بەبازاڕکردنی ڕاستەوخۆ

بەبازاڕکردنی ڕاستەوخۆ (بە ئینگلیزی: Direct Marketing) جۆرێکی بازاڕکردنە کە ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە کڕیارێکی گوماناویەوە دەکات. لەم شێوازەدا خەڵک ڕاستەوخۆ لە بازاڕی ئامانجەکان دەبنە ئامانج و دیاری کراون. بەبازاڕکردنی ڕاستەوخۆ بەکارھێنانی پەیوەندی ڕاستەوخۆ بە بەکاربەرەکانی ڕاستەوخۆیە بۆ گەیاندن و گەیاندنی کاڵاو خزمەتگوزارییەکان بەکڕیاران بەبێ بەکارھێنانی نێوانگری بازاڕکردن(دەڵاڵ). ئەم پەیوەندیکردنە ڕاستەوخۆ ئەم بەشانە لە خۆ دەگرێت:

  • ناردن لە ڕێگەی پۆست
  • کەتەلۆگەکان
  • پەیوەندی تەلەفۆنی
  • تەلەڤیزیۆنی کارلێکەر
  • کیۆسک
  • وێب سایتەکان
  • ئامێری مۆبایل ڕاستەوخۆ

بازاڕگەڕەکانی ڕاستەوخۆکان بەدوای وەڵامێکی پێوانەیی دەگەڕێن، وەک داواکردنی کڕیارەکان ھەندێک جار ئەمە بە بازاڕکردنی ڕاستەوخۆی فەرمان (Direct – order Marketing) ناودەبرێت. پێچەوانەی بازاڕکردنی ڕاستەوخۆ بازاڕکردنی ناڕاستەوخۆیە، لەم جۆرە بازاڕکردنەدا ناڕاستەوخۆ ھەوڵ دەدات کڕیارەکان بۆ لای خۆی ڕابکێشێت. وەک ڕیکلامی بیلبۆرد کە لە شوێنی گشتیدا ئەنجام دەدریت.

بازاڕکردنی ڕاستەوخۆ پێوانەدەکرێت و توانای بەدواداچوونی ھەیە، واتە ڕێژەی سەرکەوتنی بازاڕکردن دەتوانرێت دیاری بکرێت. بۆ نموونە: بە دابەشکردنی ئەو کەسانەی کە بازاڕگەریان بۆ کراوە بەو کەسانەی کە بۆخۆیان ھاتوونە بۆ کڕین ڕێژەی سەرکەوتنی بازاڕیان دیاری کردووە.

ڕێگاکانی پەیوەندیکردن لە بازاڕکردنی ڕاستەوخۆدا دەستکاری

ڕێگا سەرەکییەکانی پەیوەندیکردن لە بازاڕکردنی ڕاستەوخۆدا ئەمانەن:

  • فرۆشتن بە ڕووبەروو
  • بەبازاڕکردنی پۆستی ڕاستەوخۆ
  • بەبازاڕکردن بە پەڕتووکی لیستە (کەتەلۆگ)
  • بەبازاڕکردنی بە تەلەفۆن
  • بەبازاڕکردنی ڕاستەوخۆ بە تەلەڤیزیۆن
  • بەبازاڕکردنی کیۆسک
  • ەبازاڕکردنی سەرھێڵ(ئۆنلاین)

چۆنێتی ئەنجامدان دەستکاری

ئەم جۆرە بازاڕکردنە چەندین جۆر لە ئامرازەکانی پەیوەندیکردن بەکاردەھێنێت : ئیمەیل، SMS، بروسک (فاکس). لە ھەندێک حاڵەتدا، دەتوانرێت بەبازاڕکردنی ڕاستەوخۆ شبکرێت بە بەکارھێنانی کۆکیزکەی ھەڵگیراوە لەلایەن مۆنیتۆری ئینتەرنێتەوە. ھەڵمەتەکانی ڕیکلامیش دەتوانن وەک بازاڕکردنی ڕاستەوخۆ کار بکەن. شێوازە باوەکانی ئەم جۆرە بازاڕکردنە: ئەو کەسانەی کە بەم شێوازە بازاڕدەکرێن، ھەر لە سەرەتاوە دەستنیشان کراون و زانیارییەکانیان لە داتابەیسەکانی پەیوەندیدار دا ھەڵگیراوە و ھەروەھا لە سەرەتای بولێتنەکانی بازاڕکردن ناویان ھاتووە و ڕاستەوخۆ ناویان ھاتووە.

جیاوازی نێوان ئەم شێوازە بازاڕکردنە و شێوازی ڕیکلامی باو پەیوەندی بەم شێوەیەی خوارەوە ھەیە:

  1. ئامانج: لەم شێوازەدا کڕیاریانی ئامانج دیاری دەکرێن و بازاڕکردن لەسەریان ڕوودەدات
  2. کۆکردنەوەی ڕیکلام: تێچوونەکان لەم شێوازەدا کۆکراوەتەوە و زیاتر جەخت لەسەر پەیوەندیکردن لەگەڵ کڕیارەکان دەکرێت.
  3. بەشی ڕیکلام و فرۆشتن سەرقاڵ بێت: بەھۆی پەیوەندی لەگەڵ کڕیارەکان پێویستە بەشی فرۆشتن بەم شێوەیە پشتگیری لەبەشی بازاڕکردن بکات.
  4. بە کەسیکردن: ڕیکلامکردن لەم شێوازە دا پێویستە جیاواز بێت لەسەر بنەمای ھەر کڕیارێک. بێگومان کەمترین جیاوازی دانانی ناوی کڕیارە لەسەر ڕیکلامەکە.
  5. وەڵام: لەم شێوازەی ڕیکلامکردن بەدواداچوونی کڕیار و شێوازی ڕێکخستنی کڕیار بەسادەترین شێوە ئەنجام دەدریت.
  6. توێژینەوە: لەم شێوازەدا ھەم لە قۆناغەکانی سەرەتایی و ھەم لە قۆناغەکانی پەیوەندی کڕیاردا، ئامارەکان زۆر گرنگن و دواتر بڕیارەکان بە پشت بەستن بەوان دەردەکرێت.

بەرژەوەندییەکان دەستکاری

ھەرچەندە تێچوونی ئەم جۆرە بازاڕکردنە بەشێوەیەکی گشتی زۆر زۆرە، بەڵام بەھۆی سەرکەوتنی زۆری ئەم شێوازە بازاڕکردنە، قازانجەکە لەشێوازی تری بازاڕکردن زیاترە. بۆیە زۆربەی بازرگانییەکانی زۆر گەورە و بچووک حەزیان لەم شێوازە بازاڕکردنە ھەیە.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. Daniel J Polito, The Direct Marketing Cookbook, iuniverse publisher
  2. بەشدارانی ویکیپیدیا. "Direct Marketing". لە ویکیپیدیای ئینگلیزیدا
  3. The Power of Direct Marketing: ROI, Sales, Expenditures, and Employment in the US, 2009-2010 Edition
  4. USA the opt-out does not include everything. Survey phone calls and political phone calls are legal, within certain hours of the day - including "dinner" hour(s). SOURCE: US FTC - 877-701-9595
  5. unwanted phone calls, unwanted email, for some people unwanted cluttering of the mailbox, especially if they're paying for a rented limited size private mailbox
  6. https://www.emarketer.com/content/global-digital-ad-spending-2019
  7. O'guinn, Thomas (2008). Advertising and Integrated Brand Promotion. Oxford Oxfordshire: Oxford University Press. p. 625