بنکەدراوەی ئینتەرنێتیی بڕۆدوەی

بنکەدراوەیەکی سەرھێڵ بۆ بەرھەم و کەسەکانی شانۆی بڕۆدوەی

بنکەدراوەی ئینتەرنێتیی بڕۆدوەی (IBDB) بنکەدراوەیەکی سەرھێڵە بۆ بەرھەم و کەسەکانی شانۆی بڕۆدوەی. لە ساڵی ١٩٩٦ لەلایەن کارن ھاوسەرەوە دروستکراوە و لەلایەن بنکەی لێکۆڵینەوەی دەستەی بڕۆدوەییەوە بەڕێوە ئەبرێت، کۆمەڵەیەکی بازرگانی بۆ کۆمەڵگەی شانۆی بازرگانی ئەمریکای باکور.[٢] وێبسایتەکە بەرنامەیەکی ھاوشێوەی ھەیە بۆ ھەردوو ئای ئۆ ئێس و ئەندرۆید.[٣][٤][٥]

بنکەدراوەی ئینتەرنێتیی بڕۆدوەی
چەشنی وێبگە
بنکەدراوەیەکی شانۆیی
بەردەستە بەئینگلیزی
خاوەندەستەی بڕۆدوەی
وێبگەibdb.com
ڕیزبەندیی ئەلێکساdecrease ١١٣،٨٣٤ (ئەیلوولی ٢٠١٩)[١]
بازرگانیبەڵێ
تۆمارکردنئارەزوومەندانەیە
خستنەکار٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٠؛ ٢٣ ساڵ لەمەوبەر (٢٠٠٠-١١-٢٠)
ڕەوشی ھەنووکەییچالاک

ئەم مێژووە گشتگیرەی بڕۆدوەی تۆماری بەرھەمەکانی سەرەتای شانۆی نیویۆرک لە سەدەکانی ١٨یەم تا ئەمڕۆ دەستەبەر دەکات. وردەکارییەکان بریتین لە کاست و لیستی دروستکەران بۆ کردنەوەی شەو و ڕۆژی ئێستا، لیستی گۆرانییەکان، خەڵاتەکان، و زانیاری سەرنجڕاکێشی دیکە دەربارەی ھەموو بەرھەمەکانی بڕۆدوەی. تایبەتمەندییەکانی دیکە بریتین لە ئەرشیفێکی گەورە لە وێنەکانی بەرھەم، خەڵکی، لینکی تۆماری کاست لە ئایتونس و ئەمەزۆن، داھات و چاودێری ڕابردوو و ئێستا.

کاری ئەوەیە کە گونجاو بێت، ئاسان بێت بۆ بەکارھێنەر، بنکەدراوەییەکی گەڕاو بێت بۆ ئەندامانی دەستە، ڕۆژنامەنووسان، لێکۆڵەران، و ھەوادارانی بڕۆدوەی.

دەستەکە لەم دواییانەدا پڕۆگرامی گەشتەکانی بڕۆدوەی دانا بۆ بنکەدراوەکە بۆ ئاسانکردنی بەدواداچوون پڕۆگرامەکان کە لە سەرتاسەری شارەکەدا پەخش ئەکرێن.

لەلایەن کارن ھاوسەر، مایکڵ ئابۆریزک، و ماڕک سمیتی دەستەی بڕۆدوەییەوە بەڕێوە ئەبرێت.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Ibdb.com Traffic, Demographics and Competitors". ئەلێکسا. Retrieved 5ی Octoberی 2018. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help) ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ "IBDB: The official source for Broadway Information". Internet Broadway Database. Archived from the original on July 25, 2012. Retrieved July 26, 2012. ٢٥ی تەممووزی ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ LaFountain, Kristina (March 15, 2012). "The Broadway League develops IBDB application". TicketNews. Retrieved July 26, 2012.
  4. ^ Coakley, Jacob (February 15, 2012). "Broadway League Releases IBDB App for iOS Devices". Stage Directions. Retrieved July 26, 2012. ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ "Broadway League's New IBDB App for iPhone, iPad and iPod Touch Links Theatergoers with Centuries of Theater". TravelWritersMagazine. July 22, 2012. Retrieved July 26, 2012. ١٩ی ئابی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری