تاکەکەسێتی ھەڵوێستێکی سیاسی، فەلسەفەی سیاسی، بیرۆکەیەک یان دیدگەیەکی کۆمەڵایەتییە کە پێ دادەگرێت لەسەر بەھای ڕەوشتی تاکەکەسیی و بەرز ڕای دەگرێت.[١][٢] لایەنگرانی تاکەکەسێتی پشتگیری ئامانج و ویستی کەسەکان دەکەن بۆیە سەربەخۆیی و پشت بەخۆبەستنی تاکەکەس بەلایانەوە نرخدارە[٣] و بانگەشەی ئەوە دەکات کە بەرژەوەندییە تاکەکەسییەکان دەبێت لەسەروو بەرژەوەندییەکانی دەوەڵەت و دەستە کۆمەڵایەتییەکانەوە بێت،[٣] کە لە ھەمان کات دا دژێتی دەکات لە دەست تێ وەردانی دەرەکی لە بەرژەوەندی تاکەکەس لەلایەن کۆمەڵگە و دامەزراوەکانەوە وەک حکوومەت.[٣] تاکەکەسێتی زۆربەی جار پێناسەدەکرێت بە پێچەوانەوە و دژی تاکڕەوەیی، دیکتاتۆری و دەستە کۆمەڵایەتییە ھاوبەشەکان دادەنرێت.[٤][٥]

بیرۆکەی تاکەکەسێتی تاکەکەس بە خاڵی چەق دادەنێت[١] بۆیە یەکەم ھەنگاوی دەست پێ دەکات بە «گریمانەیەکی بنچینەی کە مرۆڤ خۆی سەرەکیترین و گرنگترین خاڵە لە خەباتی ئازادبوون دا.»[٦] ئازادڕوەکان (لیبڕاڵییەکان)، بوونگەرایییەکان و دژە دەسەڵاتەکان نموونەی ئەو جووڵانەوانەن کە مرۆڤ بە یەکەی ناوەندیی شیکارکردن دادەنێنن.[٦] بۆیە تاکەکەسێتی بریتییە لە «مافی تاکەکەس بۆ ئازادی و خۆ دۆزینەوە.»[٧]

تاکەکەسیی پەیوەستە بە ھونەر، بۆھیمی و شێوازەکانی ژیانەوە کە ئامادەگییەکەی ھەیە بەرەو خۆ دروستکردن و تاقیکردنەوەی ئەو شتانەی ناپەسەندن بەپێی کلتوور یان بۆچوون و ھەڵسووکەوتە باوەکان.[٨][٩]

لە بەرامبەردا پرەنسیپی دەستەگەرایی ھەیە کە لانی کەم لای بێرتراند ڕەسڵ لە فەلسەفەی یۆنانەوە (ئایینگەرایی، کۆمەڵگاگەرایی و پاشایەتی ھتد) تا دەرکەوتنی پرۆتێستانیزم ڕێگای بە دەرکەوتنی تاکگەرایی نەداوە.[١٠] لە سەدەی ٢١یشدا نووسەری وەک ھەراری پێی وایە جۆرەکانی تاکگەرایی جێگای ئایینەکانیان گرتووەتەوە.[١١]

تاکەکەس دەستکاری

تاکەکەس بریتییە لە کەسێک یان شتێکی دیاری کراوە لە کۆمەڵەیەک دا. لە سەدەی پانزدەھەم و پێشتر و تەنانەت لەم سەردەمەش دا لە بوارەکانی ئامارزانی و دەرەوەی سروشت (مێتافیزیک) دا، تاکەکەس با واتای «دابەش نەکراو» دێت، بە شێوەیەکی باو وەک تاکە شتێک و ھەندێک جار وەک «کەس»یش پێناسە دەکرێت. لە سەدەی حەڤدەھەم بە دواوە تاکەکەسی نیشانەیە بۆ جودایی و دابەش بوون.[١٢] تاکەکەسێتی بە واتای کەسێک جیاواز بێت لە چواردەورەکەی بە کەسایەتییەکی شاز و دانسقە بەوەی کە خاوەنی چەند پێویستی، ئامانج و ئارەزووەیەکی تایبەت بە خۆیەتی بە بەراورد بە کەسانی تر.[١٣]

تاکەکەس و کۆمەڵگە دەستکاری

تاکەکەسێتی باوەڕی وایە کەسەکان کە بەشێکن لە کۆمەڵگە دەتوانن ھەوڵ بدەن فێربن و بگەرێن کە بەرژەوەندییەکانیان چییە بەپێی بیروبۆچوون و پێشینەی کەسیی خۆیان، بەبێ دانانی بەرھەوەندی پێشینەیی بۆیان بەپێی پێکھاتەی کۆمەڵگەیی. کەسی لایەنگر و پەیڕەوکاری تاکەکەسێتی پابەندی یەک فەلسەفەی دیاریکراو ناکات بەڵکو تێکەڵەیەک لە چەند جۆر و شێوازێک دادەھێنێت بۆ خۆی بەپێی بەرژەوەندی تاکەکەسیی و چەند ڕووانگەیەک کە خۆی بە بەسوودی دەبینێت.

جان جاک ڕۆسۆ، دەڵێت کە چەمکی «ویستی گشتی»یەکەی لە «ڕێکەوتنی کۆمەڵایەتی» دا تەنھا کۆکراوەیەکی سادەی ویست نییە بەڵکو درێژەپێدەر، پەرەپێدەر و پشتگیریکەری بەرژەوەندییەکانی تاکەکەسن (ئەو بەربەستانەی یاسا دەیان چەسپێنێت سوودبەخشن بۆ تاکەکەس، لە بینینی ڕۆسۆوە ڕێز نەگرتن لە یاسا پێویستییە و شێوەیەکە لە شێوەکانی ڕەت کردنەوەی نەزانی و ھەستی کەسێک و پشت بەستن بە سەربەخۆی مێشکی خودی کەسەکە)

تاکەکەسێتی سیاسی دەستکاری

پشتگیریکەرانی تاکەکەسێتی بە بەردەوامی دودڵن سەبارەت بە پاراستنی سەربەخۆیی تاکەکەس لەو ئەرکانەی دامەزراوە کۆمەڵایەتییەکان (وەک دەوڵەت یان ڕەوشتە ئایینییەکان) دەیسەپێنن. سوزان براون دەڵێت «ئازادڕەویی (لیبڕاڵیزم) و ئەنارکی (دژە دەسەڵاتداران) دوو فەلسەفەی سیاسیین لە بەشێوەیەکی سەرەکی بایەخ بە ئازادی تاکەکەسی دەدات بەڵام جیاوازن لە نێوانیان دا بوونی ھەیە بە شێوەکی زۆر ئاشکرا. ئەنارکی (دژە دەسەڵاتداران) ھاوبیرە لەگەڵ ئازادڕەویی (لیبڕاڵیزم) لەسەر پابەندبوونێکی بناغەیی ئازادی تاکەکەسی بەڵام ڕەتی پەیوەندییە موڵکدارییە پێبرکێ ئاسای ئازادڕەوی (لیبڕاڵیزم) ڕەت دەکاتەوە.»[١٤]

ئازادڕەوی مەدەنی بەشێکە لە بۆچوونی سیاسی کە پشتگیری ئازادی مەدەنی دەکات، یان پێ داگیری دەکات لە باڵادەستی مافە تاکەکەسییەکان و ئازادییە کەسییەکان بەرامبەر ھەر جۆرە دەسەڵاتێک (وەک: دەوڵەت، ڕێکخراوێک یان ناریتە باوە سەپێنراوەکان لەرێی فشارەوە… ھتد).[١٥] ئازادڕەوی مەدەنی بیرۆکەیەکی تەواو نییە، بەڵکو کۆمەڵەیەک ڕوانینە لەسەر چەند کێشەیەکی ئازادی مەدەنی و مافی مەدەنی. لەبەر ئەمە، ھەڵوێستی ئازادڕەوەی مەدەنی ھاوتایە لەگەڵ چەندەھا فەلسەفەی تری سیاسی و تاکەکەسێتی مەدەنی لە ھەردوو ڕاستڕەو و چەپڕەوەکانی سیاسەتی نوێ دا بوونی ھەیە.[١٦] بە بۆچوونی نووسەر و ڕۆشنبیر ئێلێن مێکسینس وود، " ڕێبازی تاکەکەسێتی ھەیە ناڕێکە لەگەڵ تاکەکەسێتی جۆن لوک دا وە تاکەکەسێتی ھەیە کە دەکرێت بەشێک بێت لە سۆشەلیزم (کۆمەڵایەتێتی)."[١٧]

ئەمانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئ ا "Individualism" on Encyclopædia Britannica Online
  2. ^ Ellen Meiksins Wood. Mind and Politics: An Approach to the Meaning of Liberal and Socialist Individualism. University of California Press. 1972. ISBN 0-520-02029-4. p. 6
  3. ^ ئ ا ب ""individualism" on The Free Dictionary". Archived from the original on 17ی Mayی 2019. Retrieved 17ی Mayی 2019. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  4. ^ Biddle, Craig. "Individualism vs. Collectivism: Our Future, Our Choice". The Objective Standard. ٧ (١).
  5. ^ Hayek, F.A. (1994). The Road to Serfdom. United States of America: The University of Chicago Press. pp. ١٧, ٣٧–٤٨. ISBN 0-226-32061-8.
  6. ^ ئ ا ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref> ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری ReferenceA نەدراوە
  7. ^ Ellen Meiksins Wood. Mind and Politics: An Approach to the Meaning of Liberal and Socialist Individualism. University of California Press. 1972. ISBN 0-520-02029-4 pp. 6–7
  8. ^ "The leading intellectual trait of the era was the recovery, to a certain degree, of the secular and humane philosophy of Greece and Rome. Another humanist trend which cannot be ignored was the rebirth of individualism, which, developed by Greece and Rome to a remarkable degree, had been suppressed by the rise of a caste system in the later Roman Empire, by the Church and by feudalism in the Middle Ages."The history guide: Lectures on Modern European Intellectual History"
  9. ^ "Anthropocentricity and individualism...Humanism and Italian art were similar in giving paramount attention to human experience, both in its everyday immediacy and in its positive or negative extremes...The human-centredness of Renaissance art, moreover, was not just a generalized endorsement of earthly experience. Like the humanists, Italian artists stressed the autonomy and dignity of the individual.""Humanism" on Encyclopædia Britannica
  10. ^ "History of Western Philosophy". Routledge & CRC Press (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-09-04.
  11. ^ Nast, Condé (2020-02-07). "Yuval Noah Harari's History of Everyone, Ever". The New Yorker (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-09-04.
  12. ^ Claeys, Gregory (1986). ""Individualism," "Socialism," and "Social Science": Further Notes on a Process of Conceptual Formation, 1800–1850". Journal of the History of Ideas. University of Pennsylvania Press. ٤٧ (١): ٨١–٩٣. doi:10.2307/2709596. JSTOR 2709596.
  13. ^ Swart, Koenraad W. (1962). ""Individualism" in the Mid-Nineteenth Century (1826–1860)". Journal of the History of Ideas. University of Pennsylvania Press. ٢٣ (١): ٧٧–٩٠. doi:10.2307/2708058. JSTOR 2708058.
  14. ^ Gerald N. Izenberg (3 June 1992). Impossible Individuality: Romanticism, Revolution, and the Origins of Modern Selfhood, 1787–1802. Princeton University Press. pp. ١٨+. ISBN 1-4008-2066-9.
  15. ^ Audi, Robert, ed. (1999). The Cambridge Dictionary of Philosophy (2nd ed.). Cambridge: Cambridge University Press. p. ٤٢٤. ISBN 0-521-63136-X.
  16. ^ Jung's Individuation process ٢٣ی شوباتی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. Retrieved on 2009-2-20
  17. ^ Gilbert Simondon. L'individuation psychique et collective (Paris, Aubier, 1989; reprinted in 2007 with a preface by Bernard Stiegler)

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری