بەکاری سانیا لەڕێکەوتی 14/2/1983 لەدایک بووە کە(٣٠ ساڵ دەکات تا ئێستا) ، لە ئێستا یەکێکە لە باشترین بەرگریکارەکانی ئارسناڵ و هەڵبژاردەی فەڕەنسا و پێشتر یاری بۆ یانەکانی ئۆکسێر و سێنس ئێف سی کردوە.

بەکاری سانیا
بەکاری سانیا بە درێسی ئارسناڵەوە
زانیاری کەسایەتی
ناوی تەواو بەکاری سانیا
ڕێکەوتی لەدایکبوون ٤ی شوباتی ١٩٨٣ (٣٠ ساڵ)
شوێنی لەدایکبوون سێنس ،  فەڕەنسا
باڵا ١.٧٦ م
جێگای یاریکردن بەرگریکار (لای ڕاست)
زانیاریی یانە
یانەی ئێستا ئارسناڵ
ژمارەی یانە 3
ئەزموونی گەنجی
١٩٩٧ - ١٩٩٨ سێنس ئێف سی
١٩٩٨ - ٢٠٠٢ ئۆکسێر
ئەزموونی پڕۆفیشناڵ*
ساڵەکان یانەکان یاری (گۆڵ)
١٩٩٨ - ٢٠٠٧ ئۆکسێر ٣٧ (٣)
٢٠٠٤ - ٢٠٠٧ ئۆکسێر ٨٩ (٠)
- ٢٠٠٧ ئارسناڵ ١٨٥ (٤)
هەڵبژاردەی نیشتمانی
٢٠٠٤ - ٢٠٠٦ فەڕەنسای ژێر ٢١ ساڵان ١٢ (١)
- ٢٠٠٧ ھەڵبژاردەی تۆپی پێی فەڕەنسا ٣٧ (٠)
  • ئەزموونی پڕۆفیشناڵی تەنیا یاری و گۆڵەکانی خوولی ناوخۆ هەژمارکراوە..
† یاری (گۆڵ).

سەرەتای ژیانی وەرزشی دەستکاری

سەرەتای ژیانی وەرزشی بەکاری سانیا لەیانەی سێنس ئێف سیەوە دەستی پێکردووەو لە ئەکادیمیای ئەو یانەیە پێگەشتووە

لەگەڵ ئۆکسێر دەستکاری

لەساڵی 1998 پەیوەندی کردووە بەیانەی ئۆکسێری فەڕەنسیەوە پاشان هەموو ئاستەکاندا تێپەڕیوە تاخۆی گەیاندۆتە ڕیزی یەکەمی یانەکە لەساڵی 2004 و دەورێکی سەرەکی هەبووە لە بردنەوەی جامی فەڕەنسا لەلایەن یانەکەیەوە لەساڵی 2005 بەکاری سانیا 89 یاری بۆ یانە فەڕەنسیەکە ئەنجامداوە و بۆیەکەمین جار لەمێژووی یانەی ئۆکسێری فەڕەنسی لەو ساڵەدا بەشداری جامی یۆرۆلیگی کرد و بەباشترین یاریزانی هێڵی بەرگری لای ڕاست دیاریکرا لەخولی فەڕەنسی , یونس کابول و ئەبو دیابی و فیلیپ مێکسیسیش هەر لەهەمان یانەی بەکاری پێگەشتوون.

ژیانی یاریکردنی لەگەڵ ئارسناڵ دەستکاری

لە 12/7/2007 یانەی ئارسناڵ سەرکەوتوو بو لەمۆرکردنی بۆند لەگەڵ بەکاری سانیا و بەبڕی 11 ملیۆن پاوەند بۆندی لەگەڵ واژۆکرد یەکەمین یاری بەدرێسی ئارسناڵەوە لە لە ڕێکەوتی 19/7/2013 بەرامبەر گنتشلەر بێرلیگی تورکی کردووە لەیاریەکی دۆستانەی نێوان هەردوو یانەدا وەیەکەمین گۆڵی لەبەرامبەر چێڵسی تۆمارکرد لەخولی ئینگلیزی لە ڕێکەوتی 23/3/2008 بەلێدانی سەر - و هەر لەو ساڵەدا بەباشترین یاریزانی بەرگری لای ڕاست دیاریکرا لەخولی ئینگلیزی یەکەمین گۆڵی بەکاری لەسەر یاریگای ئیماڕات بەرامبەر سەڵتیکی سکۆتلەندی بووە لە جامی دۆستانەی یاریگای ئیماڕات و بۆ دووەمین وەرز لەسەریەک ئارسناڵ بووە پاڵەوانی ئەو جامە - سانیا بەشداری 178 یاری کردووە لەگەڵ ئارسناڵ و لەو ماوەیەدا توانیویەتی 4 گۆڵ تۆماربکات و 19 گۆڵ بۆ هاوڕێکانی درووست بکات

سانیا لەگەڵ هەڵبژاردەی فەڕەنسا دەستکاری

یاری بۆ هەڵبژاردەی لاوانی فەڕەنسای خوار 21 ساڵ ئەنجامداوە و بەشداری 12 یاری کردووە و لەساڵی 2007 ەوە پەیوەندی بەڕیزی یەکەمی هەڵبژاردەکەوە کردووەو بەشداری 34 یاری کردووە

ئارسن ڤینگەر لە پیاهەڵدانی سانیادا دەستکاری

جوانترین ووتەی ئارسن فینگەر لەسەر بەکاری سانیا : تۆ باشترین یاریزانی بەرگریکاری لای ڕاستی پریمەرلیگی لەو کاتەوەی ڕاهێنەری ئارسناڵم کە بینیبێتم.

سەرچاوە دەستکاری

پەیجی ئارسناڵ فۆڕ کورد

چاودێریی دەستە
تەواویی بەکارھێنراوەکان بپشکنە
سەرچاوەکە نوێبکەوە