ڕوت ئیلیزابێت «بێتی» دەیڤز (٥ی نیسانی ١٩٠٨–٦ی تشرینی یەکەمەی ١٩٨٩) خانمەکتەرێکی ئەمریکی بوو، ئەو لە ماوەی ٥٠ ساڵدا چالاکیی ھەبوو، لە نزیکەی ١٠٠ فیلمدا بەشداربووە. ئەو بە ڕۆڵگێڕانی کارەکتەری کۆمێدی دەناسرایەوە، لەگەڵ ئەوەشدا لە زۆر ژانەری دیکەشدا ڕۆڵی گێڕاوە وەک میلۆدراما، مێژوویی، ترسناک، دراما و ڕۆمانس.[١] ئەو دووجار بووەتە براوەی خەڵاتی ئۆسکار، ھەروەھا یەکەم ئەکتەرە کە ١٠ جار پاڵێوراوبێت بۆ ئەو خەڵاتە.

بێتی دەیڤز
بە ئینگلیزی: Bette Davis
لەدایکبوون٥ی نیسانی ١٩٠٨
Lowell، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
مردن٦ی تشرینی یەکەمی ١٩٨٩(١٩٨٩-١٠-٠٦) (٨١ ساڵ ژیاوە)
Neuilly-sur-Seine، فەڕەنسا
ناوی کاتی لەدایکبوونRuth Elizabeth Davis
ھۆی مەرگشێرپەنجەی مەمک
شوێنی ناشتنForest Lawn Memorial Park
باوکHarlow Morrell Davis
دایکRuth Augusta 'Ruthie' Favor
ھاوسەرGary Merrill، William Grant Sherry
منداڵB. D. Hyman
زمانی نووسینئینگلیزی
پەروەردەCushing Academy
شوێنی کارویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
دەستپێکی چالاکی١٩٢٩
کۆتایی ساڵانی چالاکی١ی کانوونی دووەمی ١٩٨٩
کۆمپانیای تۆمارکردنMGM Records
وێبگەhttp://www.bettedavis.com
Represented byMusic Corporation of America, Inc.
Documentation files atSAPA Foundation, Swiss Archive of the Performing Arts

بێتی سەرەتا لە شانۆی برۆدوەی دەرکەوت، لە تەمەنی ٢٢ ساڵیدا، واتە لە ساڵی ١٩٣٠ ڕوویکردە فیلم و ھۆلیوود. لە ساڵی ١٩٣١، بۆیەکەمینجار لە فیلمی خووشکی خراپ (Bad Sister) دەرکەوت. لە ساڵی ١٩٣٤، بە فیلمی بەندایەتی مرۆڤ (Of Human Bondage)، لەلایەن ڕەخنەگرانەوە ستایشکردنی باشی وەرگرت.

لە ساڵی ١٩٣٥ بە فیلمی ترسناک (Dangerous)، ھەروەھا لە ساڵی ١٩٣٨ بەبەشداربوونی لە فیلمی جیزابێل (Jezebel) بووە براوەی خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین خانمەئەکتەر.[٢][٣] لە کانوونی دووەمی ١٩٤١، بووە یەکەم ژن کە ببێتە سەرۆکی ئەکادیمیای زانستەکان و ھونەرەکانی وێنەی جوڵاو. ئەو یەکەم ژنە ئەکتەرە کە خەڵاتی ڕێزلێنانی ئەی ئێف ئای بۆ سەرجەم بەرھەمەکانی ژیانی لەلایەن پەیمانگای فیلمی ئەمریکی پێدرابێت. لە ساڵی ١٩٩٩، بێتی ناوی لەدوای کاترین ھەپبێرن ھات وەک مەزنترین خانمەئەکتەران لە سەردەمی سینەمای ھۆلیوودی کلاسیک.[٤]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Michele Bourgoin, Suzanne (1998). Encyclopedia of World Biography. Gale. p. 119. ISBN 0-7876-2221-4.
  2. ^ "The 11th Academy Awards | 1939". Oscars.org | Academy of Motion Picture Arts and Sciences (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-02-18.
  3. ^ "The 8th Academy Awards | 1936". Oscars.org | Academy of Motion Picture Arts and Sciences (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-02-18.
  4. ^ "AFI's 100 Years, 100 Stars, Greatest Film Star Legends". American Film Institute. Archived from the original on August 22, 2008. Retrieved 2008-08-24.