بەربژێر یاخود پالێوراو (بە ئینگلیزیcandidate یان nominee) بریتیە لە کەسێک کە پاڵپشتی دەکرێت یاخود خەڵات دەکرێت ،یان بریتیە  لە کەسێک کە هەوڵ دەدات یان بیردەکاتەوە بۆ بەدەست هێنانی پلەیەک یاخود کارێکی دیاری کراو؛وەک:

  • هەڵدەبژێردرێت بۆ پلەیەک -لەم بارەدا کەسی پاڵێوراو سەرەتا لێکۆلینەوە لە پێشینەی  دەکرێت.
  • یان دەبێت بە ئەندام لەکۆمەڵەیەک.

هەڵبژاردن بەشێکە لە چاڵاکی ڕامیاری کە لەلایەن پارتە رامیاریەکانەوە ئەنجام دەدرێت بۆ دیاریکردنی کەسێک بۆ شوێنێک یان پۆستێکی تایبەت،یاخود دەپالێورێت بۆ پێدانی خەڵاتێک یان ڕێزگرتنێکی کەسی،ئەوکەسەی کە بۆ وەرگرتنی خەڵاتێک دیاری دەکرێت پێی دەڵێن،[١] "nominee" (پالێوراو)، لەگەڵ ئەوەی وشەی"nominee" زۆرجاران لەگەڵ وشەی "candidate" (بەربژێر)بەکاردێت بەڵام هەڵەیەکی زمانەوانی تەواوە،جگە لە (پالێوراوی ڕاستەوخۆ) (Presumptive nominee)کە تەنها لە کۆنگرێسی ئەمەریکی بەکاردێت.

بەربژێرانی هەڵبژاردنەکان دەستکاری

پالێوراوی  ڕاستەوخۆ دەستکاری

پالێوراوی ڕاستەوخۆ،لە رامیاری وڵاتەیەکگرتوەکان،ئەو پالێوراوەیە کە لەلایەن پارتە رامیاریەکانەوە دەست نیشان ناکرێت یاخود هەڵنابژێردرێت،بەلکو کەسێکە کە ڕاستەوخۆ بەبێ رکابەری دیاری دەکرێت ئەمەش لەلایەن پارتەکانەوەدەبێت کە هەموولا لەسەری رێک دەکەون،ئەم دەستەواژەیە تەنها لەچوارچێوەی وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکاوە بەکاردێت ،وەک هەڵبژاردنی سەرۆک ترەمپ وەک سەرۆکی وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Judicial and Statutory Definitions of Words and Phrases, Volume 1, Edition 2, West Publishing Company, 1914, p. 588 p. 618 ١ی ئایاری ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.