تریگلیسێرد (بە ئینگلیزی: Triglyceride) بریتییە لە ئەستەر ئەمیش پێکھاتووە لە گلیسرۆڵ و سێ ترشی چەوری بۆیە پێدەوترێت تریگلیسێرد پێکھاتووە لە (تری- لەگەڵ گلیسێرد).[١] تریگلیسێرد پێکھاتەی سەرەکی چەوری لەشن لە مرۆڤ و بڕبڕەدارکانی تر، ھەروەھا ڕۆنی ڕوەکی.[٢] ئەوانیش لە خوێندا ئامادەن بۆ چالاککردنی گواستنەوەی دوو ئاڕاستەیی چەوری خوێن لە جگەرەوە، و پێکھێنەری سەرەکین لە چەوری ژێر پێست.[٣] زۆر جۆری تریگلیسێرد ھەیە. بەتایبەتی جۆرەکانی چەوری تێر و ناتێر. لە چەوری تێر گرووپی C=C کەمە. لە چەوری ناتێر C=C یەک یان زیاتریان ھەیە. لە چەوری ناتێر خاڵی توانەوە کەمترە بەراورد بە چەوری تێر: لە ئەنجامدا، زۆر جار لە پلەی گەرمی ژورێکدا شلە.

نموونەی تریگلیسێرد چەوری ناتێر یان ناتەواو (کیمیک) (C٥٥H٩٨O٦).

پێکھاتەی کیمیایی دەستکاری

تریگلیسێرد پێکھاتووە لە سێ ئەستەر و لە گلیسرۆڵێک کە بەستراوەتەوە بە سێ گەردیلەی ترشی چەورییەوە. ئەلکھول گرووپی ھایدرۆکسیل (HO–) ھەیە. ترشی ئەندامی گرووپی کاربۆکسیل (–COOH) ھەیە. کھول و ترشی ئەندامی پەیوەستن بە پێکھێنانی ئەستەر. گەردیلەی گلیسرۆڵ سێ گرووپی ھایدرۆکسیلی (OH–) ھەیە و ھەریەک لە ترشی چەوری گرووپی کاربۆکسیل (–COOH) ھەیە. لە تریگلیسێرد، گرووپە ھایدرۆکسیلەکانی گلیسرۆڵ پەیوەست دەبن بە گرووپەکانی کاربۆکسیل لە ترشی چەوری بۆ پێکھێنانی بەندی ئەستەر. HOCH2CH(OH)CH2OH + RCO2H + R′CO2H + R″CO2H → RCO2CH2CH(O2CR′)CH2CO2R″ + 3H2O

چیرالیتی دەستکاری

ئەگەر زنجیرەی یەکەم و سێیەم ئاڕ و ئاڕ جیاواز بن، ئەوا گەردیلەی کاربۆنی ناوەندیی سەنتەرێکی چیرالە و لە ئەنجامدا تریگلیسێرد چیرالە.[٤]

مێتابۆلیزم دەستکاری

ڕۆڵی لە نەخۆشیدا دەستکاری

بەکارھێنانی پیشەسازی دەستکاری

پەڵە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Nomenclature of Lipids". IUPAC-IUB Commission on Biochemical Nomenclature (CBN). Retrieved 2007-03-08.
  2. ^ Nelson, D. L.; Cox, M. M. (2000). Lehninger, Principles of Biochemistry (3rd ed.). New York: Worth Publishing. ISBN 1-57259-153-6.
  3. ^ Lampe, M. A.; Burlingame, A. L.; Whitney, J.; Williams, M. L.; Brown, B. E.; Roitman, E.; Elias, M. (1983). "Human stratum corneum lipids: characterization and regional variations". J. Lipid Res. 24 (2): 120–130. PMID 6833889.
  4. ^ Lok, C.M.; Ward, J.P.; van Dorp, D.A. (1976). "The synthesis of Chiral Glycerides starting from D- and L-serine". Chemistry and Physics of Lipids. 16 (2): 115–122. doi:10.1016/0009-3084(76)90003-7. PMID 1269065.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری