تایپ ئۆ نێگەتڤ (بە ئینگلیزی: Type O Negative • بە کوردی: جۆری ئۆ نەرێنی) گرووپێکی گۆتیک مێتاڵی ئەمریکی بوون کە لە بڕۆکلینی نیویۆرک سیتی لە ساڵی ١٩٨٩ دامەزرابوو، لەلایەن ئەندامانی گرووپ: پیتەر ستیڵ (گۆرانیبێژی سەرەکی، بەیس)، کێنی ھیکی (گیتار، گۆرانیبێژی پشتەکی)، جاش سیڵڤەر (کیبۆردژەن، گۆرانیبێژی پشتەکی)، و ساڵ ئابستراکتۆ (تەپڵەکان) کە دواتر جان کێڵی جێی گرتەوە. ھۆنراوەکانیان تیشک دەخاتە سەر ڕۆمانس، خەمۆکی و مردن. گرووپەکە خەڵاتی پلاتینی بردەوە لە ساڵی ١٩٩٣ لەگەڵ بڵاوکردنەوەی ماچە خوێناوییەکان و دواتریش زێڕیان بردەوە لە ساڵی ١٩٩٦. گرووپەکە بەھۆی حەوت ئەلبومی ستودیۆوە ناسران.

تایپ ئۆ نێگەتڤ
گرووپەکە لەکاتی نمایشێکی ڕاستەوخۆدا (بەرلین، ئەڵمانیا، ٥ی حوزەیرانی ٢٠٠٧)
گرووپەکە لەکاتی نمایشێکی ڕاستەوخۆدا (بەرلین، ئەڵمانیا، ٥ی حوزەیرانی ٢٠٠٧)
زانیارییەکان
ھەروەھا ناسراوە بەڕیپەڵشن (١٩٨٩-١٩٩١)
بنەچەبڕۆکلین، نیویۆرک.
چەشنەکان
ساڵانی چالاکبوون١٩٨٩–٢٠١٠
کۆمپانیاکان
  • ڕۆدڕەنەر
  • SPV GmbH
بابەتە پەیوەندیدارەکان
وێبگەwww.typeonegative.net
ئەندامانی پێشووسال ئەبروسکاتۆ
پیتەر ستیڵ
کێنی ھیکی
جاش سیڵڤەر
جانی کێڵی

لە ١٤ی نیسانی ٢٠١٠، گۆرانیبێژ و بەیسژەن و گۆرانینووسی سەرەکی گرووپەکە بە نەخۆشی دڵ ماڵاوایی لە ژیان کرد بەھۆی نەخۆشی دڵەوە. ھەردوو ئەندامی گرووپ کێنی ھیکی و جانی کێڵی لەساڵی ٢٠١٠دا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی ڕۆک ھارد فەڕەنسی ڕایانگەیاند کە گرووپەکە چیتر بەردەوام نابێت.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Huey, Steve. "Type O Negative – Music Biography". Allrovi. Archived from the original on 12ی Marchی 2011. Retrieved March 25, 2012. {{cite web}}: Check date values in: |archivedate= (help) ١٢ی ئازاری ٢٠١١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ Pratt, Greg (April 15, 2010). "Type O Negative's Peter Steele Dies at 48". Exclaim!. Archived from the original on 26ی Octoberی 2013. Retrieved 2013-10-26. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)