تابلۆید جۆرێکە لە ڕۆژنامە کە لە هەندێ وڵاتانی وەک بریتانیا و ویلایەتە یەکگرتووەگان نیوەی قەبارەی ڕۆژنامە پەڕەپانەکانە. ڕۆژنامەنووسی تابلۆید جۆرێکی ڕۆژنامەنووسیە کە پەیڕەوکەرانی ئەم جۆرە ڕۆژنامەنووسیە ئەو جۆرە ڕۆژنامانەن کە گرنگی ئەدەن بە هەواڵی وروژێنەر، وەک هەواڵی تاوانکاری، ئەستێرەناسی، ستوونی ووتی ووتی و ژیانی تایبەتی کەسانی بە ناوبانگ یان کەسانی وەرزشکار وە هەواڵی خواردن و خواردنەوە.

تابلۆیدە بەریتانیەکان ۵ی تەمموزی ۲٠۱۱

ڕۆژنامە پەڕەپانەکان ئەوانەن کە زیاتر گرنگی بە هەواڵ و شرۆڤەی جددی ئەدەن نەک وروژێنەر[١] بۆ نموونە ڕۆژنامەی گاردیەنی بریتانی و نیویۆرک تایمز.

بۆخۆی وشەکە هەم بۆ قەبارەی ڕۆژنامەکان بەکاردێ (کە لە بریتانیا ٤۳٠ملم بە ۲۸٠ملم) وە هەم بە مانای جۆری ڕۆژنامەکەش دێت.[٢] وە هەروەها لە بنەمادا لە ووشەی tablet+oid ەوە هاتوە کە تابلێت بە مانای حەب و پاشگرەکەش ئەیکات بە ئاوەڵناو. [٣]

پەراوێز دەستکاری

  1. ^ فەرهەنگی ئۆکسفۆرد ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ڕۆژی سەردان ۱۲/۱٠/۲٠۱۳.
  2. ^ فەرهەنگی کامبریج، ڕۆژی سەردان ۱۲/۱٠/۲٠۱۳.
  3. ^ فەرهەنگی دیکشنەری دۆتکۆم، ڕۆژی سەردان ۱۲/۱٠/۲٠۱۳.

سەرچاوەکان دەستکاری

ویکیپیدیای ئینگلیزی