تونێلی توحید لە تاران درێژترین توونێل لەکەمترین ماوەدا تەواوکراوە تونێلی توحید لە تاران سێیەم درێژترین تونێلە لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست تونێلی توحید درێژیەکەی نزیکەی ٣ کم دەبێت، ڕیکۆردی شکاندووە لەوەی کە لە ماوەی کەمتر لە ٣٠ مانگ دا تەواوی کارەکانی تەواو بووە، تەکنیکی دیزاینی ناوەوەی تونێلەکە لە بەرزترین ئاستی سەیفتی دایە، لەناو تونێلەکەدا کۆمەڵێک ئامێری میکانیکی تیادایە یەکێک لەوانە ئەو فانانەن کە بۆ مەبەستی ھەوا گۆڕکێ دانراون. فانەکانی باکوری تونێلەکە دوو فان کە بە شێوەی تەوەرەیی ڕیز کراون ھەوای ئاسایی (فرێش) ئەھێنێتە ناو تونێلەکەوە کە بە ٤١٠ کیلۆوات کارەبا کار دەکات، چوار فان کە بە شێوەی تەوەرەیی ڕیز کراون ھەوای پیسی ناو تونیلەکە ئەباتە دەرەوە کە بە ٥٠٠ کیلۆوات کارەبا ئیش دەکات، ھەروەھا سێ فانی تر ھەر بۆ مەبەستی ھەوا گۆڕکێ بەکار دێت کە بە ٦٠٠ کیلۆوات کارەبا ئیش دەدات. لە بەشی باشوری تونێلەکەش کۆمەڵێک فانی تر ھەیە کە بۆ ھەمان مەبەست دانراون. لەناو تونێلەکەدا نزیکەی ھەزار و شەست و چوار گڵۆپ ھەیە کە بۆ مەبەستی ڕوناکی دانراون کە بە ٥٥٠ کیلۆوات کاردەکات، ھەروەھا سەرچاوەی دروست کردنی کارەبای تیادایە کە بە شێوازی Stand By کار دەکەن واتە لە کاتی دروست بوونی ھەر کێشەیەک لە بەرھەم ھێنانی ووزەدا سەرچاوەیەکی تری بەرھەم ھێنانی ووزە لەناو تونێلەکەدا کاردەکات کە بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی دەست دەکات بە کارکردن بەم شێوەیەش کارەبا بەشێوەیەکی بەردەوام کاردەکات، ھەروەھا سیستمی ئاگر کوژاندنەوەی زیرەکی تیادایە کە لە کاتی ڕوودان و کەوتنەوەی ھەر ئاگرێکدا بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی ئاگرەکە ئەکوژێنیتەوە، ھەروەھا سیستمی کامێرای چاودێری تیادایە لەگەڵ زەنگی ترافیک کە بۆ مەبەستی ئاگادارکردنەوەی شۆفێران بەکاردێت. ھەروەھا سیستمی درەین (ئاوەڕۆ)ی ناو تونێلەکە بەشێوەی جیاواز کاردەکات، بەشێک لە ئاوەڕۆی ناو تونێلەکە ئەچیتە ناو ئەو چەناڵانەی کە بە درێژایی دیواری تونیلەکە لە تەنیشتەوە دروست کراون و بەشیکیش ئەچێتە ناو ئەو چەناڵانەی کە لە ناوەڕاستی ھەردوو تونێلەکەدا لە سەرەتا تا کۆتایی تونێلەکە دروست کراون و سلۆپی ئاوەڕۆکەی لە جەمسەری باکوری تونیلەکەوە درێژ دەبێتەوە بۆ جەمسەری باشور واتە تەواوی ئاوڕۆی تونێلەکە لە چەمسەری باشوریەوە دەردەچێت.

سەرچاوەکان دەستکاری