پاشا "تایجۆدای"ی گۆگۆریۆ (بە هانگۆل: 태조(대)왕، 국조왕؛ بە ھانجا: 太祖(大)王، 國祖王)، لە دایکبووی ساڵی (٤٧ز بۆ ١٦٥ز - ١١٨ ساڵ ژیاوە). وە ماوەی فەرمانڕەواییەکەی لە نێوان ساڵانی (٥٣ز بۆ ١٤٦ز بوو (٩٣ ساڵ فەرمانڕەوایی)). شەشەم فەرمانڕەوای گۆگۆریۆـبوو، لە باشووری سێ شانشینەکەی کۆریا. هەندێک جار بە (پاشا کوکجۆ) بانگئەکرا.

پوختە دەستکاری

تایجۆ نەوەی دووەم پاشای گۆگۆریۆ، یوریـبوو، وە کوڕی کو جاییسا - (재사, 再思) بوو، جاییسا سەرۆکی نەتەوەی (کو) بوو لە (کێروو)، یەکێک بوو لە پێنج خانەوادە بەهێزەکەی دادگای شاهانە. دایکیشی خەڵکی بویۆـبوو.

مردن دەستکاری

لە ٩٤ـەمین ساڵی دەرمانڕەواییدا، برا بچووکی تایجۆ، سوسیۆنگ تەختی پاشایەتی لێ برد بۆ ئەوەی خۆی ببێتە پاشا چادای. هەرچەندە هیچ ڕاستییەکی زیاتر نەدۆزرایەوە لە سامگووک ساگی، بەڵام لە سامگووک یوسا ئەڵێت چادای زوو فەرمانی کرد بە کوشتنی هەردوو کوڕەکەی پاشا تایجۆ، دوای ئەمیش، سیندای بوو بە پاشا.

بەپێی (سامگووک ساگی) و (سامگووک یوسا) تایجۆ لەتەمەنی ١١٨ ساڵیدا مردووە، دوای ٩٣ ساڵەی فەرمانڕەواییەکەی، ئەمەش وایکرد کە ببێتە تەمەندرێژترین پاشا لە مێژووی کۆریا، هەروەها دووەمیان لە جیهاندا.


سەرچاوە دەستکاری