بیابانی کەلاھاری ناوچەیەکی فراوانی لمییە لە باشووری ئەفریقیا ھەڵکەوتووە ھەریەکە لە وڵاتانی بۆتسوانا و نامیبیا و بەشێکی ئەفریقیای باشوور دەگرێتەوە ڕووبەرەکەی پترە لە ٩٠٠ھەزار کیلۆمەتری چوارگۆشە.[١]

بیابانی کەلاھاری
کیشوەرئەفریقا
وڵاتبۆتسوانا، نامیبیا، ئەنگۆلا
کەوتووەتە ناوچەی پارێزراویKgalagadi Transfrontier Park
ناوچەی جوگرافیKalahari
پۆتانی شوێن٢٣°٠′٠″S ٢٢°٠′٠″E
بەرزترین خاڵBrandberg
بەرزی لە ئاستی دەریا١٬١٦٨ مەتر
ڕووبەر٩٣٠٬٠٠٠ کیلۆمەتر چوارگۆشە
Map
بیابانی کەلاھاری لە نامیبیا.

ھەڵکەوتە دەستکاری

بیابانی کەلاھاری بە فراوانی ٩٠٠٠٠٠ کم دووجا زۆرینەی خاکی بۆتسوانا پێک دێنێت ھەروەھا بەشێک لە خاکی نامیبیا و ئەفریقیای باشووری داگیر کردووە، کەوتووەتە ناو نزمایییەکانی کەلاھاری کە ڕووبەرەکەی ٢٫٥ملیۆن کم ٢, تەواوی خاکی بۆتسوانا لە نزمایییەکانی کەلاھارین،[٢] نزمایییەکانی کەلاھاری ئەفریقیای باشوور و نامیبیا و ئەنگۆڵا و زامبیا و زیمبابۆی دەگرێتەوە، ڕووباری ئۆکڤانگۆ بەناو جەرگەی ئەم نزماییانە ڕەت دەبێت تا دەگاتە دەلتاکانی باکووری خۆڕئاوای بیابانەکەی کەلاھارین، ناوچەیەکی دەوڵەمەندە بە ژیانی ژینگەیی ئاژەڵان.[٣]

 
دیمەنێکی ئاسمانیی بیابانەکە

کەش و ھەوا دەستکاری

ناوی «کەلاھاری» لە زمانی تسوانی خوازرایە کە زمانێکی میللی بۆتسوانیایە، بە واتای “تێنوێتی زۆر ” دێت، ئەم بیابانە فراوانە بە لمێکی سوور یان نارنجی داپۆشراوە و ھیچ سەرچاوەیەکی ئاوی تێدا نییە، زۆرێک لە زانایان بە بیابانی دانانێن چونکە ساڵانە پتر لە ٢٥٠ مم بارانی لێ دەبارێت، لەکاتێکدا بەشی خۆڕئاوای باشووری زۆر وشکترە و ساڵانە کەمتر لە ١٧٥ مم بارانی لێ دەبارێت.[٤]

لە ھاوینان جیاوازی پلەی گەرمای لەنێوان ٢٠ بۆ ٤٠ پلەی سلیلیزییە ھەرچی زستانیشە کەشێکی زۆر سارد و وشکی ھەیە زۆرجاران پلەی گەرما دەگاتە سفری سلیلیزی.

دانیشتووان دەستکاری

لە بیابانەکە کۆمەڵێک خەڵک لە ھۆزی بۆشمن دەژین کە خێڵێکی زۆر سەرەتایی و دواکەوتوون، ھیچ ناوێکی دیاری کراو و جێگیریان نییە، ھەندێک جار خۆیان بە ناوی «سان» یان «باساروا» دەناسێنن ھەندێک جاریش ئەم دوو ناوە وەک جنێو لێکی دەدەنەوە، چونکە ناوی «سان» بە واتای نامۆ دێت یان «باساروا» بە واتای بێ نڕخ دێت، بە گشتی بە ھۆزی بۆشمن دەناسرێن بە ئینگلیزی: Bushmen، ناوی زمانەکەیان «خوسیان»ە کە قسەکردنیان گنانەیە و بە لووت قسان دەکەن.[٥]

 
بیابانی کەلاھاری.

ئەم ھۆزە خۆیان بە کۆیلەی مردووەکان دادەنێن و باوەریان بە خوایەکە کە سەرتا خۆی دروست کردووە و دواتر زەوی وئاو و بیابان، پێیان وایە خوایەکەیان زۆر میھرەبانە بەڵام لەکاتی توڕەبوون ناوەکەی دەبێتە”ھارا” زۆر کوشندەیە و زۆر سزا دەرە.

 
بیابانی کەلاھاری.

سامانە سرووشتییەکان دەستکاری

لە ناوچەکە کێڵگە و کانگای زۆری لێیە وەک کانگای خەڵووز و مس و نیکل و یۆرانیۆم ھەروەھا بڕێکی زۆر ئەڵماسی ھەیە بەتایبەت ناوچەی ئەورابا لە خۆڕھەڵاتی باککوری بیابانەکە.[٦]

ناوچەکان دەستکاری

  • دەڤەری کەجەلاجادی؛ بۆتسوانا
  • دەڤەری گانزی؛ بۆتسوانا
  • دەڤەری کوینینگ؛ بۆتسوانا
  • دەڤەری باشوور؛ بۆتسوانا
  • دەڤەری ناوەندی؛ بۆتسوانا
  • دەڤەری باکووری خۆڕئاوا؛ بۆتسوانا
  • نامیبیا

ئەمانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "The Kalahari-Basin". web.archive.org. 2015-07-25. Retrieved 2021-02-23.
  2. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Retrieved 23ی Februaryی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help); Unknown parameter |بەستەری شکاو= ignored (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ "Ancient Dikes, Dams and Reservoirs of the Kalahari Region | Sciforums". www.sciforums.com. Retrieved 2021-02-23. ٩ی تەممووزی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ "Deserts and xeric shrublands | Biomes | WWF". World Wildlife Fund (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-02-23.
  5. ^ "Kalahari xeric savanna | Ecoregions | WWF". World Wildlife Fund (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-02-23.
  6. ^ International, Survival. "UN report condemns Botswana's treatment of Bushmen". www.survivalinternational.org (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-02-23.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری