بۆمبی تسار (ڕووسی : Царь-бомба؛ "بۆمبی-تاسار") نازناوێکی ڕۆژئاوایی بوو بۆ بۆمبە هایدرۆجینیەکەی RDS-220 یەکێتیی سۆڤیەت کۆدی بۆمبەکە ناوی ڤانیا بوو، تسار بەهێزترین چەکی ئەتۆمیە کە تا ئێستا تەقێندرابێتەوە. تاقیکراوە لە ٣٠ی مانگی تشرينى يەكەمی ساڵی ١٩٦١،تسار دەمێنێتەوە وەک بەهێزترین تەقینەوە کە تا ئێستا مرۆڤ دروستی کردبێت لە مێژوو. دروستکراوە لەلایەن یەکێتیی سۆڤیەت، بۆمبەکە ٥٠ مێگاتەن تی ئێن تی لەخۆی گرتبوو. لە بیڕ و ڕایەکی تریشدا، بۆمبەکە ١٠٠ مێگاتەن تی ئێن تی دەبوو ئەگەر یۆڕانیۆم-٢٣٨ زیاد کردبا بۆ بۆمبەکە، بەڵام لەبەر ئەوەی تەنها یەک بۆمبی تسار دروست کرا ئەم بیر و ڕایە هەرگیز بە ڕاستی دەرنەخسترا، بۆمبی تسار تاقی کراوە لە  سوخۆی نۆسی بێلڤەی دورگەکانی سیڤیرنی، بەشی نۆڤایا زیملیا.  

ڕێژەی کاولکاری بۆمبی تسار ئەگەر لە پاریس بدرایە.

پارچە ماوەکانی بۆمبەکە لە مۆزەخانەی چەکی ئەتۆمی ڕووسیایە لە سارڤۆ وە مۆزەخانەی چەکە ئەتۆمیەکان.  

زەمینە دەستکاری

بۆمبی تسار زۆر ناوی لێنراوە وەکو: پڕۆژەی ٧٠٠٠؛ کۆدی بەرهەم ٢٠٢(ئزدێلیێ ٢٠٢)؛ RDS-220 (РДС-220), RDS-202 (РДС-202), RN202 (PH202), AN602 (AH602); کۆدی ناوی ڤانیا؛ نازناوەکانی بۆمبی تسار : بیگ ئیڤان، کوزکینا مات. ناوی "بۆمبی تسار" دروستکراوە لەگەڵ هەندێک وشەی گەورەی ڕووسی وەکو زەنگی تسار و تۆپ هاوێژی تسار. سی ئای ئەی تاقیکردنەوەی بۆمبی تساری بە "جۆی ١١١" ناو بردوە.

 
شوێنی تاقیکردنەوەی بۆمبەکە
 
پارچەی بۆمبی تسار لە سارڤۆ

بۆمبی تسار بۆمبێکی ٣ قۆناغی بوو وە تروتنیڤ-بابایڤ دووەم و سێیەم قۆناغ بوو، لەگەڵ هەڵگری ٥٠ مێگاتەن تی ئێن تی ١،٥٧٠ جار وزەی زیاترە لە ئەو بۆمبانەی کە هێرۆشیما و ناکازاکیان تێکدا، ١٠ جار وزەی زیاترە لە هەموو تەقینەوەکانی جەنگی جیهانی دووەم، وە بەڵگە هەیە کە بۆمبی تسار بە سێ قۆناغ دەتەقیەوە نەک یەک تەقینەوەی گەورە.

دیزاینە سێ قۆناغیەکە لە توانایدا هەبوو ١٠٠ مێگاتەن تی ئێن تی هەڵبگرێت، بەڵام ئەمە زۆر وێرانکەر دەبوو کە کات نەدەبوو بۆ دەرباز بوون لە تەقینەوەکە.

دیزاین کراوە لەلایەن تیمێکی فیزیای بەناوی ئەکادیمیکاین یولی بۆریسۆڤیچ خاریتۆن وە ئەندرێ ساخەرۆڤم، ڤیکتۆر ئادامسکای، یوری بابایڤ، یوری سمیرنۆڤ، وە یوری تروتنیڤ. بە کورتی لەدوای تەقاندنەوەی بۆمبی تسار، ساخارۆڤ دەستی کرد بە قسەکردن لە دژی تاقیکردنەوەی چەکی ئەتۆمی، کە وای لێکرد ببێت بە بەرهەڵستکار

تاقیکردنەوە دەستکاری

بۆمبی تسار تاقیکراوە بە فڕۆکەیەک کە بەناوی Tu-95V،  کە فڕۆکەوانەکەی ناوی ئەندرێی دورنۆتسیڤ بوو. فڕۆکەکە فڕێنرا لە وێستگەیەکی فڕۆکەخانەی کۆلا پینینسولا، وەهەروەها فڕۆکەکە فڕۆکەیەکی کەی Tu-16 چاودێری لەگەڵ بوو بۆ تەسویر کردنی تاقیکردنەوەی بۆمبەکە و بردنی نموونەی هەوایی. هەردوو فڕۆکەکە بە ڕەنگی سپی ڕەنگ کرابوون بۆ ئەوەی تیشکی گەرمی کەمتر کاریان لێ بکات. سەڕەڕای ڕەنگ کردنی فڕۆکەکان بە سپی دورنۆتسیڤ و دەستەکەی %٥٠ ئەگەری ڕزگاربوونیان هەبوو لە تاقیکردنەوەی بۆمبەکە

بۆمبەکە کێشی ٢٧ هەزار تەن بوو، زۆر گەورە بوو (٨ مەتر (٢٦ پێ) درێژبوو تيرەى بازنەیی ٢.١ مەتر (٦.٩ پێ) وە بۆیە فڕۆکەی Tu-95V دەبایە بەرمیلە سووتەمەنیەکانی لا ببات بۆ ئەوەی جێگای بۆمبەکە ببێتەوە. بۆمبەکە لکابوو بە پەڕەشووتێکی ٨٠٠ کیلۆگڕامی، کە ئەوەش کاتی دا بە فڕۆکەکان بۆ ئەوەی نزیکەی ٤٥ کیلۆمەتر (٢٨ میل) دورکەونەوە لە شوێنی تەقینەوەکە. کاتێک کە بۆمبەکە تاقی کراوە فڕۆکەی Tu-95V یەک کیلۆمەتر کەوتە خوارەوە لەبەر شەپۆلی هەوایی بۆمبەکە، بەڵام توانرا بە سەلامەتی دابەزێت.

بۆمبی تسار تەقێندراوە لە کاتژمێر ١١:٣٢ بە کاتی مۆسکۆ لە تشرينى يەكەمی ٣٠، ١٩٦١، بۆمبەکە فڕێدرا لە بەرزی ١٠.٥ کیلۆمەتر (٣٤،٠٠٠ پێ)؛ وە هەروەها دیزاین کرابوو کە بتەقێتەوە لە کاتی فڕێدان لە بەرزی ٤ کیلۆمەتر (١٣،٠٠٠ پێ). 

AEC لە تشرينى دووەمی ١٩٦١ بۆمبەکەی بە ٥٥-٦٠ مێگاتەن تی ئێن تی خەملاند، بەڵام لەوەتەی ١٩٩٢ هەموو سەرچاوە ڕووسیەکان جەختیان لەسەر ئەوە کردوە کە بۆمبەکە ٥٠ مێگاتەن بووە (٥٠ مێگاتەن تی ئێن تی). خروشچیڤ ئاگاداری Supreme Sovietی کردەوە لە هەبوونی بۆمبێکی ١٠٠ مێگاتەنی. 

هەموو تەلارەکان (دار و بەرد) لە گووندی سیڤیرنی کە کەوتۆتە ٥٥ کیلۆمەتر (٣٤ میل) دوورە لە شوێنی تەقاندنەوەکە خاپوور کرا بە هۆی شەپۆلی تاقی کردنەوەی بۆمبەکە. وە سەدەها کیلۆمەتر دوور لە شوێنی تاقیکردنەوەی بۆمبەکە خاپوور کران و دەرگا و پەنجەرەکان و کەناڵە ڕادیۆیەکان ڕاگیران بۆ ماوەی نزیکەی ١ کاتژمێر. یەکێک لە بەشداربووانی تاقیکردنەوەی بۆمبەکە لە تەنانەت لە دووری ٢٧٠ کیلۆمەتر (١٧٠ میل) هەستی بە پرتەى گەرمايیەکەی بۆمبەکە کرد. ئەم گەرماییەی بۆمبەکە دەیتوانی لاشە بسووتێنێت لە دووری ١٠٠ کیلۆمەتر (٦٢ میل) دوور لە شوێنی تاقیکردنەوەکە. وە شەپۆلێکی کە تێبینی کرا لە دووری ٧٠٠ کیلۆمەتر (٤٣٠ میل) لە ئاسمانی دیکسۆن سێتلیمێنت؛ بەنجەرەکان کەمێک شکان لە دووری ٩٠٠ کیلۆمەتر (٥٦٠ میل) لە دووری بۆمبەکە. وە شەپۆلی بەرگەهەوا وایکرد ئازاری زیاتر بدات لە شوێنی دوورتریش، وای کرد کە پەنجەرەکان لە نەرویژ و فینلاندا بشکێن. 

شیکردنەوە دەستکاری

بۆمبی تسار یەکەم بەهێزترین چەکی فیزیاییە کە هەتا ئێستا درووست کرابێت لەلایەن مرۆڤەوە. بۆ بەراورد کردن، گەورەترین چەک کە تا ئێستا دروست کرابێت لەلایەن ئەمەریکا کە ئێستا داخراوە بۆمبی B41 بووە. توانای هەڵگری ٢٥ مێگاتەن تی ئێن تی هەبوو. گەورەترین چەکی ئەتۆمی کە تا ئێستا تاقیکرابێتەوە لەلایەن ئەمەریکا ناوی (Castle Bravo) بووە کە توانای هەڵگری ١٥ مێگاتەن تی ئێن تی هەبوو. وە گەورەترین چەک کە یەکێتیی سۆڤیەت بڵاوی کردەوە هەروەها زیکەی ٢٥ مێگاتەن تی ئێن تی دەبوو.

وە بڕیار درا کە بۆمبێکی ١٠٠ مێگاتەنی ئەگەری هەیە کە شوێنێکی زۆر خاپوور بکات و فڕۆکەکەی کە بۆمبەکە فڕێ دەدات و سەرنشینەکان هەموو خاپوور بکرێن پێش ئەوەی دەرباز بن لە تیشکی بۆمبەکە.

بۆمبی تسار دیزاین کراوە لەلایەن یەکێتیی سۆڤیەت و ئەمەریکا لە ساڵانی ١٩٥٠.

فیلمەکان دەستکاری

  • Footage from a Soviet documentary about the bomb is featured in Trinity and Beyond: The Atomic Bomb Movie (Visual Concept Entertainment, 1995), where it is referred to as the Russian monster bomb. The video states that the Tsar Bomba project broke the voluntary moratorium on nuclear tests. In fact Soviets restarted their tests and broke the unilateral voluntary moratorium two months before Tsar Bomba, and since the moratorium was unilateral there was no multilateral legal obstacle. (Earlier, the U.S. had also declared a one-year unilateral moratorium on nuclear tests, and as that year had expired, the US had already announced that it considered itself free to resume testing without further notice; however, it had not yet resumed testing at the time of the Tsar Bomba test.) A one-hour episode of the PBS documentary series Secrets of the Dead – "World's Biggest Bomb" (2011; Blink Films & WNET) – chronicles the events leading to the detonations of Castle Bravo and the Tsar Bomba.