بواری کارۆموگناتیسی

(لە بواری ئەلەکترۆموگناتیسیەوە ڕەوانە کراوە)

بواری کارۆموگناتیسی کادێکی فیزیاییە کە لەلایەن ئەو کەرستانەی ئەلەکتریکی بارگەکراون درووست دەبێت و کاریگەریی ھەیە لەسەر کەرستە بارگەراوەکانی ناو کادەکە. کادی ئەلەکترۆمەگنەتیسی بە شێوەی بێبڕانەوە لە واڵاییدا دەپێوێت و یەکێکە لە چوار ھێزە سەرەکییەکانی سرووشت (ئەوانی دیکە ھێزی ڕاکێشانی زەوی، ڕاکێشانی نێوانیی لاواز و ڕاکێشانی نێوانیی بەھێز).

ئەم کادە دەکڕێت وەک تێکەڵکراوێک لە کادی مەگنەتیسی و ئەلەکتریکی بەرچاوبگیرێت. کادی ئەلەکتریکی بە بارگە جێگیرەکان درووستر دەبێت و کادی مەگنەتیسی بە بارگە جووڵاوەکان (تەزوو). چۆنیەتی تێکەڵبوونی ئەم کادانە و ھەڵسووکەوتیان بە ھاوکێشەکانی مەکسوێڵ نیشاندەدرێت.