارتۆنەکە بریتییە لە شەڕ و بەربەرەکانێی دوو کاراکتەری سەرەکی، تۆم کە پشیلەیەکە و جێری کە مشکێکە.

تۆم و جێری
ناونیشانی تۆم و جێری
دانەرویلیام ھانا
جۆزێف باربێرا
نووسەرویلیام ھانا
جۆزێف باربێرا
دەرھێنەرویلیام ھانا
جۆزێف باربێرا (١٩٤٠–١٩٥٨)
Gene Deitch (1961-1962)
Chuck Jones (١٩٦٣–١٩٦٧)
وڵاتی بەرھەمھێنەر ویلایەتە یەکگرتووەکان
زمانئینگلیزی
ژمارەی ئەڵقەکان١٦١
بەرھەمھێنان
بەرھەمھێنەر(ان)Rudolf Ising (١٩٤٠)
Fred Quimby (1941-1955)
ویلیام ھانا
جۆزێف باربێرا (١٩٥٦–١٩٥٨)
William L. Snyder (1961-1962)
Chuck Jones (١٩٦٣–١٩٦٧)
ماوەی پەخش٧–٩ خولەک
کۆمپانیای بەرھەمھێنەرمترو گۆڵدن مایر Cartoons (1940-1967)
Rembrandt Films (1961-1962)
Sib Tower 12 Productions (1963-1964)
MGM Animation (1964-1967)
Hanna-Barbera (2001)
Warner Bros. Animation (٢٠٠٥)
دابەشکەرLoew's (1940-1958)
Metro-Goldwyn-Mayer (1961-1967)
MGM/UA Entertainment Company (1981-1986)
Turner Entertainment (١٩٨٦-ئێستا)
Warner Bros. Pictures (٢٠٠٥)
پەخش
بڵاوبوونەوەی ڕەسەنPuss Gets the Boot ١٠ی شوباتی ١٩٤٠ – ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٠٥

ناونانی تۆم و جێری دەستکاری

پشیلەکە ناوی (کاسپەرە): بەرپرسانی کۆمپانیای (میترو گۆڵدن مایر) ھەستیان بەھیچ پەرۆشییەک نەکرد لەبەرانبەر کورتە فیلمی

(Puss Gets The Boot) کە ساڵی ١٩٣٩ لەلایەن ھەردوو دەرھێنەری گەنج (ولیام ھانا و جۆزێف باربیرا) ەوە دەرکرا، لەبارەی ململانێ توندی نێوان مشک و پشیلەیەک، ھەتا دوای پێشکەشکردنی لە سینەما و ھەڵبژاردنی بۆ خەڵاتی ئۆسکار وەک باشترین کورتە فیلم، کەشەکە ھەڵگەڕایەوە. سەرکەوتنێکی جەماوەری و پارەی، خەونی ھەموو دەرھێنەر و دروستکاری فیلمێکە لە جیھان، ھەردوو دەرھێنەر (باربیرا و ھانا) بەدەستیان ھێنا لە کورتە فیلمی (تۆم و جێری) کە دوای ئەوە بوو بە بەناوبانگترین وێنەی جوڵاوی دوانی لە جیھاندا. ئەوان ناوی دوو پاڵەوانەکەیان نەنا (تۆم و جێری) بەڵکو لەسەرەتا پشیلەکە ناوی (کاسپەر) بوو وە مشکەکەش بێ ناو ماببوەوە. «جێری» بێ ناوبوو تا بەڕێوبەری ستۆدیۆی (میترو گۆڵدن مایر) بەڕێز (فرید کویمبی) ھەستا بە تەرخانکردنی تەواوی کۆمپانیاکە بۆ بەرھەم ھێنانی زیاتری تۆم و جێری کە دوای ئەوە بوو بە زنجیرە، وە بەیارمەتی یەکێک لە نیگارکێشەکانی کە ناوی (جۆن کار) بوە ڕێکەوتن لەسەر ناوی (تۆم و جێری) دوای ئەوەی پێشبڕکێیەک کرا لەناو ستۆدیۆ بۆ ھەڵبژاردنی ناوێک بۆی.

تۆم و جێری ڕاستی دەستکاری

بڕیاری داخستنی ستۆدیۆی (مترو گۆڵدن مایر) بۆ وێنە جوڵاوەکان ساڵی ١٩٥٧، بڕیارێکی زۆر خەفەتاوی بوو لەمێژوی (باربیرا و ھانا) بەتایبەتی دوای ئەوەی نزیکەی ١١٤ کورتە فیلمیان لێ بەرھەم ھێنا بە پاڵەوانێتی تۆم جێری، وە ١٣ جار ھەڵبژێردرا بۆ خەڵاتی ئۆسکار، توانیان ٧ دانە خەڵاتی ئۆسکار بەرن. تۆم لەسەرەتا ڕەنگی خۆڵەمێشی بوو و موو برزکاوبوو وە لەسەر چوار پێکەی ئەڕۆیشت، پاشان پەرەی سەند و ڕەنگی بوو بە شین وە دەڕۆیشت لەسەر دوو پێ، بەڵام جێری ڕەنگی قاوەییەکی کراوەتری ھەبوو لە پێشتر. تەلەفیزۆن سینەمای ئەخنکاند، وە دروستکردنی کەمترین قازانجی ھەبوو، ئەو شتێکی سروشتی بوو تا خەرجییەکان کەم بکرێتەوە، بەڵام (باربیرا و ھانا) لە ١٩٧٥ بڕیاریاندا بەرھەمی تەلەفیزۆنیان ھەبێت، بۆیە ستۆدیۆیەکی بچوکیان کردەوە کە پێشتر کارێزمای جیھانی کۆمیدی (چارلی چاپڵن) خاوەنی بوو، لە ژێر ناوی (ھانا و باربیرا)، زنجیرەیەکی ڕێکیان پێشکەش کرد لەسەر گۆڕانی دوو دوژمنەکە بۆ ھاوڕێ بۆ ئەوەی منداڵ فێری توندوتیژی نە بێت.

تۆم و جێری بە ڕواڵەت دەستکاری

لەدوای بڕیاری داخستنی ستۆدیۆکە ساڵی ١٩٥٧، (مترو گۆڵدن مایر) ھەوڵیدا سەرکەوتنی زنجیرەکان بقۆزێتەوە لە دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکان و دوور لە خاوەنەکانیان، بەیارمەتی دەرھێنەری چیکی (Gene Deitch) کە تێیدا ١٣ کورتە فیلمی پێشکەشکرد لە نێوان ساڵانی (١٩٦٠–١٩٦٢) لەدوای چەند سەرکەوتنێکی کەم، کۆمپانیاکە ڕوویکردە (چوک جۆنز)، داھێنەری کەسایەتی (باگزبانی و سیلڤستەر و تویتی)، بۆ بەرھەم ھێنانی ٣٤ کورتە فیلمی تۆم و جێری لە نێوان ساڵانی (١٩٦٣–١٩٦٧). بەڵام تەلەفیزۆنی ئەمریکی بڕیاریدا چیتر زنجیرەی تۆم و جێری پێشکەش نەکرێت لە ساڵی ١٩٦٥، بەمەش کۆتای ھات بەھەموو ھەوڵەکان بە تەواوی و بە تایبەتی دوای ڕەتکردنەوەی زۆربەی زنجیرەکانی تۆم و جێری بەھۆی ئەو توند و تیژییەی تێدابوو وە زۆرێک لە بڕگەکانی سڕانەوە. ھەروەھا تۆمەت بەخشینەوە بەوەی کە دەمارگیری تێدایە بەھۆی خزمەتکارە ڕەشەکەی ناو فیلمەکە، وە شێوەی پاڵەوانەکان لەدوای ھەر ڕووداوێک، ئەمەش کۆمپانیا بەرھەم ھێنەر و ھەموو ئەو کەسانەی گرتەوە کە بەشداربوون.

دروستبوونی کێشە دەستکاری

گەڕاندنەوەکان دەستکاری

ئەڵقەکانی تۆم و جێری سەرکەوتنێکی بەرچاوی بەدەست نەھێنا، ئەمەش وای کرد دووبارە بگەڕێنەوە و بە یارمەتی (میترو گۆڵدن مایر) دووبارە زنجیرەی نوێ لێ بەرھەم بێنن ساڵی ١٩٨٠، بە بەشداری کەسایەتییە کۆنەکانی (میترو گۆڵدن مایر) وەک (دروبی و بارنی) کە تا ساڵی ١٩٨٢ بەردەوامبوو. جارێکیتر تۆم و جێری گەڕانەوە گۆڕەپانی ڕاونانە بەناوبانگەکەی خۆیان لەمیانەی ئەو زنجیرانە. (ھانا و باربیرا) ئەمجارە سوربوون لەسەر ئەوەی ئەبێت تۆم و جێری لە واقیعەوە نزیک بێت، بە جۆرێک کاتێک تۆم بیانۆ ئەژەنێ بەشێوەیەکی زۆر دروست ئەیژەنێ و ھیچ جوڵەیەکی ھەڕەمەکی ناکات، وە میوزیک ژەن و ئاوازدانەر (Scott Bradley) سەرپەرشتی جوڵەکانی ئەکرد.

نەوەدەکان و دوو ھەزارەکان دەستکاری

(ھانا و باربیرا) بەیارمەتی ھاوڕێ کۆنەکەیان (میترو گۆڵدن مایر) زنجیرەی نوێیان دەرکرد کە تێیدا نەوەکانی تۆم و جێری دەرکەوتن، ھەروەھا توانیان ساڵی ١٩٩٢ درێژترین فیلمی خۆیان بەرھەم بێنن لە دوای ٥٠ ساڵ لە پێشکەشکردنی زنجیرە. لە ٢٠٠١ ولیام ھان لە تەمەنی ٩٠ ساڵیدا مرد بەھۆی شێرپەنجەوە، لەدوای ئەویش ھاوڕێکەی جۆزێف بابیرا و باوکی (تۆم و جێری) لە تەمەنی ٩٥ ساڵی و لە ساڵی ٢٠٠٦ کۆچی دوایکرد. لە دوای ئەوەی لە ٢٠٠٥ گرێبەستی ئەنجامدا لەگەڵ کۆمپانیای (وارنەر برازەرس) بۆ بەرھەم ھێنانی زنجیرەی نوێ تۆم و جێری، ئەوەی کۆمپانیاکە کردی بەرھەم ھێنانی ١٣ زنجیرەی نوێ بوو کە ھەریەکیان سێ چیرۆکی لەخۆگرتبوو کە ھەوڵیدەدا شێوەی زنجیرە کلاسیکییەکان پەیڕەو بکات. دروستکارانی تۆم جێری مردن ئەوەی مایەوە زنجیرەکانی تۆم و جێری بوو کە تا ئێستاش لە ھزر و خەیاڵی نیوەی مرۆڤەکانی سەر زەوی ماوە و خەندەی خشتۆتە سەر لێوەکانمان بە تایبەتی دوای دەرکەوتنی تەلەفیزۆن لە حەفتاکان تاوەکو ئەمڕۆ.

بەناوبانگترین زنجیرە ئەڵقەکانی تۆم و جێری دەستکاری

لەنێوان ساڵانی ١٩٤٠–١٩٥٧ دەستکاری

The Night Before Christmas

Fraidy Cat

Dog Trouble

Puss 'n' Toots

The Bowling-Alley Cat

The Lonesome Mouse

Slicked-up Pup

Nit-witty Kitty

Cat Napping

Timid Tabby

Feedin' the Kiddie

Mucho Mouse

Tom's Photo Finish

لەنێوان ساڵانی ١٩٦٠–١٩٦٣ دەستکاری

It's Greek to Me-ow

High Steaks

Mouse into Space

Landing Stripling

Calypso Cat

لەنێوان ساڵانی ١٩٦٣–١٩٦٧ دەستکاری

Ah sweet Mouse-story of Life

Tom-ic Energy

Bad Day At Cat Rock

The Brothers Carry-Mouse-Off

Jerry, Jerry Quite Contrary

Jerry Go-Round

Love Me, Love My Mouse

Puss 'N' Boats

سەرچاوەکان دەستکاری

ماڵپەری زانستی ھەسارەی شەشەم [١]