بێن موودی

ژەنیارێکی ئەمریکی

بێنجمن ڕۆبێرت «بێن» موودی (لەدایکبووی ٢٢ی کانونی دووەمی ١٩٨١) گۆرانیبێژ و گۆرانی نووسێکی ئەمریکییە، چەند ئامێرێکی مۆسیقا دەژەنێت وەک: تەپڵ، گیتار، پیانۆ، هەروەها ئەکتەریشە. ناسراوە بە دۆزەرەوە و گیتارژەنی سەرەکی گرووپی ڕۆکی ئێڤەنێسنس. دوای وازهێنانی لە ئێڤەنێسنس، ئەو لەگەڵ چەند هونەرمەندی جیاجیا کاری کردووە و ئێستا ئەندامی گرووپی ڕۆکی وی ئار زە فۆڵێن و «زە ھەیڵۆ میتد»ە.

بێن موودی
بێن موودی لە کۆنسێرتێک لە بەرشەلۆنە لە ساڵی ٢٠٠٣
بێن موودی لە کۆنسێرتێک لە بەرشەلۆنە لە ساڵی ٢٠٠٣
زانیارییەکان
ناوی لەدایکبوونبێنجامین ڕۆبێرت موودی
لەدایکبووی (١٩٨١-٠١-٢٢) ٢٢ی کانوونی دووەمی ١٩٨١ (تەمەن ٤٣ ساڵ)
ئارکنساس،  ویلایەتە یەکگرتووەکان
چەشنەکانئاڵتەرنەتڤ ڕۆک، ئاڵتەرنەتڤ مێتاڵ، نیو مێتاڵ، گۆتیک مێتاڵ
پیشە(کان)گۆرانیبێژ، گۆرانینووس، دەرهێنەر، ئەکتەر
ئامێرەکانگیتار، گۆرانیبێژی، دەهۆڵ، پیانۆ، گیتاری ڕیتم، تەپڵ
ساڵانی چالاکبوون١٩٩٥-ئێستا
کۆمپانیاکانFNR وایند-ئەپ، بیگویگ ئینتەرپرایسزس، یونیڤێرساڵ ڕیپەبلیک
بابەتە پەیوەندیدارەکانئێڤەنێسنس، ھانا پێستڵ، وی ئار زە فۆڵێن، زە ھەیڵۆ مێتد
وێبگەwww.benmoody.com

پیشە دەستکاری

ئێڤەنێسێنس دەستکاری

موودی لە لیتل ڕۆکی ئارکنساس لە دایک بووە، ئەیمی لی لە کەمپێکی گەنجان ناسی و دواتر بوون بە هاوڕێ. دواتر بەیەکەوە دەستیان کرد بە گۆرانی وتن لە بازار و قاوەخانە ناوخۆییەکان. کاتێک دەستیان کرد بە فرۆشتنی سیدی دێمۆکانیان، کۆمپانیای تۆمارکردنی وایند-ئەپ بووبە سپۆنسەریان و یەکەم ئەلبومی دەرکەوتنی بۆ بڵاو کردنەوە بە ناوی فۆڵێن کە سەرکەوتنێکی بێ وێنەی تۆمار کرد. دواتر لە ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٣ موودی گرووپەکەی بەجێھێشت و وتیان کە بەهۆی "جیاوازی هونەرییەوەیە." لە کاتی چاوپێکەوتنێکی ئەیمی لی لەگەڵ MTV وتی "من نازانم من پێشبینی ئەمەم ئەکرد، ئەو کەسێکە کە حەزی بە ناوبانگە و دەیویست کە کارەکانمان بە دڵی خەڵکی بێت، بەڵام من ئەوەم نە ئەویست، من ئەمویست شتێک بکەم کە بە دڵی خۆم بێت، ڕاستییەکەشی ئێستە زۆر خۆشترە کە ئەو ڕۆیشتووە لەبەر ئەو ناخۆشییەی کە لە گروپەکە دروستی کردبوو. بەڵام ئێستا زۆر خۆشترە کە ئەوی لێنییە، بە دڵی خۆمان کار دەکەین."

سەرچاوەکان دەستکاری