بلوورناسی تیشکی ئێکس

بلوورناسی تیشکی ئێکس (بە ئینگلیزی: X-ray Differaction)[١] بریتییە لە تەکنیکی بەکارھێنانی تیشکی ئێکس بۆ ناسینی پەیکەری بلووری ماددەی ڕەق. لەم تەکنیکەدا تیشکی ئێکس لە ماددەیەک بەرھەم دێنن (بە شێوەیەکی گشتی شەپۆلی کورتی kα کە درێژیەکەی دەگاتە ١٬٥٤ ئەنگستڕۆم).

ئامێرێکی پێشکەوتووی تیشکی ئێکس کە بۆ دۆزینەوەی پەیکەری بلووری ماددەی شێوە تۆز بەکار دێت

زۆرێک لە مەوادی دەوروبەرمان پێک ھاتونە لە خوێیەکان، کانزاکان و نیمچەگەیەنەر، ھەروەھا چەندی شێوەی ئەندامی و نائەندامی). ھەر یەک لەم ماددانە پەیکەری بلوورییان ھەیە، کە بەم ھۆیەشەوە بلوورناسی تیشکی ئێکس پێوانە کردنێکی بنچینەییە بۆ زۆرێک لە بابەتە زانستیەکان. لە یەکەم دەیەی پەیدا بوونی، ئەم تەکنیکە بەکاردەھات بۆ پێوانە کردنی سایزی گەردیلەکان، درێژی و تایپی بەندی کیمیایی ماددەکان. ھەروەھا ئەم ڕێگەیە سودی لێ بینراوە بۆ زانینی پێکھاتەی و کاری زۆر گەردی بایۆلۆجی وەک ڤیتامین، پڕۆتین، دەرمان و دی ئێن ئەی. تا ئێستاش ئەم تەکنیکە بە شێوەیەکی بەر چاو بەکار دێت بۆ زانینی تەیبەتمەندیەکانی مەوادی نوێ.

لە پێوانە کردنی نمونەیەک کە لە تاک بلوورێک پێک ھاتبێت، نمونەکە لە سەر گۆنیایەک دادەنرێت. ئەم گۆنیایە بەکار دێت بۆ دیاری کردنی شوێنی و ئەو گؤشەیەی کە تیشکی ئێکس بەر نمونەکە دەکەوێت. ئەم نمونەیە لە لایەن تیشکێکی تاکڕەنگ دەپێکێنرێت کە بە ھۆیەوە پاتێڕنێک دروست دەبێت. وێنەی 2D بە ھۆی مۆدێلێکی ماتماتیکی (Fourier transforms) دەگۆڕێت بۆ 3D.

مێژوو دەستکاری

ویلیام ڕۆنتگن (Wilhelm Röntgen) ئەم تیشکەی دۆزیەوە. وە بە ھۆی ئەوەی کە تیشکێک بوو کە لەمەو پێش نەناسراوبوو ناوی لێنا تیشکی نەزانراو (ئێکس X). دواتر لە ھەندێ شوێن بۆ ڕێز لێنانی ئەم زانایە ناویان لێنا تیشکی ڕۆنتگن. بە کار ھێنانی ئەم تیشکە بۆ ناسینی پەیکەری بلووری لە لایەن فون لاوە (لە ١٩١٢) دۆزرایەوە و لە لایەن ویلیام ھێنڕی بڕاگ و ویلیام لۆڕێنس بڕاگ بەکارھات.[٢]

پەرشی تیشکی ئێکس دەستکاری

گەردیلەکان لە ناو بلووردا بەشێوەیەکی ڕێک ڕیز بونە. ئەو گەردیلانە توانای پەرش کردنی تیشکیان ھەیە، واتا دوای ئەوەی تیشکەکە بەر گەردیلەکە دەکەوێت بە شێوەی لاستیکی (وا دادەنرێت کە جگە لە بڕێکی زۆر کەم نەبێت تیشکەکە بە تەواوی ھەڵدەبەزێتەوە) ھەڵدەبەزێتەوە. ئەلێکتڕۆنی گەردیلەکان بەرپرسی سەرەکین بۆ پەرش کردنی ئەم تیشکە. لە ڕاستیدا تیشکی ئێکس دوای بەرکەوتنی لەگەڵ گەردیلەکان، بە شێوەی تۆپ ئاسا بڵاو دەبێتەوە. بەم شێوەیە چەندین تیشکی ئێکس کە لە لایەن چەندین گەردیلەوە بڵاو بونەتەوە بەیەک دەگەن و دیاردەی شەپۆلی دروست کەر و لەناوبەر دروست دەبێت. ئەمە لە شێوەی چەند ھێڵێکی ڕوناک و تاریک دەردەکەوێت لەسەر شاشەی وەرگر.

ئەنیمەیشنەکە نیشان دەدات کە پێنج جوڵە لە گەڵ چوار جوڵەی بازنەیی گۆنیاکە سودی لێ دەبینرێ لەم ئامێرەدا

بە ھۆی یاسایەکی ماتماتیکی کە ناسراوە بە یاسای بڕاگ (Bragg's law)، دەشێت دوری نێوان ڕیزە گەردیلەکان بدۆزرێتەوە:

 

لێرەدا d بریتیە لە دوری نێوان ڕیزە گەردیلەییەکان، θ بریتە لە گۆشەی بڕاگ، λ بریتیە لە درێژی شەپۆلی تیشکی بەکار ھاتوو.

بە کار ھێنانی لە کانزاناسی دەستکاری

لە ساڵانی ١٩٢٠ بەولاوە ئەم تەکنیکە یەکێک لە سەرەکی ترین ڕێگاکانی دیاری کردنی پەیکەری بلووری ماددە کانزاکانە.

بە کار ھێنانی لە بیۆلۆجی دەستکاری

بە سود وەرگرتن لەم تەکنیکە، پەیکەری بلوورینی پڕۆتین لە ساڵانی ١٩٥٠ دا لە لایەن جۆن کۆدەری دۆزرایەوە.

 
پەیکەری شریتی میۆگلۆبین

بەربەستەکان دەستکاری

ئەم تەکنیکە بۆ گەرێک لە لە چەند ھەزار گەردیلەیەک پێک ھاتبێت ھەندێک ناڕوونی تێدادەبێت.

سەرچاوەکان دەستکاری