تۆماس سانگستەر

ئەکتەری ئینگلیز

تۆماس برۆدی-سانگستەر (لەدایکبووی ١٦ی ئایاری ١٩٩٠) کە ھەندێک جار بە تۆماس سانگستەریش دەنووسرێت، ئەکتەرێکی ئینگلیزە کە بە ڕۆڵی سام لە ڕاستی خۆشەویستی (٢٠٠٣)، سایمن لە نانی ماکفی (٢٠٠٥)، فێرب لە ڤێنێس و فێرب (٢٠٠٧–٢٠١٥)، جۆجێن ڕید لە کایەی تەختە پاشایەتییەکان (٢٠١٣–٢٠١٤)، نیوت لە زنجیرەفیلمی مازی ڕاکەر (٢٠١٤–٢٠١٨)، و بێنی واتس لە کورتە زنجیرەی گامبیتی شاژنی نێتفلیکس (٢٠٢٠) ناسراوە.[١]

تۆماس برۆدی-سانگستەر

برۆدی-سانگستەر لە سان دێگۆ کۆمیک-کانی ٢٠١٥
لەدایکبوون (١٩٩٠-٠٥-١٦) ١٦ی ئایاری ١٩٩٠ (تەمەن ٣٣ ساڵ)
ساوتوارک، لەندەن، ئینگلتەرا
نەتەوەبەریتانی
ناوەکانی ترتۆماس سانگستەر
پیشەئەکتەر
چالاکبوون٢٠٠١–ئێستا

برۆدی-سانگستەر بەھۆی ڕۆڵگێڕان لە فیلمەکانی مردنی پاڵەوان (٢٠١١)، ئەستێرەی ڕاستبوونەوە (٢٠٠٩)، و ڕۆڵی پۆڵ مەککارتنی لە کوڕە هیچشوێنێک (٢٠٠٩) ناوبانگی دەرکردووە. ھەروەھا کامیۆیەکیشی ھەبوو بە ڕۆڵی ئەفسەری پلەی یەک لە جەنگی ئەستێرەکان: ھەستانەوەی ھێزەکە (٢٠١٥)، ڕۆڵی ویتی وین لە کورتە زنجیرەی بێخودای نێتفلیکس (٢٠١٧) و ڕۆڵی جۆن ترەیسیشی گێڕا لە باڵندەیبروسکە دەڕوات (٢٠١٥–٢٠٢٠)

ژیانی سەرەتایی دەستکاری

تۆماس برۆدی-سانگستەر لە ساتوارک، پارێزگایەکی لەندەن، لە ١٦ی ئایاری ١٩٩٠دا لەدایکبووە بە کوڕی مارک سانگستەر و تاشا بێرترام. خێزانی باوکی برۆدی-سانگستەر خەڵکی بانچۆری، سکۆتلاندن.[٢] یەک خوشکی ھەیە. برۆدی-سانگستەر باس و گیتار دەژەنێت، و خۆی فێری گیتار ژەنین بەدەستی چەپ کرد بۆ ڕۆڵگێڕانی پۆڵ مەککارتنی لە فیلمی درێژی Nowhere Boy. ھەروەھا خۆی فێری ژەنینی درەمیش کرد لە فیلمی درێژی Love Actually (٢٠٠٣).

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref> ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری winnet نەدراوە
  2. ^ Death of Ernest Sangster, BEM winner, aged 83 ٤ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە., deesidepiper.co.uk; accessed 3 October 2015.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری