بیردۆزەکانی پیلانی نیشتنەوە لەسەر مانگ

بیردۆزی ناڕاستبوونی چوون بۆ مانگ یان بیردۆزی پیلانی نیشتنەوە لەسەر مانگ بیردۆزێکە کە دەڵێت ھەموو یان ھەندێک لەو کۆمەڵە لیژنانەی کە لە نێوان ساڵەکانی ١٩٦٩ ھەتا ١٩٧٢دا بە ناوی بەرنامەی ئەپۆلۆ دەناسرێت درۆن و ھەموو ساختەکارین. تەنانەت بەپێی ھەندێک لەم بانگەشەگەلە ناسا تۆمەتبارکراوە کە ھەموو فیلمەکانی دابەزین لەسەر مانگ و ھەموو ئەو بەردانەی کە نیسبەت دەدرێن بە مانگەوە ساختەکارین. ھەندێک لە دژانبەران لە ھەبوونی وێستگەی فەزاییشدا گومانیان ھەبوو. بیردۆزی درۆبوونی چوون بۆ مانگ لە پەرتووکی "ویلیام چارڵز کایسینگ"، نووسەری ئەمریکیدا ھاتووە. ئەم نووسەرە لە پەرتووکەکەی خۆیدا بە ناوی "ئێمە ھەرگیز نەچووین بۆ مانگ" کە لە ساڵی ١٩٧٦ـدا بڵاوکرایەوە ئەم بیردۆزەی خستە ڕوو. ھەروەھا "ئەندرۆ چاکین" لە پەرتووکێکدا بە ناوی "مرۆڤێک لەسەر مانگ"دا کە لە ساڵی ١٩٩٤دا بڵاوبووەوە لەم باوەڕەدایە کە لە کاتی ئەنجامدانی ئەپۆلۆ ٨ لە کانوونی یەکەمی ساڵی ١٩٦٨ـدا درۆ بوونی ئەمە ھاتە ئاراوە.

ئاسمانگەڕان باز ئاڵدرین و نیل ئارمسترانگ خەریکی فێربوون بۆ نیشتن لەسەر مانگ. لایەنگرانی بیردۆزەکە لەسەر ئەم باوەڕەن کە فیلمەکانی نیشتنەوە لەسەر گۆی مانگ لە شوێنێک وەک ئەمەدا گیراون.

لەگەڵ ئەمەدا کە بەڵگەیەکی زۆر لەلایەن گرووپی سێیەمەوە (واتە نە لە لای ناسا و دەوڵەتی ئەمریکا و نە لە لای گرووپی بڕوادار بە بیردۆزی پیلانگێڕان واتە گرووپی دووەمەوە) بۆ نیشتنی ناسا لەسەر مانگ پێشکەشکراوە، بەڵام ھێشتا ڕاپرسییەکان نیشان دەدەن کە لە نێوان ٦ ھەتا ٢٠٪‏ی خەڵکی ئەمریکا و ٢٨٪‏ی خەڵکی ڕووسیا پێیان وایە کە چوون بۆ مانگ فێڵبازی و ساختەکارییە.

دروستبوونی بیردۆزەکە دەستکاری

یەکەمین کتێبێک کە لەم بوارەدا بەڵاو کرایەوە کتێبی "ئێمە ھەرگیز نەچووین بۆ مانگ: فێڵی سی میلیارد دۆلاری ئەمریکایی"[١] نووسراوی بیل کەیسینگە. ئەم کتێبە دوو ساڵ پاش تەواوبوونی بەرنامەی ئەپۆلۆ لە ساڵی ١٩٧٤دا نووسرا و لە ساڵی ١٩٧٦ بەڵاو بوویەوە. بیل کەیسینگ، نووسەرێکی تەکنیکی بوو کە لە ساڵی ١٩٥٦دا لە شرکەتی ڕاکێتدایندا (Rocketdyne) دامەزرا. ڕاکێتداین شرکەتی بەرھەمھێنەری ماتۆرەکانی ئێف١ بوو کە لە مووشەکی سەتورن ٥دا بەکارھێنرا بوو.[٢][٣] ئەڵبەت ئەو لەو کاتەدا شارەزای مووشەک و نووسینی تەکنیکی نەبوو.[٤][٥] ئەو ھەتا ساڵی ١٩٦٣، لە بەڕیوەبەرایەتیی یەکەی بەڵاوکردنی تەکنیکی لە بەڵاوکردنەوەکانی تاقیگەی فیڵد خەریکی کار بوو. کتێبەکەی کەیسینگ بانگەشەیەکی زۆری کرد و بە شێوەیەکی کاریگەر دەستی کرد بە قسەکردن سەبارەت بە درۆبوونی نیشتن لەسەر مانگ.[٦] ئەم کتێبە دەبێژێ کە ئەگەری نیشتنەوەی سەرکەوتووی ئینسان لەسەر مانگ ٠.٠٠١٧ لەسەددایە و بە ھۆی ھەبوونی چاودێریی سەختی یەکێتیی سۆڤیەت، نیشتنەوەی درۆیین لەسەر مانگ، بە نیسبەت نیشتنەوەی ڕاستەقینە کارێکی زۆر ئاسانتر بووە بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.[٧][٨] ئەنجومەنی زەویی تەخت یەکێک لە یەکەمین دامەزراوەگەلێک بوو کە ئەم بابەتەی قەبووڵ کرد و ناسای تۆمەتبار کرد بە درۆبوونی نیشتنەوە لەسەر مانگ. ئەم ئەنجومەنە بانگەشەی دەکرد کە ناسا بە ھاوکاری ھاڵیوود و بەئەستۆ گرتنی واڵت دیزنی، بەپێی نووسینێکی ئارتور چارڵێس کڵارک و دەرھێنەرایەتی ستەنلی کووبریک ئەم فیلمەیان بەرھەم ھێناوە.[٩]

مەبەستەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکان و ناسا دەستکاری

لایەنگرانی بیردۆزەکە ، چەندین بیردۆزیان سەبارەت بە مەبەستەکانی ئەمریکا و ناسا باس کردووە کە سێ دانەی سەرەکییان لە خوارەوە باس دەرێت:

کێبڕکێی فەزایی دەستکاری

لایەنگرانی بیدۆزەکە ئێژن کە ھۆکاری سەرەکیی ئەم کێبڕکێیە بۆ گەیین بە مانگ جەنگی سارد بووە. دەوڵەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئەم کێبڕکێیە زۆر بە گرنگ دەزانی و گومانی دەکرد کە بەم ڕووداوە دەتوانێ کێبرکێ فەزایییەکەی لەگەڵ یەکێتیی سۆڤیەتدا بباتەوە. چوون بۆ مانگ مەترسیدار و گرانە، ھەر بەو شێوەیە کە سەرکۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، جان ئێف. کێنیدی قسە مەشھوورەکەی خۆیی وا باس کرد کە ئەمریکا بەم بۆنەیەوە دەخوازێ بچێ بۆ مانگ کە ئەستەمە.[١٠]فلیپ پڵینت، ئاشکراکەری پیلانی ھەڵخەڵەتاندن، لە کتێبەکەی خۆیدا، ئاسمانگەڕی بەد بەیان دەکات کە ئەگەر ویلایەتە یەکگرتووەکان ھەوڵی بدایەت بۆ نیشتنەوەیەکی فێڵبازانە لەسەر مانگ، سۆڤیەتەکان، لەگەڵ بوونی بەرنامەی چوون بۆ مانگی خۆیان، بە تۆڕێکی زانیاری بەربەڵاو و ئەنجومەنێکی زانستی لێھاتوو بۆ تاوتوێکردنی ناسا، بە ناڕاستی تووشی شکستێکی مەزن دەبوون و دەگران، [١١] بەتایبەت پاش ئەوەی کە بەرنامەکەی خۆیان تووشی تێشکان دەبوو. سەلماندنی ساختەکاریی بوون دەتوانێ سەرکەوتنێکی مەزن بێت بۆ یەکێتیی سۆڤیەت. بیردۆزڤانێکی تری پیلان بێرت سیبرێڵ، دەڵێ " یەکێتیی سۆڤیەت ھەتا کۆتاییی ساڵی ١٩٧٢، توانای بەدواداچوونی کەشتییە فەزاییەکانی نەبوو، و پاش ئەوەی کە دەستی گەیشت بەم توانایییە، سێ گەشتی ئاخری ئەپۆلۆ لەناکاو ھەڵوەشێندرانەوە." [١٢]

بوودجەی ناسا دەستکاری

دەوترێ کە ناسا بۆ بەرگری لە سەرشۆڕی و دڵنیایی لە ھەبوونی بوودجە، نیشتنەوەکانی دووبارە دروست کردۆتەوە. ناسا بۆ سەفەر بۆ مانگ نزیکەی ٣٠ میلیارد دۆلار بودجەی وەرگرت، و بیل کەیسینگ لە کتێبەکەی خۆیدا ئێژێ کە ئەم پارەیە چۆتە نێو گیرفانی زۆر کەسێکەوە.[١٣] زۆر لە لایەنگرانی بیردۆزەکە باوەڕیان ھەیە کە لەو کاتەدا توانای نیشتنەوە لەسەر مانگ نەبووە، ئەوان ئێژن کە نیشتنەوەی درۆیین لەسەر مانگ بۆ ڕاستاندنی قسەکەی جان ئێف. کێنیدی بووە کە گوتبووی "مرۆڤ پێش لە تەواو بوونی ئەم دەیەیە، دەچێتە مانگ و بە سڵامەتی دەگەڕێتەوە بۆ سەر زەوی." [١٤] لە ڕاستیدا ناسا تێچووی بەرنامەی ئەپۆلۆی ٤.٢٥ میلیارد دۆلار ڕاگاندبوو بە کۆنگرەی ئەمریکا.[١٥] ماری بنت و دەیڤید پرسی لە کتێبی "مانگی تاریک: ئەپۆلۆ و ئاشکراکەران" ڕایان گەیاند کە لەگەڵ ھەموو مەترسییە ناسراوەکان و نەناسراوەکان ناسا نەی دەتوانی سەرشۆڕیی مردنی ئاسمەنگەڕان کە بە شیوەی پەخشی ڕاستەوخۆ/زندوو بۆ ھەمووان بەڵاو دەبوویەوە قەبووڵ بکات.[١٦] دوای مەرگی گشت خزمەتکارانی ئەپۆلۆ ١ بەھۆی ئاگر تێبەربوونەوە لە تاقیکردنێکدا، ناسا تووشی سەرشۆڕییەکی زۆر بوو لە لایەن خەڵکەوە و دژانبەری سیاسی بوو و لە ئەنجامدا گرووپی بەڕێوەبەریی سەرەوەی ناسا لەلایەن ئەنجومەنی پیران و ئەنجومەنی خوارووەوە ھاتنە پرسیار لێکرەدن، [١٧] ھەروەھا نیشتنەوەکەش پەخش نەکرایەوە.

جەنگی ڤیێتنام دەستکاری

لەساڵی ٢٠٠٩دا، تۆڕی ئەمریکی ھەڤاڵانی ھاونیشتمانی، وتی کە نیشتنەوەکان کۆمەکی دەوڵەتی ئەمریکای کرد تاکو فکری گشتی لە ڕۆڵی ئەمریکا لە جەنگی ڤییێتنام دوور بکات؛ و ھەروەھا بە شێوەیەکی لەناکاو و ھاوکات لەگەڵ کۆتایی ھاتنی دەستێوەردانی ئەمریکا، نیشتنەوەی مرۆڤ لەسەر مانگ کۆتاییی ھات .[١٨] لە ڕاستیدا، کاتاییھانتی نیشتنەوە بە ھەڵکەوت نەبوو، و بە ھیچ شێوەیەک پەیوەندیی بە کۆتایی ھاتنی دەستێوەردانی ئەمریکا لە ڤیێتنامدا نەبوو و پێبەستی کێبڕکێ فەزایییەکە بوو.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Kaysing 2002
  2. ^ Kaysing 2002, p. 80
  3. ^ Kaysing, Wendy L. "A brief biography of Bill Kaysing". BillKaysing.com. Retrieved February 28, 2013.
  4. ^ Kaysing 2002, p. 30
  5. ^ Kaysing 2002, p. 74
  6. ^ Plait 2002, p. 157
  7. ^ Braeunig, Robert A. (November 2006). "Did we land on the Moon?". Rocket and Space Technology. Robert Braeunig. Archived from the original on 22ی Mayی 2013. Retrieved May 3, 2013. {{cite web}}: Check date values in: |archivedate= (help) ٢٢ی ئایاری ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  8. ^ Galuppini, Albino. "Hoax Theory". BillKaysing.com. Retrieved May 3, 2013.
  9. ^ Schadewald, Robert J. (July 1980). "The Flat-out Truth: Earth Orbits? Moon Landings? A Fraud! Says This Prophet". Science Digest. New York: Hearst Magazines. Archived from the original on 28ی Januaryی 2013. Retrieved April 29, 2013. {{cite journal}}: Check date values in: |archivedate= (help) ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  10. ^ Chaikin 2007, p. 2, "We choose to go to the Moon! We choose to go to the Moon in this decade and do the other things – not because they are easy, but because they are hard. " – Kennedy speaking at Rice University, September 12, 1962.
  11. ^ Plait 2002, p. 173
  12. ^ "Moon Hoax MOONMOVIE.COM Frequently Asked Questions". Moonmovie.com. Nashville, TN: AFTH, LLC. Archived from the original on 12ی Februaryی 2008. Retrieved August 26, 2009. {{cite web}}: Check date values in: |archivedate= (help) ١٢ی شوباتی ٢٠٠٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  13. ^ Kaysing 2002, p. 71
  14. ^ Kennedy, John F. (May 25, 1961). Special Message to Congress on Urgent National Needs (Motion picture (excerpt)). Boston, MA: John F. Kennedy Presidential Library and Museum. Accession Number: TNC:200; Digital Identifier: TNC-200-2. Retrieved August 1, 2013.
  15. ^ Congress, House of Representatives, Committee on Science and Astronautics (1973). 1974 NASA Authorization Hearings (Hearing on H.R. 4567). Washington, D.C.: 93rd Congress, first session. OCLC 23229007.{{cite book}}: CS1 maint: multiple names: پێرستی نووسەران (link)
  16. ^ Bennett & Percy 2001, pp. 330–331
  17. ^ Anderson, Clinton P. (January 30, 1968), Apollo 204 Accident: Report of the Committee on Aeronautical and Space Sciences, United States Senate, with Additional Views, vol. Senate Report 956, Washington, D.C.: U.S. Government Printing Office, archived from the original on 20ی Decemberی 2014 {{citation}}: Check date values in: |archivedate= (help) ٢٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  18. ^ "Was The Apollo Moon Landing Fake?". American Patriot Friends Network (APFN). APFN.org. July 21, 2009. Archived from the original on 16ی Mayی 2018. Retrieved November 25, 2008. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help) ١٦ی ئایاری ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.

conspiracy theories]»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٢١ی شوباتی ٢٠١٨.