تورکاندن لە چەمکەکەدا واتە پرۆسەی ڕۆشنبیری یان سیاسی بۆ بەخشینی ناسنامەی تورکی بە کەسێک یان بابەتێکی سروشتی تورکی. دەکرێت ئەو چەمکە لەگەڵ گەلانی نەتەوەکانی تر و لە هەرێمەکانی وەک ئەنادۆڵ، باڵکان، قەوقاز یان ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێناسە بکرێت. یەکێک لە تیۆرە سەرەکیەکانی بونیادنانی تورکیا جولەکەیەکی بوو کەبوو بە موسڵمان، بە ناوی معز کوهن (موونس تکین ئاڵپ) کە پرۆسەی وازهێنانی زۆرەملێی لە نووسینێکی ساڵی ١٩٢٨دا بە ناوی (Türkleştirme) بڵاو کردەوە.[١]

هاتنی تورکەکان بۆ ئەنادۆڵ دەستکاری

ئەنادۆڵ لە سەردەمانی کۆنەوە ماڵی گەلی کورد بوو. لە سەدەی ١٠دا تورکەکان هاتن بۆ ئەنادۆڵ و تورکیا. لە سەرەتای سەدەی ١١دا شەڕی ئیمپراتۆریەتیی بیزەنتی لەگەڵ تورکەکان چەندین مرۆڤی کوردی کوشت و خەڵکێکی زۆر بە کۆیلە بوون. لە سەدەی ١١ی زایینیدا تورکەکانی سلجوقی کە هۆزێکی تورکە ئۆغوزەکان بوون ئیمپراتۆرییەکیان پێکھێنا،[٢] کە لە ئاموو دەریاوە تا کەنداوی فارس و لە هیندستان تا دەریای ناوەڕاست درێژبووەوە.[٣] ئیمپراتۆریەتی لە زۆربەی ناوچەکانی ئێران، مێزۆپۆتامیا، سووریا و فەلەستین پێکھاتبوو. پێشکەوتنەکانیان سەرەتای دەسەڵاتی تورکەکان بوو لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و وردە وردە بووە هۆی جێگیربوونیان.[٤]

تورکاندن خەڵکی تورکیا دەستکاری

تورکاندن کوردەکانی تورکیا لە یەکەم ڕۆژی کۆماریدا بە هەڵمەتی "هاووڵاتیان تورکی قسە دەکەن" دەستیپێکرد. هەڵمەتەکە بەنیازە تورکی بکاتە تاکە زمانی پەروەردەیی و ڕۆشنبیری. لە ساڵی ١٩٣٤ یاسایەکی تر بەناوی یاسای ناو و خێزان دەرچوو کە داوای لە هەموو خەڵک کرد ناوی خۆیان جێگۆڕکێ بکەن بە ناوە تورکییەکان.[٥]

تیۆری پان تورکیزم وامبری دەستکاری

زۆرێک لە گرووپە تورکزمان بە هۆی پەیوەندیان لەگەڵ تورکە زمانەوانییەکان تورکییان بەدەست هێناوە، بۆیە چەمکەکانی وەک "گەلی تورک" و "تورک" بە مانای گەلانی تورک نییە و ناوی تورک تەنیا زمانەوانییە.[٦] لەناو ئەو گرووپەکاندا کە ئێستا بە تورک ناودەبرێن، زۆرێک لە خزمە ناوبراوەکانی خوارەوە هەرگیز لە مێژووی کۆندا خۆیان و گەلەکەیان ناوناکەن. لەحاڵەتی بەشێک لەو هۆزانەی لە ئاسیای ناوەڕاستدا دەژین، تەنیا دوای ئەوەی بیرۆکەی پان تورکیزم لەلایەن ئارمینیوس وامبری جولەکە و نێردەی نھێنی وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا بۆ ناوچەکە ناساند، ئەو ناوە بۆ ئەو هۆزانە ناوبانگی پێدرا.[٧] بەم پێیە خزمانی کە تورک نین بریتین لە:[٨]

ئەمانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Jacob M. Landau, Tekinalp, Turkish Patriot, 1883-1961 (1984)
  2. ^ "Seljuq | History & Facts". Encyclopedia Britannica (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-08-21.
  3. ^ "Oğuz | people". Encyclopedia Britannica (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-08-21.
  4. ^ "Seljuq | History & Facts". Encyclopedia Britannica (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-08-21.
  5. ^ Kieser, Hans-Lukas (2006-10-27). Turkey Beyond Nationalism: Towards Post-Nationalist Identities (بە ئینگلیزی). Bloomsbury Academic. ISBN 978-1-84511-141-0.
  6. ^ "Turkic peoples", Wikipedia (بە ئینگلیزی), 2021-08-22, retrieved 2021-08-22
  7. ^ Pan-Turkism From Irredentism to Cooperation نوشتهٔ جیکوب ام. لانداؤ (JACOB M. LANDAU)
  8. ^ "Zakiev - Genesis - TurkicWorld". s155239215.onlinehome.us. Retrieved 2021-08-22.