بنکەی ئاسمانیی عەین ئەلئەسەد

بنکەی عەین ئەلئەسەد (بە ئینگلیزی: Al Asad Airbase) بنکەیەکی ئاسمانی و سەربازی سووپای عێراق و سووپای وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکایە دەکەوێتە پارێزگای ئەنبار لە خۆڕئاوای عێراق. ھەروەھا بنکەیەکە لەلایەن سووپای بەریتانیا و ھاوپەیمانان بەکاردێت لەعێراق

بنکەی ئاسمانیی عەین ئەلئەسەد
Ayn Al Asad Airbase
پارێزگای ئەنبار لە عێراق
بنکەی ئاسمانیی عەین ئەلئەسەد is located in عێراق
بنکەی ئاسمانیی عەین ئەلئەسەد
بنکەی ئاسمانیی عەین ئەلئەسەد
جێگەی لە عێراقدا
پۆتان33°48′N 42°26′E / 33.800°N 42.433°E / 33.800; 42.433پۆتانەکان: 33°48′N 42°26′E / 33.800°N 42.433°E / 33.800; 42.433
Site information
خاوەنوەزارەتی دفاعی عێراق
کارگێڕھێزە چەکدارەکانی عێراق
ھێزی پیادەی دەریاییی ویلایەتە یەکگرتووەکان
(٢٠٠٤–٢٠١١؛ ٢٠١٤–تائێستا)
مێژووی پێگە
Built٢٠٠٣ (2003)
In use٢٠٠٣–تائێستا
Airfield information
IdentifiersIATA: IQA[٢]، ICAO: ORAA، LID: MAA
بەرزی١٨٨ مەتر (٦١٧ پێ) لە ئاستی دەریا
Runways
Direction Length and surface
09R/27L ٣٬٩٩٠ مەتر (١٣٬٠٩١ پێ) Asphalt
09L/27R ٣٬٩٩٠ مەتر (١٣٬٠٩١ پێ) Asphalt
08/26 ٣٬٠٩٠ مەتر (١٠٬١٣٨ پێ) Packed dirt
Other airfield
facilities
ILS planned in 2016[١]

لەکاتی جەنگی ئازادکردنی عێراق (٢٠٠٣)تاوەکو (٢٠١٠)دووەم گەورەترین بنکەی ئاسمانی سەربازی ئەمریکا بوو، ھەروەھا بنکەی ھێزەکانی دەریایی فرەنەتەوەکان بوو. بنکەی سەرەکی IBCT 4th IDCT بۆ تیپی سەربازی ٨٢ی بارھەڵگری سەربازی بۆ رێنمایی و رێبەری وشکانی و تیپی پزیشکی سەربازی ٣٣٢و تیپی ٣٢١پاڵپشتی و دابەزاندنی ھەوایی 1 (VOD-1)، (VAQ-141)، بارەگای گومرگی دەریایی تیپی حەوتی سووپای عێراق و ھێزە ئاسمانیەکانی ئەمەریکایە (USAF).

لە ٢٦ کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ سەرۆک ترامپ و خێزانەکەی میلانیا سەردانی بنکەکەیان کرد بۆ دیداری سەربازەکانیان. لە ٢٣تشرینی دووەمی ٢٠١٩جێگری سەرۆک بەڕێز مایک پێنس و خێزانەکەی بەبۆنەی جەژنی سووپاسگوزاری سەردانی بنکەکەیان کرد. لە ٨کانونی دووەمی ٢٠٢٠ بنکەکە ڕووبەروی ھێرشێکی مووشەکبارانی ئێرانیەکان بوویەوە وەک تۆڵەیەک بەرامبەر کوشتنی سەرۆکی سووپای قودس قاسم سلێمانی لەلایەن ھێزی ئاسمانی وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکاوە.

جوگرافیا دەستکاری

بنکەکە دەکەوێتە ناوچەی ھیت لەپارێزگای ئەنبار کە زۆرینەی دانیشتوانەکەی سونەن، لەدووری ١٦٠کم لە خۆڕئاوای بەغدا لەخۆڕئاوای گوندی خان بەغدایی

بنکەکە دابەشبووە بەسەر دۆڵە شێر (وادی ئەلئەسەد) کەندەڵانێکە بەشێوەی مێرگ درێژدەبێتەوە لەبەری خۆڕئاوای تاوەکو خۆڕھەڵاتی دۆڵەکە و گەیشتنی بە ڕووباری فورات لەگوندی خان بەغدایی. خۆی ئەم مێرگە پێشتر پێیان دەگوت بیری ئیبراھیم (بئر ابراھیم).

