بڕوس فرێدریک جۆسێف سپرینگستین (بە ئینگلیزی: Bruce Frederick Joseph Springsteen) (لەدایکبووی ٢٣ی ئەیلوولی ١٩٤٩)[١] گۆرانیبێژ، مۆسیقاژەن و ئاوازدانەرێکی ئەمریکییە کەوا وەک ھونەرمەندێکی سەربەخۆ و گۆرانیبێژی سەرکردەی ئی ستریت باند کاردەکات. ئەو توانی سەرکەوتنێکی بەرچاو لە حەفتاکاندا بەدەستبێنێت لەڕێگەی ئەلبوومی Born to Run.[٢] سپرینگستین لەو پەنجا ساڵەی کارکردنیدا، بە دەرکەوتنە پڕ جوڵەکانی سەر ستەیج و لیریکە کۆمەڵایەتیەکانی ناسراوە.

بڕوس سپرینگستین

سپرینگستین لە کۆسێسرتێکی ٢٠١٢دا
سپرینگستین لە کۆسێسرتێکی ٢٠١٢دا
لەدایکبوون (١٩٤٩-٠٩-٢٣) ٢٣ی ئەیلوولی ١٩٤٩ (تەمەن ٧٤ ساڵ)
نیوجێرزی، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
پیشە
  • گۆرانیبێژ
  • ئاوازدانەر
  • مۆسیقاژەن
ھاوسەر
مناڵ(ەکان)٣, لەنێویانداجێسیکا
پیشەی مۆسیقی
چەشنەکان
ئامێرەکان
  • دەنگی
  • گیتار
  • ھاڕمۆنیکا
  • پیانۆ
ساڵانی چالاکبوون١٩٦٤– تا ئێستا
کۆمپانیاکانکۆڵۆمبیا ڕیکۆردس
بابەتە پەیوەندیدارەکان
وێبگەbrucespringsteen.net

سپرینگستین توانیویەتی زیاتر لە ١٣٥ میلیۆن کۆپی لە ئەلبوومەکانی لەسەر ئاستی جیھان، ٦٤ میلیۆن کۆپی لەسەر ئاستی ئەمریکا بفرۆشێت، کە ئەمەش دەیکاتە یەکێک لە پڕفرۆشترین ھونەرمەندانی مۆسیقیی جیھان. گۆرانیە ناسراوەکانی بریتین لە Born to Run" (1975), "Thunder Road" (1975), "Badlands" (1978), "Hungry Heart" (1980), "Dancing in the Dark" (1984), "Born in the U.S.A." (١٩٨٤), "Glory Days" (1985), "Brilliant Disguise" (1987), "Human Touch" (١٩٩٢), و "Streets of Philadelphia" (١٩٩٤). ھەروەھا خاوەنی چەندین خەڵاتی جۆراوجۆرە لەنێویاندا ٢٠ خەڵاتی گڕامی، دوو خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب و یەک خەڵاتی تۆنی و ئۆسکار.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Cross, Charles R. (1992). Backstreets: Springsteen – the man and his music. Harmony Books. p. 40. ISBN 0-517-58929-X.
  2. ^ Hiatt, Brian; Hiatt, Brian (November 17, 2005). "Bruce Springsteen's 'Born to Run' Turns 30". Archived from the original on 25ی Septemberی 2019. Retrieved 7ی Octoberی 2019. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)