توتکە یان توتکە سەگ (بە ئینگلیزی: Puppy) بەچکە سەگە، کە ھەندێکیان کێشیان لە ١ بۆ ١٫٥ کیلۆگرامە لەکاتێکدا ھەندێکیان کێشیان ٧ بۆ ١١ کیلۆگرامە. توتکەیەکی تەندروست دەتوانێت زووتر گەورە بێت بە بەراورد بە توتکەیەکی ناتەندروست. ڕەنگی تووکی توتکەکان دەگۆڕێن بە تێپەڕبوونی کات و گەورەبوونیان. بەزۆری ئەو توتکانەی کە زۆر منداڵن زۆربەی کاتیان بە خەوتن و خواردنەوە بەسەر دەبەن. کاتێک لەدایک دەبن ھەستی بۆنکردیان زۆر چاکە، بەڵام ناتوانن چاویان بکەنەوە و لە سێ مانگی یەکەمدا زۆر زوو گەورە دەبن.

توتکەیەک

پێشانگا دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری