بورجی سی ئێن (بە ئینگلیزی: The CN Tower) بورجێکی پەیوەندی و چاودێری کۆنکریتییە بە بەرزی ٥٥٣.٣ مەتر (١٬٨١٥.٣ پێ). لە ساڵی ١٩٧٦ لە ناوەڕاستی تۆرۆنتۆی کەنەدا دروست کراوە. ئەم بورجە لەسەر زەوییەکانی ھێڵی ئاسنینی پێشووی کەنەدا دروست کراوە، بۆیە ناوەکەشی (سی ئێن لە ھاوبەشگای نیشتمانی) خوازرایە. کاتی خۆی ھاوبەشگای ھێڵی ئاسنینی کەنەدایی ئەم زەوییانەی بەناوی ھاوبەشگایەکی خانووبەرەی کەنەدایی کرد بەناوی ھاوبەشگای کراونی فیدراڵی بۆ پەرەپێدانی خانووبەرە.

بورجی سی ئێن
بەشێکە لەSeven Wonders of the Modern World
دامەزران١ی کانوونی دووەمی ١٩٧٦
ناونراوە لەدوایCanadian National Railway
وڵاتکەنەدا
دابەشکاریی کارگێڕیOld Toronto، تۆرنتۆ
جێتۆرنتۆ
پۆتانی شوێن٤٣°٣٨′٣٤″N ٧٩°٢٣′١٤″W
خاوەنCanada Lands Company
ماددەی بەکارھاتووکۆنکریت، پۆڵا
خەڵاتەکانئینسایکڵۆپیدیای گینس
نژیاروانJohn Andrews
ڕێکەوتی کردنەوە٢٦ی حوزەیرانی ١٩٧٦
Open daysall days of the week
وێبگەhttp://www.cntower.ca/
بینین لە پۆلداCategory:Views from the CN Tower
Map
دێمەنێکی بورجی سی ئێن لە دوورگەی تۆرۆنتۆوە.
بورجی سی ئێن.
ڕوانینی بورجەکە لە بندکەوە.

بورجی سی ئێن خاوەنی ژمارەی پێوانەیی یەکەم بوو لەسەر ئاستی جیھان بۆ بورجە بەرزەکان کە ماوەی ٣٢ ساڵی خایاند تا ساڵی ٢٠٠٧ کاتێک بورجی خەلیفە لە دوبەی دروست کرا نازناوەکەی لێ سەندرایەوە. دوای دروستکردنی چەندین بورجی بەرزتر لە جیھاندا، ئێستا لە ڕیزبەندیی نۆیەمین بەرزترین بورجی جیھانە. بورجی سی ئێن یەکێکە لە حەوت سەرسووڕھێنەرەکەی بواری ئەندازیاری لە جیھان، کە لە ساڵی ١٩٩٥ لەلایەن کۆمەڵەی نژیاروانیی ئەمریکی ھەڵبژێردرا. ئەم بورج ئەندامی یەکێتیس بورجە بەرزەکانی جیھانە.[١][٢][٣][٤]

یەکێکە لە شوێنە ھەرە بەرچاوەکانی تۆرۆنتۆ کە ساڵانە پتر لە ملیۆنێک گەشتیار سەردانی دەکەن.[٥]

مێژوو دەستکاری

بیرۆکەی دروستکردنی ئەم بورج دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٦٨ کاتێک ھاوبەشگای ھێڵی ئاسنینی کەنەدایی ویستی سەکۆیەکی ڕاگەیاندن و گەیاندن لە ناوچەی تۆرۆنتۆ دابمەزرێنێت وەک خزمەتگوزاری. ھەروەھا نیشاندانی شکۆمەندی و مەزنی ھێزی پیشەسازیی کەنەدا بەتایبەتی. دوای چەندین ساڵی کورت بیرۆکەکە چووە بواری جێبەجێکردنەوە و لە ١٩٧٢ بە فەرمی ڕاگەیەندرا.

بورجەکە بەشێک بوو لە پڕۆژەکانی پەرەپێدانی شەقامی فرۆنت ڤیو کە کەوتبوونە ناوچەی ھێڵی ئاسنینی تۆرۆنتۆ.

لەگەڵ گەشەسەندنی خێرای تۆرۆنتۆ لە کۆتاییی شەستەکان و سەرەتای حەفتاکان گەلێک لە باڵاخانە و کۆشکی مەزنی سەرنج ڕاکێش لە شارەکە دروست کران وەک؛ فێرست کەنەیدیان پلەیس، ھەروەھا گۆرەپان و شوێنی ڕابواردنی فرەچەشنی لێ کرایەوە.

کردنەوەی پڕۆژەکە دەستکاری

لە ڕێکەوتی ٢٦ یۆنیۆی ١٩٧٦ بە فەرمی بورجەکە بەڕووی خەڵکی کرایەوە، کۆی پڕۆژەکە بڕی ٦٣ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی تێچوو (دەکاتە ٢٧٠ملیۆن دۆلاری ئەمریکی لە ٢٠١٨). دواتر لە ١٩٩٥ بورجەکە لەلایەن ھاوبەشگای ھێڵی ئاسنینی کەنەدییەوە فڕۆشرا بەھۆی ھەبوونی ھەندێک کێشە لەنێوان خاوەن پشکەکان.

بەراوردکردنی بە بورجەکانی تری جیھان دەستکاری

بورجی سی ئێن درێژترین باڵاخانەی ئازادە لە بەشی ڕۆژاوای جیھان، تا ساڵی ٢٠١٣ تەنیا دوو بورجی تر لە بەشی ڕۆژاوای ھێمیسفیر دا دروست کران کە بەرزییەکەیان لە ٥٠٠ مەتر زیاتر بوو: تاوەری ویڵس لە شیکاگۆ، ٥٢٧ مەتر بەرزە بە پێوانەکردن بۆ لوتکەکەی، سەنتەری بازرگانی جیھانی یەک لە شاری نیویۆرک کە ٥٤١ مەترە بەرزە. پێشبینی دەکرا تاوەری ئاماژەپێدراوی شیکاگۆ لەبەرزایی تاوەری سی ئێن ئێن تێپەڕبکات، بەڵام بەھۆی قەیرانی دارایییەوە دروستکردنی ڕاگیرا، سەرەنجام ساڵی ٢٠١٠بە یەکجاری ھەڵوەشایەوە.

لە کولتووردا دەستکاری

بورجی سی ئێن ئێن لە چەندین فیلم و لە بەرنامە تەلەڤیزیۆنییەکان و بەرگی میوزیکی تۆمارکراو و یارییە ڤیدیۆیییەکان نمایش کراوە.

  • ھای پۆینت فیلمێکی ئەکشنی کەنەدییە و لە ساڵی ١٩٨٢ دا بە ئەستێرەی ڕیچارد ھاریس و کریستۆفەر پلەمەر و بێڤەرلی ئەنجێلۆ وێنەیەکی کۆمپارس ڕۆبنسۆن نیشان دەدات کە لە ساڵی ١٩٧٩ لە بورجی سی ئێن ەوە بازدەدات. فۆسێ ئەلبومێکی ساڵی ٢٠١٦یە کە لەلایەن ڕاپەر دریک کەنەدی یەوە بەرھەم ھێنراوە لە ٢٩ی نیسانی ٢٠١٦ دریک لەسەر بەرگی کارە ھونەرییەکان دەردەکەوێت کە لەسەر تاوەری سی ئێن ئێن لە تۆرۆنتۆ دانیشتووە.

پێشانگا دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "The world's tallest structures through history". لندن. April 20, 2017.
  2. ^ ھەڵەی بەکارھێنانی داڕێژە:بیرخستنەوەی وێب: پاڕامێترەکانی ناونیشان و سەردێڕ زۆرەکییە..
  3. ^ "CN Tower's glass-floored lift not for faint-hearted". April 9, 2008. {{cite news}}: |first= missing |last= (help)
  4. ^ ھەڵەی بەکارھێنانی داڕێژە:بیرخستنەوەی وێب: پاڕامێترەکانی ناونیشان و سەردێڕ زۆرەکییە..
  5. ^ ھەڵەی بەکارھێنانی داڕێژە:بیرخستنەوەی وێب: پاڕامێترەکانی ناونیشان و سەردێڕ زۆرەکییە..