تاری زەمین پار (Taare Zameen Par) بەمانای ھاوشێوەی ئەستێرەکان لە زەوی جیھانیانە، فیلمێکی درامی ھیندی ساڵی ٢٠٠٧ە لە دەرھێنان و بەرھەمھێنانی عامر خانە. دارشیل سافەری ڕۆڵی سەرەکی دەبینێت وەکو ئیشانی تەمەن ٨ ساڵ، و خانیش وەکو مامۆستای ھونەری ئەو. سەرەتای گەشەپێدانی بیرۆکەکە دەگەڕێتەوە بۆ نووسەر و دەرھێنەر ئامۆل گوپتێ و خێزانەکەی دیپا بھاتیا، کە وەکو سەرنووسەری فیلمەکە خزمەتی کرد. شانکار-ئیحسان-لۆی ژمارەیەک ئاوازی فیلمەکەی داناوە و پڕاسۆن جۆشییش ھۆنراوەی گۆرانی بۆ زۆربەی گۆرانییەکان نوسیوە. کاری سەرەکی وێنەگرتنی لە مۆمبای و لە قوتابخانەی ئامادەیی ئێرای نوێی پانچگانی بۆ ئەنجامدراوە، و ھەندێ لە دیمەنەکانی قوتابییانی قوتابخانەکەش دەگرێت.

تارێ زەمین پار
دەرھێنەرعامر خان
بەرھەمھێنەرعامر خان
نووسینئەمۆلی گوپتە
کاستعامر خان
دارشیل سافەری
تیسکا چۆپرا
ڤیپین شارما
مۆسیقاشانکار–ئیحسان–لۆی
دەستکاریدیپا بھاتیا
ڕێکەوتی دەرچوون٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٧
ماوەی فیلم١٦٤ خولەک
وڵات ھیندستان
زمانھیندی
تێچوون١٫٩ میلیۆن $
داھات١٤ میلیۆن $

فیلمەکە سەرنج دەخاتە سەر ژیان و خەیاڵی ئیشان، مناڵێکی ٨ ساڵانی توشبوو بە نەخۆشی دیسلێکسیک (کە توشبوو توانای خوێندنەوەی کەمە بەھۆی پاش و پێشخستنی پیتەکانەوە). لەگەڵ ئەوەشدا پێشەنگە لە ھونەر، توانا ئەکادیمییە خراپەکەی وا لە دایک و باوکی ئەکات کە بینێرن بۆ بەشە ناوخۆیی (قوتابخانەیەکە کە بەشی نووستن و نانخواردنی تێدایە). مامۆستای ھونەری نوێی ئیشان گومانی لێ دەکات کە ئەو نەخۆشی دیسلێکسیکی ھەیە و یارمەتی دەدات تا زاڵ بێت بەسەر بێتوانایییەکەی. یەکەم دەرکەوتنی فیلمەکە شانۆیی بوو لە ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ لە ھیندستان، و یوتیڤی ھۆم ئینتێتەینمنت دیڤیدییەکی بۆ بینەرە ھیندییەکان لە ساڵی ٢٠٠٨ بڵاوکردەوە. دوای بڵاوکردنەوەی فیلمەکە بەشێوەیەکی نێودەوڵەتی لەلایەن دیزنییەوە تارێ زەمین پاری کردە یەکەم فیلمی ھیندی کە لەلایەن کۆمپانیایێکی نێودەوڵەتی بڵاوکرێتەوە.

تارێ زەمین پار چەندین دەستکەوت و سەروەری بەدەستھێناوە، لەوانە؛ خەڵاتی فیلمفەیر بۆ باشترین فیلم لە ٢٠٠٨ و خەڵاتی باشترین فیلمی خێزانیی نەتەوەیی ٢٠٠٨. فیلمەکە بۆ باشترین فیلمی بیانیی خەڵاتەکانی ئۆسکاری ٢٠٠٩ ھەڵبژێردرا لەلایەن ھیندستانەوە بەڵام لە پێڕستی پالێوراوانی کۆتایی نەبوو.

چیرۆک دەستکاری

ئیشان ناندکیشۆر ئاواستی کوڕێکی تەمەن ٨ ساڵانە کە قینی لە قوتابخانەیە و لە ھەموو تاقیکردنەوە یان ئەزموونەکان دەکەوێت. ئەو گشت بابەتەکانی گران بۆ دەردەکەوێت، و سووک و سەرزەنشت دەکرێت لەلایەن مامۆستا و ھاوپۆلەکانییەوە. بەڵام جیھانی ناوەوەی ئیشان پڕە لە سەرسامییەکان کە ئەو ناتوانێت دەری ببڕێت بۆ ئەوانی تر، جیھانە ئەفسوناوییەکانی پڕکرد لە ڕەنگ و گیانەوەرانی زیندووکردەوە. ئەو ھونەرمەندێکە. باوکی ئیشان، ناندکیشۆر ئاواستی، جێبەجێکارێکی سەرکەوتووە کە چاوەڕێ دەکات منداڵەکانی لەو باشتر ببن. دایکی، کەیبانوو مایا ئاواستی (تیسکا چۆپرا)، نائومێدە بەھۆی نەتوانینی تا کوڕەکەی پەروەردە بکات. برا گەورەی ئیشان، یۆھان (ساچێت)، خوێندکارێکی نمونەیی و وەرزشوانە. سەرکەوتنەکانی وەک نموونەیێک بۆ ئیشان دەھێنرانەوە.

پاش وەرگرتنی ڕاپۆڕتێکی ئەکادیمی بەتایبەتی خراپ، دایک و باوکی ئیشان ئیشان دەنێرنە بەشەناوخۆیی لە قوتابخانەیێکی تایبەت. ئیشان لەوێ نقوم دەبێتە بارێکی ترس و خەمۆکی، لەگەڵ ئەوەشدا بووە ھاوڕێ لەگەڵ ڕاجان دامۆدھاران کە کەمئەندامێکی جەستەیییە و یەک لە باشترین قوتابییەکانە لە پۆلەکەدا. تەنانەت ئیشان بیر لە خۆکوشتن دەکاتەوە لەڕێی پێداھەڵگەڕانی پەرژینی ھەیوان (باڵکۆن)ێک، کە ڕاجان دەتوانێت ڕزگاری بکات.

بارودۆخی ئیشان دەگۆڕێت، کاتێک مامۆستایەکی ھونەری نوێ، ڕام شانکار نیکومبە، مامۆستایێکی دڵخۆشکەر و گەشبین، بووە مامۆستایێک لە قوتابخانەی تولیپس بۆ ئەو منداڵانەی کە خاوەن پێداویستی تایبەتن. شێوازی فێرکردنی نیکومبە بە ئاشکرایی جیاوازە لە مامۆستا توندوتیژەکەی پێشووتری، و ئەو بەخێرایی تێبینی دەکات کە ئیشان خەمبارە و کەم لە چالاکییەکانی پۆل بەژداری دەکات. ئەو بە کارەکانی ئیشاندا دەچێتەوە و بۆی دەردەکەوێت کە کەمییەکانی ئیشان دەرخەری دیسلێکسییان. ڕۆژێکیان، ئەو بەرەو مومبای گەشت دەکات بۆ بینینی دایک و باوکی ئیشان وە سەریدەسوڕمە کاتێک بەھرەی ھونەریی ئیشانی بۆ دەر دەکەوێت کاتێک چەند نیگارێکی دەبینێت. پاش ئەوەی نیگەران دەبێت، ئەو لە باوکی ئیشان دەپرسێت بۆ ئەوەی بزانێت بۆ ئیشانی بردۆتە بەشەناوخۆیی و حاڵەتەکەی ئیشانی بۆ ڕوون دەکاتەوە. ئەو بۆ ئاواستیی ڕووندەکاتەوە کە ئیشان کێشەی لە تێگەییشتنی پیت و وشەکاندا ھەیە بەھۆی دیسلێکسیاوە، ھەرچەندە ئاواستی پێی وایە کە ئەمە پەیوەندیی بە ناڕێکیی دەروونی ھەیە وە بیانوویێکە بۆ تەمبەڵی. پاش تووڕەبوونی بە ڕوونکردنەوە نادرووستەکەی ئاواستی، نیکومبە بەجێیدەھێڵێت و ئاواستی ھەست بە تاوان دەکات بۆ ھەڵسوکەوتە خراپەکانی.

نیکومبە دەگەڕێتەوە و بابەتی دیسلێکسیا بۆ پۆلێک باسدەکات و ناوی چەند کەسێکی ناودار دەھێنێت کە حاڵەتەکەیان ھەبووە. دواتر، ئەو بە ئیشان دەڵێت کە ئەو حاڵەتی ھاوشێوەی دیسلێکسیای ھەبووە. نیکومبە دواتر سەردانی بەڕێوبەری قوتابخانە دەکات و مۆڵەتی بوون بە مامۆستای تایبەتی ئیشان وەردەگرێت. وردە وردە، ئەو یارمەتی ئیشان دەتات بۆ پێشخستنی ئاستی خوێندن و نووسینی بە بەکارھێنانی تەکنینی ڕیمیدیال کە لەلایەن پسپۆڕانی دیسلێکسیاوە پەرەیپێدراوە. ئیشان دواتر ئارووزەی دەچێتە خوێندن و نمرەکانی بەرز دەبن.

لە کۆتایییەکانی ساڵی خوێندن، نیکومبە پێشبڕکێیێکی ھونەری بۆ ستاف و خوێندکاران ڕێکدەخات. پێشبڕکێیەکە بەسەرپەرشتی ھونەرمەند لالیتا لاجمی بەڕێوەچوو. ئیشان، بە توانا ھونەرییە داھێنەرانییەکەی، براوەی پێشبڕکێیەکە دەبێت، وە نیکومبە، کە تابلۆی ئیشان دەکێشێت، پلەی دووەم دێنێت لە پێشبڕکێیەکە. بەڕێوبەری قوتابخانە نیکومبای وەک مامۆستای ھەمیشەیی ھونەری قوتابخانەکە ڕاگەیاند. کاتێک دایک و باوکی ئیشان مامۆستاکانی دەبینن لە کۆتا ڕۆژی قوتابخانە، ئەوان سەریاندەسوڕمێت بە گۆڕانکارییەکانی ئیشان. بەدڵخۆشیێکی زۆرەوە، ئاواستی سپاسی نیکومبە دەکات. کاتێک ئیشان لەگەڵ خێزانەکەی بەرەو ئۆتۆمبێلەکەیان دەڕۆن بۆ بەسەربردنی پشووی ھاوینەیان، ئەو دەگەڕێتەوە بەرەو نیکومبە ڕادەکات، وە باوەش دەکەن و بە نیکومبە دەڵێت بۆ ساڵی داھاتوو بگەڕێتەوە.

کاست دەستکاری

 
سەرەتای وتووێژی کەمی تاقیکردنەوەی بەردەم شاشەی دارشیل سافەری. کاتێک عامر خان ڕووخسارەکەی لە چاوەکانی و دەموچاویدا بینی، ھەرچۆنێک بێت، یەکسەر زانی، «ئەوە مناڵەکەیە. ئەو ئیشانە.»[١]
  • دارشیل سافەری وەک ئیشان ناندکیشۆر ئاواستی: لە گەڕان بەدوای ئەکتەرێک تا ڕۆڵی کەسایەتیی سەرەکیی ئیشان ببینێت، نووسەر ئەمۆلی گۆپتە پەنای بردە بەر کارگەکانی سەمەر فەنک کە لەلایەن شیاماک داڤارەوە سەرپەرشتی دەکرێت. گوپتێ چەندەھا قوتابیی تاقیکردەوە و بۆ قوتابییەکانی ڕووندەکردەوە چۆن کاردانەوە بکەن بۆ لە بارودۆخە نووسراوەکانی فیلمەکە. پاش ھەڵبژاردنی دارشیل سافەری بۆ ڕۆڵەکە، گوپتێ گووتی «بڕیارێکی سەخت بوو. بەڵام دارشیل ئەو ئازارەی لە چاویدا ھەبوو بۆ بوون بە ئیشان. ھەمووان سرووشتیانە ئەویان ھەڵبژارد.»[٢]
  • عامر خان وەک ڕام شەنکار نیکومبە: گۆپتە، ئەوەی کە کەسایەتییەکەی لەسەر مامۆستای ھونەر ڕامداس سامپات نیکومبە دامەزراند، سەرەتا داوای لە ئاکشای خانا کردبوو تا ڕۆڵەکە ببینێت.[٣]
  • تانای چێدا وەک ڕاجان دامۆدران: ھاوپۆلی ئیشان لە قوتابخانەی ئامادەییی ئێرای نوێ.
  • ساچێت ئینجینیر وەک یۆھان ناندکیشۆر ئاواستی ("دادا"): برا گەورەی ئیشان.
  • تیسکا چۆپرا وەک مەلیکە ئاواستی ("ما"): دایکی ئیشان، ئەوەی کە دەستبەرداری پیشەکەی بوو تا مناڵەکانی بەخێو بکات. قوتابخانەی ئامادەییی ئێرا چۆپرا حەزی کرد لەماوەی فیلمگرتنەکەدا بەنەرمی قسە بکات و لە ئەنجامدا پێویست بوو کە ھەندێک لە دیمەنەکان بە بەکارھێنانی جێگرەوەی وتووێژی ئۆتۆماتیکی دووبارە-تۆمار بکرێتەوە.[٤]
  • ڤیپین شارما وەک ناندکیشۆر ئاواستی ("پاپا"): "باوکە توندوتیژ، جددی، زاڵ"ەکەی ئیشان. بەشێک لە ھۆکاری نواندنی شارما "ئەوپەڕی بەھێزی و زاڵبوون"ی ڕووخساری بوو کە "بەتوندی دادەچۆڕێ". لەلایەن خان بە "بە شێوەیەکی سروشتی بەڕەوشت" و ھەستیار وەسفکرا، شارما فێرکرابوو کە دەربڕینی دەنگە "ڕەق" و "زاڵ"ەکەی نزم بکاتەوە.[٥]
  • گیریجا ئۆک وەک جابیین، کرێکاری کۆمپانیای نیکوم
  • بەگس بارگاوا و شەنکار ساچدیڤ وەک بەڕێز سین و بەڕێز تیواری: دوو مامۆستا لە قوتابخانەی ئامادەییی ئێرای نوێ، کە ھەڵوێستیان بەرامبەر ئیشان نەرم دەبێت بە باشتربوونی پلەی و بردنەوەی پێشبڕکێی ھونەرەکە. ڕۆڵەکان کاریکاتێری مامۆستان بەگشتی.[٦]
  • ئێم. کەی. رەینا وەک بەڕێوەبەری قوتابخانەی ئامادەییی ئێرای نوێ.
  • لالیتا لەجمی وەک خۆی لە ڕۆڵێکی بچووک. ئەوە یەکەم دەرکەوتنی بوو وەکوو ئەکتەرێک.[٧]


ساوندتڕاک دەستکاری

ژمارەناونووسەر(ەکان)ماوە
١.«تارێ زەمین پار» ٧:٠٨
٢.بێناوھۆلۆ ھۆلۆ٥:٠١
٣.«بەم بەم بۆلێ» ٥:٣٢
٤.بێناو ٢:٥٩
٥.«ما» ٥:١٤
٦.بێناو ٢:٠٧
٧.«میرا جاھان» ٦:٣٢
٨.«بابەتی ئیشان» ٤:١٣

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Like Stars on Earth Bonus Disc: The Making.... ڕووداوەکە بە نزیکەیی لە ٣:٥٠ ڕوودەدات
  2. ^ Vij, Gauri (3 February 2008). "A leap of faith". The Hindu. Archived from the original on 7 April 2008. Retrieved 11 April 2008. ٧ی نیسانی ٢٠٠٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ "In 2002, Taare Zameen Par was still called and registered as High Jump". Bollywood Hungama. 28 January 2008. Archived from the original on 21 May 2008. Retrieved 27 July 2010.
  4. ^ ڕوونکردنەوەی دی-ڤی-دیی ھاوشێوەی ئەستێرەکان لە زەوی. ڕووداوەکە بە نزیکەیی لە ١٦:٠٠ ڕوودەدات
  5. ^ ڕوونکردنەوەی دی-ڤی-دیی ھاوشێوەی ئەستێرەکان لە زەوی. ڕووداوەکە بە نزیکەیی لە ٤٠:٠٠ ڕوودەدات
  6. ^ ڕوونکردنەوەی دی-ڤی-دیی ھاوشێوەی ئەستێرەکان لە زەوی. ڕووداوەکە بە نزیکەیی لە ٥٦:٤٥ ڕوودەدات
  7. ^ ڕوونکردنەوەی دی-ڤی-دیی ھاوشێوەی ئەستێرەکان لە زەوی. ڕووداوەکە بە نزیکەیی لە ٢:٢٧:٠٠ ڕوودەدات

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری