کلاودیۆس بەتڵیمۆس (بە ئینگلیزی: Claudius Ptolemy) نووسەرێکی یۆنانی-میسری بوو لە شاری ئەسکەندەرییەی میسر کە بیرکاریزان و گەردوونناس و جوگرافیاناس و ئەستێرەناس بووە. لە یەکێک لە پارێزگاکانی ئیمپراتۆریەتی ڕۆمانی کە ئەسکەندەرییە بوو ژیانی بەسەر بردووە و بە زمانی یۆنانی (کۆین) شتی نووسیوە و ڕەگەزنامەی هاوڵاتی بوونی لە ڕۆمانی بەدەست هێناوە. بە زۆری ناوبانگی دەرکردووە بەهۆی تێڕوانینە جیاوازەکەی بۆ گەردوون و زەوی کە پێی وابووە هەسارەی زەوی دەکەوێتە ناوەڕاستی گەردوونەوە، کە ئەمەش ناسراوە بە سیستەمی بەتڵیمۆسی (Ptolemaic system).[٢] زۆر شت دەربارەی ژیانی نەزانراوە تەنها ئەوە نەبێت کە لە نووسینەکانیەوە ماوەتەوە. یەکەم بەرهەمی لەسەر گەردوونناسی بریتی بوو لە کتێبی ماجستی (Almagest) کە لە نزیکەی ساڵی ١٥٠ز تەواو بووە و بریتییە لە چەند ڕاپۆرتێکی زانستی گەردوونی کە بەتڵیمۆس لەو چارەکە سەدەیەی پێشوودا بە دەستی هێناون.

بەتڵیمۆس
Ptolemy
لێدوان=
لەدایکبوون١٠٠ز[١]
میسر، ئیمپراتۆریەتی ڕۆمانی
مردن١٧٠ز[١]
ئەسکەندەرییە، میسر، ئیمپراتۆریەتی ڕۆمانی
نیشتەجێمیسر
نەتەوەیۆنانی-میسری
بواری زانستیگەردوونناسی، بیرکاری، جوگرافیا، ئەستێرەناسی
ناسراو بە ھۆیکتێبی ماجستی لەسەر گەردوونناسیکتێبی ماجستی لەسەر گەردوونناسی

سەرچاوەکان دەستکاری

پەراوێزەکان دەستکاری