تۆرکواتۆ تاسۆ (بە ئیتالیایی: Torquato Tasso)، (١٥٤٤- ١٥٩٥) ھۆنراوەنووسی بەناوبانگی ئیتالیاییە. ئەو ھۆنراوەی عاشقانە و حیماسیشی نووسیوە، بەڵام زۆربەی ناوبانگی بە ھۆی ئەو ھۆنراوانەوەیە کە سەبارەت بە شەڕەکانی خاچھەڵگری نووسیویەتی.

تۆرکواتۆ تاسۆ
بە ئیتالی: Torquato Tasso
لەدایکبوون١١ی ئازاری ١٥٤٤
سۆرێنتۆ، ئیتاڵیا
مردن٢٥ی نیسانی ١٥٩٥(١٥٩٥-٠٤-٢٥) (٥١ ساڵ ژیاوە)
ڕۆما، ئیتاڵیا
شوێنی ناشتنSant'Onofrio
باوکBernardo Tasso
ھاوسەربێ نرخ
زمانەکانی ئاخاوتنئیتالی، لاتینی
پیشەشاعیر، نووسەر، شانۆنامەنووس، پڕۆزایست
بواری کاروێژە
پەروەردەUniversity of Padua
قوتابییFederico Pendasio
دەستپێکی چالاکی١٥٦٢
ئایینکڵێسای کاتۆلیک
بزووتنەوەی ڕۆشنبیریئۆمانیزم، mannerism
خەڵاتەکانPoet's Crown
دەردەکەوێت لە بەرھەمیSmall Moral Works
Attested inMare Magnum volume 82
کارە کۆکراوەکانNational Gallery of Art، Philadelphia Museum of Art، National Museum of Fine Arts
دۆخی مافەکانی لەبەرگرتنەوەمافەکانی لەبەرگرتنەوە بەسەرچوون
Documentation files atSAPA Foundation, Swiss Archive of the Performing Arts
تۆرکواتۆ تاسۆ

ژیان دەستکاری

لە ساڵی ١٥٤٤دا لە سۆرێنتۆ لە دایک بوو. باوکی تۆرکواتۆ پیاوێکی شاعیر بوو کە لە سەرەتای تەمەنی منداڵەکەدا بە ھۆکاری سیاسییەوە دوور خرایەوە. تاسۆ منداڵ بوو کە دایکی مرد و لە دە ساڵەییەوە لەگەڵ باوکی لە ڕۆم ژیا. دوا ئەوە بۆ خوێندنی مافناسی ڕۆشت بۆ پادوا، بەڵام دەستی لە مافناسی کێشا دەستی بە شێعر نووسین کرد. بۆیە ڕووی لە شاری بۆلۆنا کرد و لەوێ بوو بە مونشیی کاردیناڵ لویجی دی ئێستە. لە سەفەرێکدا لەگەڵ کاردیناڵ ڕۆشت بۆ پاریس و لەوێ ناکۆکی کەوتە نێوانیان. بۆیە کاردیناڵی بە جێ ھێشت و ڕۆشت بۆ دیوەخانی دووک ئاڵفۆنسۆی دووھەمی فێرارا کە برای کاردیناڵ بوو. ئەو حیماسەی ئورشەلیمی ڕزگار کراوی بە دووک ئاڵفۆنسۆ پێشکەش کرد. تاسۆ لە ساڵە دوایینەکانی ژیانیدا مێشکی تێک چوو و تەنانەت دەیگوت کە ڕۆحە ئاسمانییەکان دەیانهەوێت شێعرەکانی بدزن. ئەو لە ساڵی ١٥٩٥دا کۆچی دوایی کرد و لە شاری ڕۆمدا نێژرا. دەرباری پاپ و زۆرێک لە ئەشرافی ڕۆم لە مەراسیمی ناشتنەکەیدا حازر بوون.

شێت بوونی دەستکاری

تاسۆ بە ھۆی ئەو ھەموو کێشە جەستەیی و ڕۆحییەی کە چێشتبووی، مێشکی ئاڵۆز بووبوو. نەخۆشینی مالاڕیا و سەرئێشە، ئێشی دوور خستنەوەکەی باوکی، مردنی دایکی و ھەژاریی بابی لە کاتی مردندا ھەموو لە سەریەک کۆ بووبوونەوە. جگە لەمانە گومانە ئایینییەکانی ھزری تاریک کردبوو و ھەستی گوناھی پێ دەبەخشی و مەجبووری دەکرد زوو بە زوو بچێت بۆ ئیعتراف بۆ لای قەشە. ئەو حەوت ساڵ پێش مردنی باری دەروونیی خراپتر بوو لە نەخۆشخانە دەروونیەکەی سەنت ئانادا بۆ ماوەی حەوت ساڵ ڕاگیرا. ھەرچەن ئەو ئەو تەواوی شێت نەبووبوو. بازە جارێک لە سەرخۆ بوو و شێعری دەنووسی و لەگەڵ ھاوڕێکانی چاو پێکەوتنی دەکرد. مۆنتەین وتوویەتی کە لەگەڵ تاسۆدا یەکتریان بینیوە.

سەرچاوەکان دەستکاری

Durant, W. and Durant, A. (1989). “The Story of Civilization: Age of Reason Begins,” pp. 310– 319, World Library, Inc., USA.