تریپانۆسۆما (بە ئینگلیزی: Trypanosoma) مشەخۆرێکی تاک خانەیە و سەر بە زیندەوەرە خانە ناوک سەرەتایییەکانە. قامچیی ھەیە کە لە ڕێگای قامچییەوە دەجوڵێ. دەبێتە ھۆی دروستبوونی نەخۆشیی (Trypanosomasis) خەوە نەخۆشی لە مرۆڤدا.Genus ئەم پاراسایتە ٢٠ جۆری ھەیە بەڵام تەنھا ٣ جۆریان تووشکەرن (Pathogen) نن. Trypanosoma brucei کە لە ئەفریقا دۆزراوەتەوە و دوو جۆری ھەیە، Trypanosoma brucei gambiense و T. b. rhodesiense کە ئەو نەخۆشییەی ئەمانە دروستی دەکەن پێیدەوترێ خەوە نەخۆشی ئەفریقی. جۆری سێیەمیان کە لە ئەمریکا دۆزراوەتەوە T. cruzi، نەخۆشی Chagas دروست دەکات.[١]ئەم مشەخۆرە لە ڕێگای مێشوولەی TseTse ەوە دەگوازرێنەوە. باوترین جۆریان Trypanosoma brucei gambiense ە زیاتر لە ناوچەکانی Sub-Saharan ی ئەفریقا ھەیە. ئەو کەسانەی کە لە لادێکان دەژین و کاری کشتووکاڵ و ڕاوە ماسی دەکەن زیاتر بەرکەوتەیان لەگەڵ ئەو مێشوولەیە ھەیە تووشی نەخۆشییەکە دەبن. خەوە نەخۆشی ئەفریقی کوششندەیە ئەگەر چارەسەر نەکرێ. خۆشبەختانە لە ڕێگای ھەوڵە بەردەوانەکان بۆ کۆنتڕۆڵکردن نەخۆشییەکە ڕێژەی تووشبوون کەمیکردووە. لە ٢٠٠٩ ڕێژەکە بووە ١٠٠٠ حالەت بۆ یەکەم جار لە ٥٠ ساڵی ڕابردوودا. لە ساڵی ٢٠١٩ تەنھا ٩٩٢ حالەت تۆمار کراوە.

تریپانۆسۆما
ناوی پۆلێنکردنTrypanosoma
پلەی پۆلێنکردنجنس (ژینناسی)
پۆلێنکردنی باوانTrypanosomatidae
AlgaeBase URLhttps://www.algaebase.org/search/genus/detail/?genus_id=46386

گواستنەوە دەستکاری

ئەم مشەخۆرە لە ڕێگای مێشوولەی TseTse ەوە دەگوازرێنەوە. باوترین جۆریان Trypanosoma brucei gambiense ە زیاتر لە ناوچەکانی Sub-Saharan ی ئەفریقا ھەیە. ئەو کەسانەی کە لە لادێکان دەژین و کاری کشتووکاڵ و ڕاوە ماسی دەکەن زیاتر بەرکەوتەیان لەگەڵ ئەو مێشوولەیە ھەیە تووشی نەخۆشییەکە دەبن. چەندین ڕێگەی تریش ھەیە بۆ گواستنەوەی ئەم مشەخۆرە بۆ مرۆڤ:

  • لە دایک بۆ منداڵی ناو سکی دەگوازرێتەوە لە ڕێگای ناوکە پەتک.
  • لە ڕێگەی سێکسەوە دەگوازرێتەوە.
  • لە ڕێگای وەرگرتنە خوێنی تووشبوو بان پێداچوونی دەرزی پیسبوو بە مشەخۆرەکە دەگوازرێتەوە.

سووڕی ژیانی مشەخۆرەکە بە دوو قۆناغدا تێدەپەڕێ لە ناو لەشی خانەخوێیەکەدا. لە قۆناغ یەکەمدا دوای ئەوەی مشەخۆرەکە لە ڕێگای مێشوولەی TseTse ەوە چووە ناو لەشی مرۆڤ، لە Subcutaeous tissue و لیمفە شانەکان و خوێن دووھێندە دەبێت، ئەم قۆناغە پێیدەوترێت قۆناغی haemo-lymphatic. کە دەبتە ھۆی دەرکەوتنی (تا - ژانە سەر- گەورەبوونی لیمفە گرێکان و ئازاری جوومگەکان و سووتانەوەی). ٣٠٠–٥٠٠ ڕۆژ ی دەوێ تا دەچێتە قۆناغی دووەم.

لە قۆناغ دووەمدا دەچێتە ناوەندە کۆئەندامی دەماخ لە ڕێگای خوێنەوە (Blood-brain barrier) پێیدەوترێ قۆناغی neurological or meningo-encephalic، لەم قۆناغەدا نیشانە (تایبەتەکاننی trypanosomiasis)نیشانە ئاشکراکانی نەخۆشییەکە بە دیار دەکەوێت، وەک (گۆڕانی ڕەفتار - سەر لێشێوان -ھەست کردن بە بێزاری - نا ھاوسەنگی لەش- تێکچوونی سووڕی خەو (ناوی نەخۆشییەکەش ھەر لەم نیشانەیەوە ھاتووە)).[٢][٣]

دەستنیشانکردن دەستکاری

دەستنیشانکردن لە سەرەتای تووشبوونەکەوە قورسە، چونکە نیشانە تایبەتەکانی لە سەرەتاوە بە دیار ناکەوێ. بۆ دەستنیشانکردن پێوستمان بە ھەبوونی پاراسایتەکەیە لە ناو شلەکانی لەشی مرۆڤ، بۆ جۆری Trypanosoma brucei gambiense قورسە قۆناغی تووشکەری پاراسایتەکە trypomastigotes لە ناو نموونەی خوێن (Blood smear) ببیندرێ. باشترین ڕێگە بۆ دەستنیشانکردنی Trypanosoma brucei gambiense وەرگرتنی نموونەیە لە لیمفە گرێکان و سەیرکردنی لەژێر مایکڕۆسکۆپ بۆ بینینی پاراسایتەکە.[٤]

چارەسەر دەستکاری

چارەسەرکردنی خەوە نەخۆشی ئەفریقی پێویستی بە دەرمانی تایبەت و مودەیەک ھەیە، کە بەپێی جۆری مشەخۆرەکەو قۆناغی تووشبوون دەگۆڕێت. Pentamidine باشترین چارەسەرە بۆ قۆناغی سەرەتای تووشبوون بە. b. gambiense. و ھەروەھا دەرمانەکانی (suramin, melarsoprol, eflornithine, and nifurtimox) بۆ بەکاردێ بە شێوەی تێکەڵە.[٥]


بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری

شێوەو قۆناغەکانی ژیانی Trypanosoma brucei لەم بەستەرانە ببینە:

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Trypanosoma - an overview | ScienceDirect Topics". www.sciencedirect.com. Retrieved 2021-08-14.
  2. ^ "Trypanosomiasis, human African (sleeping sickness)". www.who.int (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-08-14.
  3. ^ "CDC - African Trypanosomiasis - Disease". www.cdc.gov (بە ئینگلیزی). 2020-04-28. Retrieved 2021-08-14.
  4. ^ "CDC - African Trypanosomiasis - Diagnosis". www.cdc.gov (بە ئینگلیزی). 2020-04-28. Retrieved 2021-08-14.
  5. ^ "CDC - African Trypanosomiasis - Treatment". www.cdc.gov (بە ئینگلیزی). 2020-04-28. Retrieved 2021-08-14.