بۆڵت (بە ئینگلیزی: Bolt) فیلمێکی کۆمیدی و سەرکێشی کۆمپیتەرییە، لەلایەن ستۆدیۆکانی واڵت دیزنی ئەنیمەیشنەوە بەرھەمھێنراوە، وە لەلایەن واڵت دیزنی پیکچەرز بڵاوکراوەتەوە. «کریس ویلیامز» و «بایرۆن ھاوارد» دەریانھێناوە، ئەستێرەکانی دەنگی فیلمەکە جۆن تراڤۆڵتا، مایلی کۆرس، مالێکۆڵم مکدۆوێڵ، دیدریچ بادەر، نیک سواردسۆن، گرێگ جێرمان، سوسی ئیسمان و مارک واڵتۆن. ناوەندی پیلانەکانی فیلمەکە لەسەر سەگێکی سپی بەناوی بۆڵتە، کە ھەموو ژیانی لە زنجیرەی تەلەفزیۆنی بەسەربردوە، پێیوایە کە خاوەنی ھێزێکی گەورەیە، کاتێک باوەڕی وایە کە خاوەنەکەی بەناوی «پێنی» ڕفێنراوە، ئەویش ھەوڵی ڕزگارکردنی دەدات.

بۆڵت
دەرھێنەرکریس ویلیامس
بەرھەمھێنەرکڵارک سپێنسەر
مۆسیقاجۆن پۆوێڵ
دەستکاریتیم مارتینس
کۆمپانیای بڵاوکەرەوەستۆدیۆکانی واڵت دیزنی
ماوەی فیلم٩٦ خوولەک
وڵاتئەمریکا
زمانئینگلیزی
تێچوون١٥٠ ملیۆن دۆلار
داھات٣٥٠ ملیۆن دۆلار

بۆڵت لە ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٨ لە ئەمریکا بڵاوکرایەوە، سەرەڕای نمایشێکی تا ڕادەیەک باش لە بۆکس ئۆفیس، فیلمەکە پێشوازییەکی ڕەخنەگرانەی پۆزەتیڤی بەھێزی وەرگرت. ئەمە یەکێک بوو لە کۆتا ڕۆڵەکانی فیلم بۆ «جەیمس لیپتۆن» پێش مردنی لە ٢ی ئازاری ٢٠٢٠، ئەوی دیکەشیان فیلمی ئیگۆر بوو، کە لە ھەمان ساڵ بڵاوکرایەوە. فیلمەکە بۆ زنجیرەیەک خەڵات ھەڵبژێردراوە، وەک خەڵاتی ئەکادیمیای باشترین ئەنیمەیشن، خەڵاتی گۆڵدن گلۆب بۆ باشترین فیلمی وێنەی ئەنیمەیشنی، خەڵاتی گۆڵدن گلۆب بۆ باشترین گۆرانی ڕەسەن.

چیرۆک دەستکاری

تووتکێکی سپی بە ناوی بۆڵت، لەلایەن کچێکی تەمەن ھەشت ساڵانەوە بە ناوی پێنی بەخێو دەکرێت. دوای پێنج ساڵ بۆڵت و پێنی لە زنجیرە تەلەڤیزیۆنێکی لێداندا بەناوی بۆڵت، کە تێیدا بۆڵت ھێزێکی زۆر گەورەی جۆراوجۆر بەکار دەھێنێت، بۆ پاراستنی پێنی لە خراپەکارەکان. بۆ بەدەستھێنانی نمایشێکی ڕاستەقینەتر، بەرھەمھێنەرانی نمایشەکە ھەموو ژیانی بۆڵتیان فریوداوە، ڕێکخستنی وێنەگرتنەکە بەو شێوەیەی بۆڵت باوەڕی وایە ھەموو شتێکی نمایشەکەی کردووەتە ڕاستەقینە، وە بەڕاستی ھێزێکی گەورەی ھەیە، لەوانە ھاوارێکی دەنگیی بەھێز و وێرانکەر. بەڵام لەیەکێک لە یدمەنەکان بۆڵت بەتەواوی پێی وایە، کە پێنێ بەراستی ڕفنێدراوە، بەھەڵە لە نمایشەکە دەچێتە دەرەوە، دواتر بۆڵت نازانێ کە لەکوێیە، کەوتووەتە نێو کارتۆنێکی چپسی زۆر. ئەو کارتۆنانە بەرەوە نیویۆرک بار دەکرێن. لە نیویۆرک بۆڵت گەڕانی بەدوای پێنێدا دەست پێ دەکات، زۆر بێ ھیوا و سەرلێشێواوە، ھەروەھا بۆشی دەردەکەوێت، کە ھێزێکی گەورەی نییە، ئەوانە تەنھا نمایش بوونە. ڕووبەڕووی میتنس دەبێت، کە پشیلەیەکە، بۆڵت میتنس ناچار دەکات، بۆ ئەوەی لەگەڵیدا بێت، میتنس قەناعەتی پێدەکات، ھەردووکیان دەست دەکەن بە گەشتەکەیان بەرەو ڕۆژاوا بە بارھەڵگرێک. لە ھۆڵیود پێنی لە دیارنەمانی بۆڵتدا زۆر بێ ھێز دەبێت، وە لەلایەن ستۆدیۆوە قەناعەتی پێ دەھێنرێت، کە بەردەوام بێت لە وێنەگرتن لەگەڵ سەگێکی تر بەڵام کەم ئەزموونە. بۆڵت لە یەکەم ھەستی برسییەتیدا سەرسام بووە، بەوەی کە لەلایەن میتنسەوە چۆن خۆی وەک سەگێکی نازدار لێبکات، لەبەرامبەر خەڵکدا بۆئەوەی خواردنیان بدەنێ، ھەر لەو شوێنەدا ھامستەرێک دەبینن، ھامستەرەکە زۆر سەرسامی بۆڵتە، چونکە چەند جارێک لە تەلەڤیزیۆن ئەوی بینیوە، دواتر ھەر سێکیان بەیەکەوە بەدوای پێنێ دەگەڕێن.

ڕۆڵەکان دەستکاری

  • جۆن تراڤۆڵتا: وەک بۆڵت
  • سوسی ئیسمان: وەک میتنس
  • ماڕک واڵتۆن: وەک ڕینۆ
  • میلی کیروس: وەک پێنێ

بەرھەمھێنان دەستکاری

لە بنەڕەتدا فیلمەکە بە نیاز بوو، بە ناونیشانی (سەگی ئەمریکی) بێت، ھەروەھا لە نووسینی کریس ساندەرس دەرھێنانی بۆ بکەن، لە کۆتایدا ساندەرس لە پرۆژەکە لابرا، وە کریس ویلیامس و بایرۆن ھاوارد لە جێگەیان دانرا.[١] پلانی پێشووی فیلمەکە چیرۆکی سەگێک بە ناوی ھێنری بوو، ئەستێرەیەکی بەناوبانگی تەلەفزیۆنی باسی کردووە، کە ڕۆژێک لە ڕۆژان ھێنری خۆی لە بیابانی نیڤادا بە تەنھا لەگەڵ پشیلەیەکی یەک چاو و کەروێشکێکی گەورە دەبینێتەوە، کە خۆیان بەدوای ماڵە نوێیەکەیاندا دەگەڕێن، سەرەڕایی ھەموو ئەو کاتە ھێنری ھێشتا پێی وایە لە تەلەفزیۆندایە. ساڵی ٢٠٠٦ دوای بوون بە سەرۆکی داھێنەر لە ئەنیمەیشنی دیزنی، جۆن لاستێر لەگەڵ دەرھێنەرانی دیکەی پیکسار و دیزنی ئامادەی دوو نمایشکردنی فیلمەکە بوون، وە تێبینیان لەسەر چۆنیەتی باشترکردنی چیرۆکەکە بەساندەرس دا.

بڵاوکردنەوە دەستکاری

بۆڵت لە ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٨ بە شێوەیەکی زانستیی لە ئەمریکا بڵاوکرایەوە. لە ٢٢ی ئازاری ٢٠٠٩ لە ئەمریکا دیسکێکی Blue-ray بڵاوکرابووە. ئەمە بۆ یەکەم جار پەخشێکی سەرەکی لە ماڵدا ھەبێت، کە دیسکێکی Blu-ray پێش DVD. بۆڵت لە ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٠٩ لەسەر ھەردوو ڕێکخراوی Blu-ray و DVD لە شانشینی یەکگرتوو بڵاوکرایەوە. دی ڤی دی ٤٬٥٨١٬٧٥٥ دانەی فرۆشتوە، کە ٨١٬٠١ میلیۆن دۆلاری لە فرۆشتندا پەیداکردووە، لە ٣١ کانونی یەکەمی ٢٠٠٩، چاپێکی Blue-ray بەشێوەی 3D لەناو فیلمەکە لە تشرینی دووەمی ٢٠١٠ لە فەڕەنسا و بەریتانیا بڵاوکراوەتەوە.

مۆسیقا دەستکاری

تۆماری بۆڵت لە لایەن جۆن پاوڵ بوو،[٢] گۆرانی دەنگ لەلایەن ئەستێرەکانی بۆڵت مایلی کۆرس و جۆن تراڤۆڵتا (بۆ خەڵاتی گۆڵدن گلۆب بۆ باشترین گۆرانی ڕەسەن لە ساڵی ٢٠٠٩ ھەڵبژێردرا)، وە ھەروەھا «بارکردن لە مانگ» لەلایەن ڕیلۆ کیلی گۆرانیبێژ جێنی لویس بوو،[٢][٣] تراکی دەنگی فیلمەکە لە ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٨ بڵاوکرایەوە.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Amidi, Amid (February 7, 2007). "Toy Story 3 and American Dog News". Cartoon Brew. Archived from the original on September 27, 2007. Retrieved March 5, 2007. ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٠٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ ئ ا Walt Disney Records (November 14, 2008). "Walt Disney Records Presents the Original Motion Picture Soundtrack, BOLT". Reuters. Retrieved April 10, 2012. {{cite news}}: Unknown parameter |بەستەری شکاو= ignored (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ "Bolt". Amazon.com. Retrieved November 15, 2008.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری