بەلەم یان کەڵەک ئامرازێکی لێخوڕینە بەکاردێت بۆ گواستنەوە لەناو ئاودا، بەلەم ھاوشێوەی کەشتییە. ھەندێک لە بەلەمەکان چارۆکەیان ھەیە، و ھەندێکی تریان توانا بەکاردێنن بۆ سەوڵلێدان، و ھەندێکیشیان کەڵک لە بزوێنەرەکان وەردەگرن.

بەلەمێکی چارۆکەدار
بەلەمێک لە دەریاچەی ئەنتاریۆ

بەلەمەکان بەزۆری لە دار دروست دەکرێن، و ھەندێک لە پارچەکانیشیان لە کانزاکانی ئاسن و ئەلەمنیۆم. بەلەمە گرانبەھاکان پارچەی وایان تێدایە کە لە فایبەرگلاس و ماددەی تێکەڵەوە دروستکراون. ھەندێک جۆری بەلەم ھەیە کە توانای چوونە ژێر ئاوی ھەیە، پێیان دەوترێت ژێردەریایییەکان.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری