تۆربۆچارج (بە ئینگلیزی: Turbocharger) پێکھاتەیەکی تۆرباینە کە بەکاردیت بۆ زیادکردنی چوستی و ھێزی مەکینە، ئەمەش بەھۆی زیادە ناردنی ھەوای پێویست بۆ ناو ژووری سووتاندن.

گرنگی تۆربۆچارج لەوەیە کە پێویستی بە ھێزیکی دەرەکی نییە بۆ کارکردنی، بەڵکو تۆرباینەکە بەو ھەوایە کاردەکات کە لە مەکینەکەوە دەردەچێت (exhaust gases)، ئەمەش لەڕووی دارایی و وزەوە نرخێکی زۆری ھەیە.

پێکھاتەیەکی بڕاوەی تۆربۆچارج

بیرۆکەی کاردنی تۆربۆچارج ئەوەیە کە تۆرباینەکە ھەوای زیاتر بە پەستانێکی زیاتر (وەک لە پەستانی ھەوا) دەنێرێتە ژووری سووتاندن لەناو مەکینەکەدا، بەمەش بڕێکی زیاتر سووتەمەنی دەنێردرێتە ناو پستن لەئەنجامدا ھێزێکی زیاتر دروست دەبێت لە مەکینەکەدا.

ھەروا ئاسان نییە ھەموومان ھەستین بەکڕینی تۆرباینێکی تۆربۆچارج و لە مەکینەی ئۆتۆمبێلەکەمانی ببەستین. مەکینەیەک کە تۆربۆچارجی لێبەسترابێت دیزاینی تایبەتی بۆکراوە کە بەرگەی پەستان و ھێزی زیاتر بگرێت، ئەگەرنا تەمەنی مەکینەکە زۆر کەمتر دەبێتەوە، خاڵیکی تر؛ ئەو مەکینانەی تۆربۆچارجیان لەسەرە دەبێت زیاتر گرینگی بە ڕۆنی مەکینەکەیان بدرێت بەھۆی ئەو پەستانە زۆرەی لەسەرییەتی و زۆری ئەو پلە گەرمییەی لەناو مەکینەکەدا دروست دەبێت.

تۆربۆچارج بەھۆی گرینگییەکەیەوە لە زۆر بواردا بەکاردێت وەک لە بواری مەکینەی بارھەڵگرەکان، ئۆتۆمۆبیل، شەمەندەفەر و لە بواری فرۆکەوانیشدا، سەرەتا تەنھا لەو مەکینانە بەکاردەھات کە بە دیزڵ (گاز) کاریان دەکرد ئەمەش بەھۆی ئەو تۆڕکە (Torque) زۆرەی تۆربۆچارج دەیدات بە مەکینەی دیزل بەڵام دواتر پەرەی سەند بۆ ئەو مەکینانەش کە بە پیترۆل (بنزین) یش کار دەکەن.

بەکارھێنانەکان دەستکاری

  • لە بواری فرۆکەوانی: وەک زانرابێت بۆ یەکەم جار کە تۆربۆچارج دانرابێت بۆ ژووری سووتان لە مەکینەدا لە ساڵانی ١٩٢٠ بوە بۆ مەکینەی فرۆکە.
  • لە بواری مەکینەی بارھەلگرەکاندا: یەکەم مەکینەی تۆربۆچارج ی دیزڵ بۆ ئۆتۆمبێلی بارگەلگر لە ساڵی ١٩٣٨ بووە لەلایەن کۆمپانیایەکی سویسری.
  • ئۆتۆمبێلی دیزڵ: یەکەم ئۆتۆمبێلی مەکینە تۆربۆچارج ی دیزڵ لەسالی ١٩٧٨ ەوە ناسێندرا لەلایەن کۆمپانیای مێرسیدس ی ئەڵمانی بۆ ئۆتۆمبێلی Mercedes 300SD , ئێستا ڕۆژانە زۆربەی ئۆتۆمبێلە مەکینە دیزلەکان تۆربۆچارج یان لەسەرە، جێی وەبیرھینانەوەیە کە Audi R10 مەکینەی دیزڵ تۆربۆچارج ی لەسەرەو بووە بە براوەی یەکەم لە پێشبرکێی ٢٤ کاتژمێری لە ساڵانی ٢٠٠٦، ٢٠٠٧ و ٢٠٠٨.
  • ئۆتۆمبێلی پێترۆل (بەنزین): تۆربۆچارج لە ئۆتۆمبێلی پێترۆل بەتواوی لە بازاری ئۆتۆمبێلدا جێگای خۆی کردووەتەوە، بەھۆی ئەو ھێزو توانا زۆرەی دەیدات بە ئۆتۆمبێل بە مەکینەیەکی بچووکتر و بەکارھێنانی سووتەمەنی کەمتر، ناوبانگترینیان Fiat 500 ە کە لە سالی ٢٠١١ خەلاتی ساڵی بردەوە کە کە مەکینەکەی ١٠٪ کێشی کەمتر بوو و ٣٠٪ کەمتر سووتەمەنی بەکاردەبرد لەکاتیکدا ھاووتابوو بە مەکینەیەکی ١٫٤ لیتری، جێی وەبیر ھێنانەوەیە یەکەم ئۆتۆمبێلی پێترۆلی تۆربۆچارج لە سالی ١٩٦٣ لەلایەن ئۆلدسمۆبیل ەوە ناسێندرا.

باشییەکانی تۆربۆچارج دەستکاری

  • ھێزی مەکینە زۆر زیاد دەکات (توانای ئەسپی).
  • ھێز بەراورد بە قەبارە: تۆربۆچارج وادەکات کە مەکینەیەکی بچووک تواناو ھێزیکی زۆری ھەبێت.
  • مەکینەی بچووک ھەمیشە سووتەمەنی کەمتری پێویستە بەمەش زۆربەی کات تۆربۆچارج یارمەتیدەرێکە بۆ مەکینە پچووکەکان کە ھێزیکی زیاتریان ھەبێت بە بەکارھێنانی وزەیەکی کەمتر.
  • بە پێچەوانەی سوپەرچارج ەوە، تۆربۆ چارج پێویستی بە ھێزی دەرەکی نییە بۆ کارکردنی بەمەش چووستی مەکینە کەمناکاتەوە.[١]

خراپییەکانی تۆربۆچارج دەستکاری

  • دواکەوتن: بەتایبەتی لە تۆربۆ گەورەکاندا، تۆربۆکە کاتیکی دەوێت تا کاری خۆی دەکات ئەمەش بەپێی جۆر و دیزاینی تۆربۆکە دەگۆڕدرێت.
  • ھەر تۆربۆیەک لە مەودایەکی دیاری کراوی PRM (خولانەوە بۆ ھەر خولەکێک) کاردەکات واتە لەو مەودایە کەمتر یا زیاتر کارناکات.
  • ئەو مەکینانەی کە تۆربۆچارج یان لەسەرە بەگشتی تەمەنیان کەمترە بە بەراورد لەگەل ئەو مەکینانەی تۆربۆچراجیان لەسەر نییە.

ئەمانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "جیاوازی سوپەرچارج و تۆربۆچارج". Archived from the original on 29ی Octoberی 2017. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)

سەرچاوەکان دەستکاری