تایتانیک (فیلمی ١٩٩٧)

تایتانیک فیلمێکی درامی و رۆمانسیە لایەن دەرھێنەری بەناوبانگ جەیمز کامیرۆنەوە کاری دەھێنانی بۆ کراوە، لە ناوەڕۆکدا باسی کارەساتی نوقومبونی کەشتیە مەزنەکە (تایتانیک) دەکات لە یەکەم گەشتیدا لەڕێگەی ئۆقیانووسی ئاتلانتیک، لیوناردۆ دیکاپریۆ و کەیت وینسلێت بە ڕۆڵی سەرەکی بەشداربوونە بە کەسایەتیەکانی جاک داوسن و روز دیویت بوکاتر، کە لە دوو چینی کۆمەڵایەتی جیاوازن و دەکەونە ناو خۆشەویستیەوە لە گەشتەکەدا ساڵی ١٩١٢ لەناو کەشتی ئاڕ ئێس تایتانیک، وە بیڵی زین بەشداکردوە کە دەوری دەزگیرانی بوکات دەبینیێ، وەفرانسیس فیشر وەک دایکی بوکاتر، و دانی نوتشی وەک ھاوڕێییەکی دڵسۆزی داوسن، تایتانیک لە ساڵی ١٩٩٧ خەڵاتی باشترین فیلمی وەرگرت لە خەڵاتی ئۆسکار دا، فیلمی تایتانیک دووەمە لە پڕ داھاتترینی فیلمی جیھان کەتوانی $٢٬١٨٦٬٧٧٢٬٣٠٢ کۆبکاتەوە[١]

تایتانیک
Titanic
دەرھێنەرجەیمز کامیرۆن
بەرھەمھێنەرجەیمز کامیرۆن
جۆن لاندو
نووسینجەیمز کامیرۆن
کاستلیوناردۆ دیکاپریۆ
کەیت وینسلێت
بیڵی زین
کاثی بەیتس
بێرنارد ھیڵ
فرانسیس فیشر
ڤیکتۆر گاربێر
مۆسیقاجەیمز ھۆرنەر
وێنەگری سینەماییروسێڵ کارپێنتەر
ڕێکەوتی دەرچوون١ی تشرینی دووەم١٩٩٧
ماوەی فیلم١٩٤ خولەک
وڵات ویلایەتە یەکگرتووەکان
زمانئینگلیزی
تێچوون٢٠٠٬٠٠٠٬٠٠٠ $
ئاڕ ئێم ئێس تایتانیک

ڕۆڵەکان دەستکاری

  • بێڵی زێن : وەک کاڵ هۆکلی

بۆکس ئۆفیس دەستکاری

ساڵی ٢٠١٢ و ٢٠١٧ تایتانیک ٦٥٩،٤ ملیۆن دۆلاری لە ئەمریکای باکوور و ١،٥٢٨ ملیار دۆلار لە وڵاتانی تر کردوە، کە کۆی گشتیان ٢،١٨٧ ملیار دۆلارە، لە ساڵی ١٩٩٨ پڕ بەرهەمترین فیلم بوو، تا دوانزە ساڵ وا مایەوە، تا فیلمی دووەمی جەیمز کامیرۆن بە ناوی ئاڤاتار بڵاوکرایەوە.

سەرچاوەکان دەستکاری