بیابانی تەکلەمەکان

بیابانی تەکلەمەکان ھەندێک جاریش ھەر بە تەکلیمەکان یان تاکلیماکان دەنووسرێت، بیابانێکە لە باشووری خۆرئاوای ھەرێمی چین گیانگ ھەروەھا دەکەوێتە باکووری خۆرئاوای وڵاتی چین. لەبەشی باشووری بیابانەکە زنجیرە چیاکانی کۆنلون ھەڵکەوتووە. لەبەشی خۆرئاواشی زنجیرە چیاکانی پامیر و بەرزایییەکانی تیان شان لە باکووری ھەڵکەوتوون ھەرچی بیابانەکەی گۆبییە کەوتووەتە خۆرھەڵاتی.

ڕیشەسازی ناوەکەی دەستکاری

لەکاتێکدا زۆربەی توێژەران لەسەر ئەوە کۆکن کە ماکان وشەیەکی فارسییە بەمانای " شوێن "دێت، بەڵام ڕیشەسازی تەکلا کەمتر ڕوون و ئاشکرایە. ڕەنگە وشەکە ئۆیگوری بێت کە لە وشەی تەرک ی فارسی خواسترابێت، کە ھەردووکی پێکرا بە واتای تەرکی مەکان یان جێھێشتنی شوێن دێت «دەست ھەڵبگرە»، «واز بێنە».[١] ڕوونکردنەوەیەکی تری لۆژیکی ھەیە کە پێشنیاز دەکات کە لە تورکی تەقلار ماکان وەرگیراوە، کە باسی " شوێنی وێرانە " دەکات. وانگ گوێوی و ھوانگ وێنبی ئەو ناوەیان بە تۆچارییەکان بەستەوە، کە خەڵکی مێژوویی ناوچەی تاریم بەسن، واتاکەی " تەکلەمەکان " یان ھاوشێوەی " تۆچارستان " دروست کردووە.[٢]

لە وێژەی میللیدا بە واتای «شوێنی نەگەڕانەوە» دێت، زیاتر بە «کاتێک دەچیتە ژوورەوە، ھەرگیز ناگەڕێیتەوە».[٣]

جوگرافیا دەستکاری

 
نەخشەی تۆپۆگرافی چین کە شوێنی بیابانەکە نیشان دەدات

بیابانی تەکلەمەکان ڕووبەرەکەی ٣٣٧ ھەزار کم ٢(١٣٠ ھەزار مەتر دووجا) یە، ئەمەش وا دەکات قەبارەکەی کەمێک لە ئەڵمانیا بچووکتر بێت و بەشێکە لە دەڤەری تارم، کە درێژییەکەی ١٠٠٠ کیلۆمەترە (٦٢٠ میل) درێژی و پانیی ٤٠٠ کیلۆمەترە (٢٥٠ میل) لە لێواری باکوور تا دەگاتە ئەوپەری لێواری باشوور،[٤] دوو لقی ڕێگای ئاوریشم بە بەری باکوور باشووری ڕەت دەبن ئەمەش بەھۆی سەختی و وشکی بیابانەکەوەیە کە ھیچ کاروانێکی ڕێگای ئاوریشم نەوێراوە خۆی لێ بدات. دووەم گەورەترین بیابانی لمی گۆڕدراوی جیھانە کە نزیکەی ٨٥٪ لمەکەی گۆڕدراوە بەمە لە ڕیزبەندی ١٦ یەمین دایە لە ڕیزبەندیی گەورەترین بیابانەکانی جیھاندا بەرزایییەکانی دەنز کە لەبەشی باکووری ھەڵکەوتوون بەرزایییەکانیان لەنێوان ٦٠ پێ (١٨ م) تا ٣٠٠ پێ (٩١ م) بەرزن.[٥] ئەو لمە نەگۆڕاوەی کە لە بیابانەکەدا بەدی دەکرێت لمی بەرزایییەکانی تەنزن کە لە ڕێگای با و بە بیابانەکە پەرش و بڵاو بوونەتەوە.

کۆماری چین دوو ڕێگای گشتی لە بیابانەکە دروست کردووە ڕێگای گشتی بیابانی تارم شارەکانی ھۆتان (لە قەراغی باشوور) و لۆنتای (لە قەراغی باکوور) و ڕێگای بەینگۆل بۆ ڕونۆسەنگ لە بیابانەوە بەرەو ڕۆژھەڵات بەیەک دەبەستێتەوە.[٦]

لەم ساڵانەی دواییدا بیابان لە ھەندێک ناوچەدا فراوان بووە (بە بیابان بوون)، لمی بیابانە کێڵگە و گوندەکانی کەناری داپۆشیوە و بە بیابانی کردوون.

کاتێک بەیانییەک لەخەو ھەستام، بینیم کە ناتوانم دەرگاکە بکەمەوە بەھۆی کێشی قورسی لمەکانەوە کە لە شەودا کەڵەکە بووبوون. ھەروەھا دانەوێڵەکانم نێژرابوون لەناو لمەکە ئیتر ھیچ ھەڵبژاردەیەکم نەبوو جگە لە کۆچ کردن" - میمەت سیمای.[٧]

ھەروەھا ھێلی ئاسنینی گۆلمود کۆرلا ش بە بیابانەکە ڕەت دەبێت.

ناوەکانی ناوچەکانی بیابانەکە بریتین لە ھای لاما، ئەلنگ-ھا و مەی-کۆتساکۆ. چیای مازارتاگ دەکەوێتە بەشی ڕۆژئاوای بیابانەوە[٨]

کەش و ھەوا دەستکاری

لەبەرئەوەی دەکەوێتە ژێر سێبەرە بارانی چیای ھیمالایاوە، تەکلەمەکان کەشوھەوایەکی بیابانی ساردی ھەیە بەو ھۆیەوە کەشەکەی دەگۆڕێت بۆ بارستە ھەوایییە ساردەکانی سیبریا، لە کاتی زستاندا پلەی گەرمی زۆر نزم تۆمار دەکرێت، ھەندێک جار لە خوار ٢٠ -C (−٤ °F) لەکاتێکدا لە ھاویندا بەرزدەبێتەوە بۆ ٤٠ °C (104 °F). لە ماوەی ئەڵقەی زریانی زستانی چینی ساڵی ٢٠٠٨ دا، ھەواڵی داپۆشینی تەکلەمەکان بەبەفر بڵاوکرایەوە، ئەمەش بۆ یەکەمجارە بەفر ببارێت لە مێژووی بیابانەکەدا، بەجۆرێک توێژاڵی بەفرەکە گەیشتە ٤ سانتیمەتر (١٫٦ ئینج)، لەگەڵ پلەی گەرمیی (٢٦٫١ °C (−١٥ °F) لە ھەندێک لە ناوچەکانیدا.

بەپێی ھەڵکەوتە و فراوانی ڕووبەرەکەی سەرچاوەی ئاو کانیاوی زۆر تێ ھەڵکەوتووە لە ھەر ھەزار کیلۆمەترێک دەتوانیت مێرگێک بدۆزیتەوە، کە ئەمەش وایکردووە پلەی گەرمی لەسەرانسەری بیابانەکە وەک یەک نەبێت.[٩]

مێرگەکان دەستکاری

بیابانی تەکلەمەکان ئاوی زۆر کەمی ھەیە، بۆیە پەڕینەوە ی کاروانە بازرگانەکان ئاستەمە، کاروانچییەکانی ڕێگای ئاوریشم بۆ پشوودان لە مێرگەکان دەوەستن کە ھەندێک لەم مێرگانە لەکۆندا ببونە مایەی دروستکردنی چەند شارۆچکەیەک لە کەنارەکانی دا،[١٠] لە باکووری خۆراوا مێرگەکانی ئامو دەریا ھەن، کە بەرەو باشووری ڕۆژئاوای چیای ئەفغانستان دەچێت بەرەو ئێران و ھیندستان، لەبەری خۆرھەڵاتیش بۆ چین و تەنانەت شارە کۆنەکانی باکووری شانەی ئەڵماتی درێژ دەبوونەوە.

 
ھەندێک لە گژوگیای بیابانە لەنزیک مێرگەکان

شارۆچکەکانی دەوری مێرگی سەرەکی ئۆزێی، کە بە باران بارین لە چیاکان پرئاو دەبوو بریتی بوون لە، کەشگەر، میران، نییا، یەرکەند و خۆتان (ھێتیان) بۆ باشوور، کوقا و تورپان لە باکوور و لولان و دونھانگ لە ڕۆژھەڵاتەوە، زۆرێک لە شارۆچکانە وەک میران و گاوچان، لە ناوچە دابڕاوەکاندا لە ھەرێمی سەربەخۆی چینگ یانگ لە کۆماری گەلی چین، شاری وێرانبوون.[١١]

 
دیمەنێکی تۆپۆگرافیای بیابانەکە

ئەو گەنجینە شوێنەواریانەی لە کاری کنەکانی ژێر خاکدا دۆزراونەتەوە ئاماژە بە کاریگەری تۆچاریان و سەرەتای ھیلینیستو ھیندی و بوودی دەکەن. گەنجینە و شوێنەوارە دۆزراوەکان بە ڕوونی شلۆڤەکراوە لەلایەن ئەیۆریل شتاین و سڤین ھێدین و ئەلبێرت ڤۆن لی کۆق و پاول پیلیۆت. لەنێو ئەم شوێنەوارانە چەندەھا مۆمیا دۆزراونەتەوە کە تەمەنیان بۆ ٤٠٠٠ ساڵ دەگەڕێتەوە.[١٢]

تە کلەمەکان لە لایە ن خە ڵکی تورکە و ئاوەدان کراوەتەوە ھەر لەکۆنەوە خاکی ڕەسەنی تورکە مەغۆلەکانەوە بووە دواتر دەرکەوتنی چینییەکان بە قۆناغی بنەماڵەی ھان دەست پێ دەکەن، کە بە شێوەیەکی ناراستەوخۆ کۆنترۆڵی خۆیان بۆ شارەکانی بیابانی تەکلەمەکان درێژ کردەوە، تاوەکو بە و ھۆیەوە بازرگانیی ڕێگای گرنگی ئاوریشم لە سەرتاسەری ئاسیای ناوەڕاست کۆنترۆڵ بکەن، سەردەمی حوکمی چینی بە حوکمی خەڵکی تورک و مەگۆل و تبتی تێکەڵ کران. دانیشتووانی ئێستا بە ڕێژەیەکی زۆر لە خەڵکی ئویغوری تورک و گەلی ھان ی نەژادی پێکدێن.[١٣]

توێژینەوە زانستییەکان دەستکاری

ئەم بیابانە توێژینەوەی لەسەر کرا لەلایەن چەند زانایەکی وەک خوانزەنگی ڕاھیبە لە سەدەی حەفت دا و لەلایەن شوێنەوارناس ئاریل شتاین لە سەدەی بیستەمدا.

لێکۆڵینەوە ئاتۆمۆسفیرییەکان دەریانخستووە، کە خۆڵی سەر ئەم بیابانە لە زەریای ھێمن ەوە سەرچاوە دەگرێت، کە تێیدالەسەر ئەم بیابانە گەردەلول دروست دەکات کە ھەور بەسەر ویلایەتە یەکگرتووەکانی ڕۆژئاوادا دروست دەبێت، لەگەڵ دروست بوونی ھەورەکان کە خۆڵی گەڕۆک و جولاو دووبارە کانزاکانی بیابانەکە ھەڵدەگرێت و بەھۆی باوە بە ئاسمان گەشت دەکەن بۆ ڕۆژئاوای ئەمریکا و لە ڕێگەی بارانبارین بەسەر زەویەکانی ئەمریکادا دابەشی دەکات.[١٤] لێکۆڵینەوەکان دەریانخستووە کە چینێکی دیاریکراوی کانزای دۆزراوە لە خۆڵدا، کە بە (K-feldspar) ناسراوە، بە شێوەیەکی تایبەت دروستکردنی سەھۆڵ بە شێوەیەکی باش دروست دەکات کە پێی دەڵێن (ک-فێڵدسپار) بە تایبەتی کانزاگەلی وەک نیترات و فۆسفات، بەرکەوتنی ئەم پێکھاتانە توانای خۆڵبارین کەم دەکاتەوە بۆ دروستکردنی دڵۆپەی ئاو.[١٥]

لە کەلتور و ھونەردا دەستکاری

بیابانەکە بووەتە شوێنی سەرەکی وێنەگرتنی زۆر فیلم و زنجیرەی تەلەفزیۆنی و کلیپ و گۆرانی وەک زنجیرە فیلمی چینی پێست و پێستی بۆیەکراو و فیلمی قیامەت و زنجیرە ی تەلەفزیۆنی تە لە ی چینی.

فیلمی مەسەلەی #٣٩ ' ' شوێنە نەرمەکان ' ' ی نیڵ گەیمان ساندمان کە لە بیاباندا ون دەبێت، ھەروەھا کاتێک مارکۆ پۆلۆ لە بیاباندا ون دەبێت.

 
تەپۆلکەیەکی لمین

لە بە شێکی زنجیرە درامای تە لە فزیۆنی نە تە و یی کۆری شاژن سۆندۆک لە بیابانی تە کلامە کان وێنەی گیراوە کەتیایدا سۆوە لەگەڵ دۆکمانی بچووک لە شیللا ھەڵدێ و لە چۆڵەوانی بەجێ دەھێڵدرێت. دیۆکمانیش بە ھەرزەکاری دەگەڕێتەوە بۆ شیلا و ئەو زانین و شارەزایییەی لە ژیان لە نێو بازرگانانی نێودەوڵەتی لە ناوەندی بازرگانی تەکلەمەکان فێردەبێت دێت بۆ بەدەستھێنانی تەختی شیلا بە کاری دەھێنێت .

بیابانەکە لە وێنەی جوڵاوی ژاپۆنی لەگەڵ تۆو گوندام ٠٠ دەردەکەوێت کە باس لە ساڵی ٢٠٣٧ دەکات لە زنجیرەکەدا بیابانی تەکلەمەکان دەبێتە بنکەی ئۆپەراسیۆنێکی ھاوبەشی سەربازی بەرفراوان کە لەلایەن ھەموو بلۆکەکانی دەسەڵاتی جیھانەوە ئەنجام دراوە و لەلایەن ڕێکخراوی سێلەمیتارییە ئەلێکتارس تاوانبار کراوە.

کۆد گایس وێنای وەشانێکی خەیاڵی بیابانی تەکلەمەکان دەکات لە ناو فیدراسیۆنی چینیدا، کە یەکێکە لە سێ ویلایەتە نایابەکانی زنجیرەکە وەک دانانی جەنگێکی سەرەکی لە نێوان ئیمپراتۆرییەتی پیرۆزی بریتانیا و ئینشتالیستەکانی بیابانەکە کە لەلایەن فیدراسیۆنی چینییەوە پشتگیری دەکرێت، خزمەت دەکات دواتر بوونی شارێکی ژێرزەوی ئاشکرا بوو کە ئەندامانی فەرمانەکەی گایس لەلایەن ئیمپراتۆر چارڵز زی بریتانیا و ھاوبەندی ئەو ماریانی ڤی بریتانیا و بەکار دەھێنرێت.

لە کتێبی سێیەمی زنجیرەی (ھوبنئێر) دا، جەنگی پاودەری ڕەش لەلایەن ناعۆمی نۆڤیک، کاپتن لۆرانس و تاقمەکەی دەبێت لە بیابانەکەوە بپەرنەوە بۆ ئەوەی لە چینەوە بگەڕێنەوە بۆ ئینگلتەرا.

ئەمانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری