تاریا کارینا ھالۆنین (Tarja Halonen؛ لە دایکبووی ٢٤ی کانوونی یەکەمی ١٩٤٣) کەسایەتی ژنە سیاسەتوانی فینلاندییە، ئەو لە ماوەی ١ی ئازاری ٢٠٠٠ تاکوو ١ی ئازاری ٢٠١٢ بووە ١١ەمین سەرۆکی فینلاند. بەر لەوەش لە ماوەی ١٣ی نیسانی ١٩٩٥ تاکوو ٢٥ی شووباتی ٢٠٠٠، وەزیری کارووباری دەرەوەی فینلاد بوو، هەروەها لە ماوەی ٢٨ی شووباتی ١٩٩٠ تاکوو ٢٦ی نیسانی ١٩٩١ بووەتە وەزیری داد.[١][٢]

تاریا ھالۆنین
بە فینلەندی: Tarja Kaarina Halonen
لەدایکبوون (١٩٤٣-١٢-٢٤) ٢٤ی کانوونی یەکەمی ١٩٤٣ (تەمەن ٨٠ ساڵ)
ھێلسینکی، فینلاند
ناوی کاتی لەدایکبوونTarja Kaarina Halonen
ھاوسەرPentti Arajärvi
هاوژین (بێ هاوسەرگیری)Kari Pekkonen
منداڵAnna Halonen
زمانی زگماکیزمانی فینلاندی
پیشەسیاسەتوان، پارێزەر
پەروەردەزانکۆی ھێلسنکی
ئەندامی حیزبیSocial Democratic Party of Finland
کاندید لە ھەڵبژاردنی2006 Finnish presidential election، 2000 Finnish presidential election
ئایینLutheranism
بەشداربووە لەWorld Economic Forum Annual Meeting 2004
ئەندامیParliamentary Assembly of the Council of Europe، Club of Rome
وێبگەhttp://www.presidenthalonen.fi/

تاریا ھالۆنین لە ساڵی ١٩٧١ بووە ئەندام لە حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی فینلاند. ئەو لە ماوەی ٢٤ی ئازاری ١٩٧٩ تاکوو ٢٩ی شووباتی ٢٠٠٠ ئەندام بووە لە پەرلەمانی فینلاند. لە ساڵی ٢٠٠٠، هاوسەرگیری لەگەڵ پڕۆفیسۆری یاساناس پێنتی ئاریاڤی کرد، بەیەکەوە کچێکیان هەیە بەناوی ئانا. تاریا بە کارکردن وەک چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ، ژن و کۆمەڵەی پەلکەزێڕینە ناسراوە، ئەو لە هەشتاکان، بووە سەرۆکی ڕێکخراوی سیتا کە پشتگیری لە هاوڕەگەزخوازەکان دەکرد، لە ئازاری ٢٠١٣ لەبەردەم ڕای گشتی ڕایگەیاند کە ئەو پشتگیری لە هاوسەرگیری هاوڕەگەزخوازەکان دەکات.[٣]

لە ساڵی ٢٠٠٩، لەلایەن گۆڤاری فرۆربیس بەیەکێک لە ١٠٠ بەهێزترین ژنانی جیهان دیاریکرا.[٤] ئەو ئەندامە لە ئەنجومەنی ژنانی سەرکردەی جیهان. هەروەها ئەندامە لە یانەی مەدرید، دامەزراوەیەکە بۆ پشتگیریکردن و بڵاوکردنەوەی هۆشیاری لەبارەی دیموکراسی لە وڵاتانی جیهان.[٥]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Tarja Halonen | president of Finland". Encyclopedia Britannica (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-03-01.
  2. ^ Skard, Torild (2014) "Finland's three national leaders" in Women of power – half a century of female presidents and prime ministers worldwide, Bristol: Policy Press, ISBN 978-1-44731-578-0
  3. ^ "Halonen vetosi tasa-arvoisen avioliittolain puolesta" (بە فینلاندی). MTV3. Suomen Tietotoimisto. 20 March 2013. Retrieved 26 March 2013.
  4. ^ "The 100 Most Powerful Women". Forbes.com. 19 August 2009.
  5. ^ "Tarja Halonen President of the Republic of Finland, club madrid member". Club de Madrid (بە ئیسپانی). Retrieved 2021-03-01. {{cite web}}: Unknown parameter |بەستەری شکاو= ignored (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help)