بەرزەخ وشەیەکی عەرەبییە، بە مانای شتێکە کە لەنێوان دوو شتی تر بێت[١] و لە تێڕوانینی زانایانی ئیسلام بە جیھانێک دەگوترێت کە لەنێوان ئەم جیھانە و جیھانی دوایییە (قیامەت). ھەروەھا بە جیھانی بەرزەخ، جیھانی خەیاڵیش دەگوترێت.[٢]

چۆنیەتی جیھانی بەرزەخ دەستکاری

چۆنیەتی بەرزەخ، وەکوو جیھانی نەفسی موجەڕەد (بەتاڵ)ی تەوات لە ماددەیە، یانی (ماددە) یان (شت) نییە بەڵام تایبەتمەندییەکانی ماددەی ھەیە وەکوو چۆن و چەند ئەوەی ھەیە، واتا قەبارە، سنوور، ڕەنگ، شێواز و دەنگ وەکوو جیھانی خەوە.

بەرزەخ لە قورئان دا دەستکاری

وشەی بەرزەخ ٣ جار لە قورئاندا ھاتوە: لە سوورەتی المؤمنون ئایەتی ١٠٠ و سوورەتی الفرقان ئایەتی ٥٣ و سوورەتی الرحمن ئایەتی ٢٠. لە ئایەتەکانی قورئان بە ڕوونی دەردەکەوێ کە وا جگە لە دونیای قیامەت کە حیسابی ھەموو کەس تێیدا جیا دەکرێتەوە، جیھانێکی تر ھەیە کەوا نێوان ئەم جیھانەو جیھانی دوایییە کە بەرزەخی پێی دەترێ.

بەھەشت و جەھەنەمی بەرزەخی دەستکاری

جگە لە بەھەشت و جەھەنەمی قیامەت، بەھەشت و جەھەنەم لە بەرزەخیش ھەیە، کە (خلود) یان ھەتایی بوونی تێدا نییە، بەڵکوو تەواو دەبێت و تەنیا تا ڕۆژی دوایی درێژەی ھەیە.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ fa:مفردات راغب کتێبی المفردات فی غریب القرآن چاپی بەیرووت ل٤٨
  2. ^ کتێبی مەعادناسی ج٢ ل١٦٠


بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری