بۆتۆکس (بە ئینگلیسی: Botox)، کورتەناوی (بۆتیولەینم تۆکسین)، ژار ی بۆتیولیسمە کە جۆرێک بەکتریا بە ناوی کلۆستریدیۆم Clostridium دەری دەدات. ئەم ژارە دەتوانێ کارایی ماسوولکەکان کەم بکاتەوە یان بەتەواوی پەکیان بخات.
بەکارھێنانی بڕێکی کەمی ئەم زارە بە شێوەی وەشاندنی راستەوخۆ لەژێر پێست، دەبێتە ھۆی بلۆک کردنی ئەو سیگناڵانەی کە لە دەمارەکانەوە بۆ ماسوولکە دەنێردرێن، لە ئەنجامدا ماسوولکە چیتر کرژ نابێتەوە، بەمەش چرچ و لۆچییەکانی پێست خاو دەبنەوە و دیار نامێنن.

بۆتۆکس

دەرزی بۆتۆکس دەستکاری

دەرزی بۆتۆکس زیاتر بۆ لۆچی توێڵ (هەنیە:نێوچاوان) ، دەوری چاو و دەوری ھێڵەکانی تەنیشت لووت بەکاردێت. بۆتۆکس بۆ ھەموو جۆرە لۆچبوونێکی پێست نابێت، بۆ نموونە ئەو چرچییانەی کە لە ئەنجامی کاریگەری تیشکی خۆر و لە ئەنجامی کاریگەری ھێزی کێشکردنی زەوییەوە پەیدا دەبن بە دەرزی بۆتۆکس لاناچن، بۆیە ھەرگیز نابێت کە بۆتۆکس بە بێ رێنمایی پزیشک بەکاربێت.[١]

ئاگاداری دەستکاری

  • نابێ بۆتۆکس بۆ ئافرەتی دووگیان و شیردەر بەکار بێت.
  • ٣-٧ رۆژ پاش لێدانی دەرزی بۆتۆکس ، کاریگەریی تەواوی دەردەکەوێت
  • نابێ تا ١٢ کاتژمێر دەست لە شوێنی دەرزییەکە بدرێت.
  • بەکارهێنانی دەرزی بۆتۆکس دەبێ لە ژێر چاودێری پزیشکی پسپۆڕی جوانکاریدابێ.[١]

ئێستاکە لە ئەمریکادا بۆتۆکس یەکێک لە شێوە باوەکانی جوانکاری دەموچاوە و شانۆگەرەکانی هاڵیوود بەکاری دەهێنن.[٢]

وەشاندنی دەرزی بۆتۆکس دەبێ لە لایەن پسپۆڕانی جوانکارییەوە بکرێت[٢]،. لێکۆڵینەوەکان نیشانیان داوە کە بەکارهێنانی ئەم مادە لە لایەن کەسانی ناشارەزاوە، لێکەوتەی زۆر خراپی بە دوادا بووە[٣]

کاریگەری دەستکاری

کاریگەریی دەرزی بۆتۆکس تەنیا بۆ ماوەی ٤-٦ مانگ بەردەوام دەبێت، پاش ئەم ماوەیە فرمانی ماسوولکە بەرە بەرە وەکو پێشان دەگەڕێتەوە و لۆچبوون دووبارە دەردەکەوێتەوە، بۆیە بۆ شاردنەوەی پێویست بە دووبارە بەکارھێنانی دەرزیی دیکە دەکات.

بەگشتی بەکارھێنانی بۆتۆکس سەلامەتە، زیانە لابەلاکان لەپاش دەرزیی بۆتۆکس بریتین لە: سووربوونەوە یان شین و مۆربوونێکی کاتی لە شوێنی لێدانی دەرزییەکە. لەوانەیە دەرزیی بۆتۆکس ببێتە ئەگەری سەرئێشە کە بۆ ماوەی ١-٢ رۆژ بەردەوام دەبێت پاشان لەخۆیەوە نامێنێت.[١]

سەرچاوە دەستکاری