کانیەکی لێیە کەدەکەوێتە ناوەندی بنکەکە ئاوەکەی دەرژێتە کەندەڵانەکە تاوەکو دەگاتە ڕووباری فورات

لەڕووی زەویناسیەوە خاکەکەی بیابانیە و درێژەپێدەری بیابانە وشکە بەردینیەکەی سوریایە

مێژوو دەستکاری

بنکەی ئاسمانی قادسیە دەستکاری

بنکەکە سەرەتا ناوی قادسیە بوو (بنکەی ئاسمانی قادسیە) کەمەبەست لێی جەنگی مێژوویی قادسیەیە(٦٣٦ز) یەکێک بوو لەو پێنج بنکانەی کە لەجەنگی ساڵی ١٩٧٥دروستکرایەوە لەجەنگی نێوان عەرەب و ئیسرائیل لەپرۆژەی (ئەلقاعیدە ئەلفائیقە) کەپێشتر بۆ ھەردوو جەنگی ١٩٦٧و١٩٧٣سوودی لێبینرابوو.

بنکەکە وەک ئەوەی ئێستا ھەیە لەنێوان ساڵانی ١٩٨١بۆ ١٩٨٧دروستکرا لەلایەن کۆمەڵە ھاوبەشگایەکی یوگسلافی بەپێی ڕێککەوتنێکی نێوانیان لەگەڵ حکومەتی عێراقی ئەوسا. سەرپەرشتیکردنی پڕۆژەکەلەلایەن FDSP (یەکێتی کارگێری ھاوردە و کریاران) بوو وە وەک ئەندازیار سەرپەرشتی لایەنی ئەندازیاری پڕۆژەکەیان دەکرد، چەندین ھاوبەشگای ناسراو کاریان تێداکردووە وەک "Project 202-B" و "Project 1100"، بەڵام لەڕووی باڵاخانیەکانیەوە ھاوبەشگایGranit, Vranica d.d. و Unioninvest کاریان تێداککردوە.

پڕۆژەکە ئەوکات بڕی ٢٨٠٠٠٠٠٠٠دۆلاری ئەمریکی تێچوو کە توانای ھەڵگرتنی ٥٠٠٠سەربازی ھەبوو لەگەڵ ھەبوونی ژێرخانی تەواو لە مزگەوت و مەلەوانگەی داخراو و کراوە و گەرماو و یارگای توپی پێی داخراو و کراوە و سینەمای سەربازی و پەرتوکخانەی سەربازی و قوتابخانە و نەخۆشخانە و نۆرینگە و کۆگای تەقەمەنی و کۆگای کەلوپەلی سەربازی و چەک و جبەخانەی مەزن و تانک و زریپۆشی جۆربەجۆر و فڕۆکەخانەی سەربازی و قوتابخانەی فڕۆکەوانی، دواتر لەسەرجەم پارێزگاکانی عێراق بنکەی ھاوشێوە دروستکران لەلایەن ھەمان ھاوبەشگای یوگسلافی. بنکەکە لەڕێزبەندی باشترین بنکەکانی جیھان بوو بەڵام لە دوای ١٩٩١بنکەکە فەرامۆشکرا

پێش جەنگی ئازادی عێراق (٢٠٠٣)بنکەکە سێ یەکەی ھێزەکانی ئاسمانی عێراقی لێبوو لەگەڵ فڕۆکەی مێگ ٢٥ئێس و MiG-21. کە ھەموویان شوێن بزرکران بەماوەیەکی کورت بەرلەدەستپێکردن جەنگ

ئەمریکییەکان ناویان نا Objective Webster، بەڵام دواتر ناوەکەیان گۆڕی بۆ عەین ئەلئەسەد کەبەواتای کانی شێر دێت

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Tilghman, Andrew (September 29, 2016). "The U.S. military is still whacking moles in Iraq's Anbar province". Military Times. Retrieved September 30, 2016.
  2. ^ "Airline and Airport Code Search". IATA. Retrieved 19 November 2015.