ھەڵەھەڵگری وتەیەک، بیردۆزێک یان گریمانەیەک بەھەڵەدەخرێتەوە ئەگەر لە بەرامبەری دا وتەیەک یان دەستەواژەیەک بەشێوەیەکی سەرەکی پوچەڵی بکاتەوە. ئەم پوچەڵ کردنەوەیە دەکرێت بە ڕێگەی چاودێرییەکی ڕاستی یان چاودێریکەی گریمانانە بێت. بۆ نموونە، وتەی «ھەموو قازێک ڕەنگی سپییە و ھەمیشەش ھەر سپی بووە» بەھەڵەدەخرێتەوە چونکە لەلایەن بیرۆکەیەکی پێچەوانەوە پوچەڵ دەکرێتەوە بەو سەلماندنەی «لە ساڵی ١٦٩٧ دا، لە ماوەی گەشتی گەڕان و دۆزینەوەی لەلایەن (ویڵیەم دێ ڤلامینگ) ی بەڕەچەڵەک ھۆڵەندی، قازی ڕەنگی ڕەش بوونی ھەبوو لەکەناری ڕووباری سوان دا لە ئوسترالیا»، کە ئەمە بە ڕێگەی چاودێری و بەڵگەیەکەی ڕاستی بوو.[١][٢]

دەستەواژەی پوچەڵ کردنەوە یان ڕەت کردنەوەش بەکاردێت بۆ بەھەڵەخستەنەوە.

چەمکی بەھەڵەخستەنەوە لەلایان فەیلەسوفی زانستی کارڵ پۆپەر ھاتەکایەوە. بیرۆکەی بەھەڵەخستەنەوەی وەک بناغە و بەشێکی ژیرانە بینی لە گیرمانە زانستییەکانی دا کە ھەڵ دەستا با سنووردانان بۆ لێکۆڵینەوەی زانستی. پێشنیاری ئەوەی کرد کە ھەم گریمانە ھەم وتە ئەگەر بیرۆکەی بەھەڵەخستنەوەیان بەسەردا نەچەسپێت ئەوا نازاستین و دەکرێت بە زانستی نادروست لەقەڵەم بدرێن.[٣]

پرسیارێکی بە‌بایەخ کە دەبێت وەڵام بدرێتەوە ئەوەیە کە ئایا گریمانەیەک یان ڕێگەیەک زانیارییەکی زانستییە کە توانای تاقیکردنەوەی ھەیە یان نییە.

پێوەرەکان دەستکاری

دۆسیەی مەکلاین بەرامبەر بە ویلایەتی ئارکەنساس لە بڕیاردان لەسەر دۆسیەی مەکلاین بەرامبەر بە ویلایەتی ئارکەنساس، دادوەر ویڵیەم ئۆڤەرتۆن بنەمای بەھەڵەخستنەوەی بەکارھێنا وەک یەکێک لە پێوەرەکان بۆ دیاریکردنی ئەوەی کە (زانستی دروست کردن – مەبەست لێی بیرۆکەی دروست بوونی جیھانە لەلایەن پەروەدگارەوە) زانست نییە و ناکرێت لە قوتابخانە گشتییەکانی ئارکەنساس وەک زانست ھەژماربکرێت و قوتابییەکانی پێ فێربکرێت بەڵکو دەبێت وەک ئایین بوترێتەوە و تەماشابکرێت. فەیلەسوف میکایڵ ڕۆس لە کاتی گەواھی دانی نووسراودا ھەستا بە دیاری کردنی ئەو خەسڵەتانەی کە زانست پێکدەھێنن، کە بریتیی بوون لە:

  • زانست لەلایەن یاسا سروشتییەکانەوە ئاراستە دەکرێت.
  • دەبێت توانای شیکردنەوەی ھەبێت بە گەڕانەوە بۆ یاساکانی سروشت.
  • توانای تاقیکردنەوەی ھەبێت بەرامبەر بە دونیای ئەزموونی.
  • دەرئەنجامەکان کاتیین و مەرج نییە دەرئەنجامەکان کۆتا وتە بن.
  • دەبێت توانای بەھەڵەخستنەوەی ھەبێت.

بەپێی ئەم پۆلێن کردنەی سەرەوە، دادوەر ئۆڤەرتۆن ھەستا بە بڕیاردان و وتی کە:

لەگەڵ ئەوەی ھەموو کەسێک ئازادە لەوەی بە چ شێوازێک بیرۆکەی زانستی ھەڵدەبژێرن و باوەڕیان پێی دەبێت. ئەگەر لە ماوەی لێکۆڵینەوە و چاودێری کردن دا چەند بەڵگە و زانیارییەکی نوێ ھاتنە کایەوە و سەرەڕای ئەو بەڵگانە ھەر بەردەوام بوون لەسەر بیروبۆچوونی خۆیان ئەوا ناتوانن کە ئەو شێوازەی خۆیان و بیرۆکەکەیان وەک زانست پێناسەبکەن.

— ویڵیەم ئۆڤەرتۆن، دۆسیەی مەکلاین بەرامبەر بە ئارکەنساس ساڵی ١٩٨٢ لە کۆتایی بەشی چوارەم.

ڕەخنەکان دەستکاری

چەند ڕەخنەگرێکی زانستی و فەیلەسوفە شیکارەکان بە توندی دژی بۆچوونەکی پۆپەرن لەسەر فەلسەفەی زانست و پێیان وایە کە بانگەشەکانی پۆپەر وایان کردووە کە چالاکی زانستی بە ھەڵە بە دونیا نیشان بدرێت.

" کارڵ پۆپەر بەڕاستی بەشێک نییە لە مشتومڕی فەلسەفەی ھاوچەرخ دا، بەڵکو تەواو بە پێچەوانەوەیە و ئەو مشتومڕەکەی تێک داوە. ئەگەر ئەو لەسەر ڕێ و شوێنێکی ڕاست بێت کەواتە زۆربەی فەیلەسوفە بەناوبانگەکانی جیھان کات و پیشەکانیان بەفیرۆداوە. جیاوازی نێوان پۆپەر لە پەیڕەوکردنی فەلسەفە بەرامبەر بە زۆربەی فەیلەسوفە ھاوچەرخەکان وەک جیاوازییە گەورەکەی نێوان زانستی ئەستێرەناسی و فەلەکناسییە (فاڵ گرتنەوە)."

بیروڕاکانی پۆپەر شکستیان ھێناوە لەوەی بڕوا بە زۆرینەی فەیلەسوفەکان بھێنێت چونکە بیردۆزی پێشبینییە زانستییەکەی ناتوانێت بنەما و بناغەی ئەرێنی بۆ باوەڕ دابین بکات. کەسی تر نییە بە شێوەیکی باشتر ئەنجامی بدات بەڵام ھەر ھەوڵدەدەن، وەک کیمیاکاران کە بە بەردەوامی لە گەڕانن بە دوای بەردی فەیلەسوف دا یان فیزیایەکان لە ھەوڵی دروست کردنی ئامێرە جوڵە بەردەوامەکان دا. ڕاڤی چامپیۆن، پەسەندکردنی ناکۆک بوون: ڕەخنەی بارتڵی لە ژیربێژی، ساڵی ١٩٨٥.

وتەکان دەربارەی بەھەڵەخستنەوە دەستکاری

  • ئەلبرت ئەنیشتاین وتەیەکی تۆمارکراوی ھەیە کە دەکرێت بەم شێوەیە دابرێژرێتەوە «ھیچ بڕ و ژمارەیەک لە تاقیکردنەوەکان ناتوانێت بیسەلمێنیت کە دروستم؛ تەنھا یەک تاقیکردنەوە دەتوانێت بیسەلمێنێت کە ھەڵەم.»
  • پۆپەر دەڵێت «پێوەر و پلھ‌وپایھ‌یەکی بیرۆکە یان گریمانەیەکی زانستی لە سێ شت دایە: بەھەڵەخستنەوە، پوچەڵ کردنەوە یان تاقیکردنەوە.»

ئەمانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Popper ١٩٨٣, p. XXII: "We must distinguish two meanings of the expressions falsifiable and falsifiability:
    "1) Falsifiable as a logical-technical term, in the sense of the demarcation criterion of falsifiability. This purely logical concept — falsifiable in principle, one might say — rests on a logical relation between the theory in question and the class of basic statements (or the potential falsifiers described by them).
    "2) Falsifiable in the sense that the theory in question can definitively or conclusively or demonstrably be falsified ("demonstrably falsifiable").
    "I have always stressed that even a theory which is obviously falsifiable in the first sense is never falsifiable in this second sense. (For this reason I have used the expression falsifiable as a rule only in the first, technical sense. In the second sense, I have as a rule spoken not of falsifiability but rather of falsification and of its problems)"
  2. ^ For an actual falsification to occur, the basic statement must be reproducible. See Popper ١٩٥٩, p. ٦٦: "We say that a theory is falsified only if we have accepted basic statements which contradict it (cf. section 11, rule 2). This condition is necessary, but not sufficient; for we have seen that non-reproducible single occurrences are of no significance to science. Thus a few stray basic statements contradicting a theory will hardly induce us to reject it as falsified. We shall take it as falsified only if we discover a reproducible effect which refutes the theory. In other words, we only accept the falsification if a low-level empirical hypothesis which describes such an effect is proposed and corroborated. This kind of hypothesis may be called a falsifying hypothesis."
  3. ^ Popper ١٩٨٩, pp. ٨٢–٨٥.