توندیەتی (بە ئینگلیزی: Stiffness) بریتییە لە بڕی بەرگری تەنێک (وەک سپرینگ) لە بەرامبەر گۆڕینی شێوەکەی بە ھۆی ھێزێکی دەرەکی.[١]

بە[بەستەری مردوو] ھۆی ھێزی تەوەرەیی (F)، سپرینگەکە بە بڕی δ لێککشاوە

لە لایەکیتر، ھەرچەند ماددە نەرمتر بێت ئەوەندە توندیەتی کەمترە.[٢] ئەم ھێندە پێویستە جیا بکرێتەوە لە ھەریەک لە تایبەتمەندیەکانی تر وەک: ڕەقیەتی، قایمی، نەرمیەتی و لاستیکی.

ھەژمارکردن دەستکاری

توندیەتی (k) تەنێک بریتییە لە پێوانە کردنی ئەمە کە چەندە تەنێک ڕێ بە گۆڕینی شێوەکەی دەدات. بۆ تەنێک کە لە یەک تەوەرەدا لێکدەکشێنرێت یا دەپەستێنرێت، توندیەتی بە شێوەی خوارەوە حساب دەکرێت:

 

لێرەدا:

  • F بریتییە لە ھێز
  •  بریتییە لە بڕی درێژبوون یا وێکھاتنەوە.

یەکەی ئەم ھێندە فیزیاییە بریتییە لە (N/m) بە پێی سیستەمی نێودەوڵەتی یەکە. لە بریتانیا و ئەمریکا ئەم یەکەیە بریتییە لە پاوەند لە سەر ئینچ.

 
توندی خولاو

توندیەتی خولاو دەستکاری

توندیەتی خولاوی تەنێک لە ڕێی ئەم ھاوکێشەیەی خوارەوە دەبینرێتەوە:

 

لێرەدا:

  • M بیتیە لە زەبر
  • θ بریتییە لە گۆشەی خولانەوە.

یەکەی توندیەتی خولاو بریتییە لە نیوتن-مەتر لەسەر ڕادیەن (newton-metres per radian).

پەیوەندی نێوان توندیەتی و لاستیکی دەستکاری

ڕێژەی جیڕی بریتی نیە لە توندیەتی. ڕێژەی جیڕی پەیوەندی بە پێکھاتەی ماددەوە ھەیە و بە دابەش بوونی ماددەکە بڕەکە بە نەگۆڕی دەمێنێتەوە. لەکاتێکدا کە توندیەتی پەیوەندی بە شێوە و پەیکەری ماددەکەوە ھەیە و گەر ماددەکە دووپارچە بکرێت بڕەکە گۆڕانکاری بەسەردادێت.

پەیوەندی نێوان ھەردوو ھێندە فیزیاییەکان لە ھاوکێشەی کورتکراوەتەوە:

 

لێرەدا:

  • E بریتییە لە ھاوکۆلکەی جیڕی (ھاوکۆلکەی یۆنگ)،
  • A بریتییە لە ڕوبەری پانەبڕگە،
  • L بریتییە لە درێژی نمونەکە.

بە ھەمان شێوە توندیەتی خولاو (کە ھێندێکی بێ یەکەیە) بە شێوەی خوارەوەیە:

 

لێرەدا:

  • G بریتییە لە ھاوکۆلکەی ڕەقیەتی (rigidity modulus)
  • J بریتییە لە نەگۆڕی خولاو (torsion constant)

بەکارھێنان دەستکاری

توندیەتی یەکێکە لە ھێندە ھەرە گرنگەکانی بواری ئەندازیاری کە پێویستە لەبەرچاو بگیرێت.

ھەروەھا لە بواری زیندەوەرزانی پێست دا بەکار دێت.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Baumgart F. (2000). "Stiffness--an unknown world of mechanical science?". Injury. Elsevier. 31: 14–84. doi:10.1016/S0020-1383(00)80040-6. “Stiffness” = “Load” divided by “Deformation”
  2. ^ Martin Wenham (2001), "Stiffness and flexibility", 200 science investigations for young students, p. 126, ISBN 978-0-7619-6349-3