بزوێنەری دیزڵ (بە ئینگلیزی: Diesel engine) ھەروەھا ناسراوە بە ھەڵگیرساندن بە پەستاوتن یان بزوێنەری (سی ئای)، ناونراوە لە دوای ڕوودۆلف دیزڵ، بزوێنەرێکی سووتانی ناوەکییە کە سووتەمەنییەکەی تیادا دەسووتێ بەھۆی پلەی گەرمییەکی بەرزی ھەوا لە ناو سلندەرەکە بەھۆی پەستاوتنێکی میکانیکی (پەستاوتنێکی گەرمی جێگیر) ئەم جۆرەیان ڕێک پێچەوانەی ھەڵگیرساندنی بزوێنەرە بە پریشکە وەک بزوێنەری بەنزین (بزوێنەری گازۆلین) یان بزوێنەری گاز (کە سووتەمەنییەکی گازیاوی پێچەوانەی بەنزینە) کە بەکاردێ بۆ سووتانی ئەو تێکەڵەیە کە لە ھەواو بەنزین پێک دێ بە یارمەتی پلاکی پریشکە.

بزوێنەری[بەستەری مردوو] دیزڵ دروستکراوە لەلایەن لانگەن لەگەڵ وۆڵف لەژێر مۆڵەت، ١٨٩٨
جینەکانی ڕۆنی شێڵ دەردەکەوێ لە ساڵی ١٩٥٢کە گەشەی بە بزوێنەری دیزڵ دا لە ساڵی١٨٧٧

بزوێنەری دیزڵ کار دەکات بە پەستان خستنە سەر ھەوایەکە بە تەنھا، کە دەبێتە ھۆی بەرزکردنەوەی پلەی گەرمی ھەوایەکە لە سلندەرەکە بۆ پلەیەکی گەرمی بەرز کە ئەتۆمەکانی سووتەمەنی دیزڵ لە یەکتری جیا دەکاتەوە دەسووتێن لە ناو ژووری سووتانییەکە کە لە خۆوەوە ھەلدەگیرسێ ڵەگەل ئەو سووتەمەنییەیەی کە تەنھا پێشی ھەوایەکە دەست دەکات بە سووتان، کە بڵاو بوونەوەکە بە شێوەیەکی ناڕێکە کە ئەمەش پێی دەوترێ تێکەڵاوێکی ناڕێکی ھەواو سووتەمەنییەکە. ئەو زەبرەی کە لە بزوێنەری دیزڵ دروست دەبێ کۆنتڕۆل کراوە لەلایەن بەکارھێنانی ڕێژەی ھەوا؛ لە جیاتی خنکاندنی ئەو ھەوایەی کە دیتە ناو ڕێڕەوی چوونەژوورەوە، کە بزوێنەری دیزڵ پشت دەبەستێ بەو سووتەمەنییەی کە بەدوای یەکدا دەسووتێ، لەگەل ڕێژەی ھەوا کە ھەمیشە زۆرە.

بزوێنەری دیزڵ بەرزترین توانای گەرمی ھەیە (توانای بزوێنەر) لە ھەر کردەیەکی ناوەکی و دەرەکی بزوێنەری سووتان بەھۆی ڕێژەیەکی زۆری فراون بوون و ئەو کەمییە بۆماوەیەش دە سووتێ کە توانا دەدات بە گەرمییەکە بەھۆی ھەوایەکی زۆر لە یەکتری جیا دەبنەوە؛ و ئەو لێھاتویە لە دەست چووە کەمەش کە خۆی لێ دەپارێزرێ بە بەراورد لەگەل دوو ھەنگاو یان بزوێنەرەکانی ھەڵگیرساندنی نا-راستەوخۆ بەبیێ ئامادەبوونی سووتەمەنییە نەسووتاوەکە لە دەمەوانەیەکی پێکداچوو کە ھەر چەندە ھیچ سووتەمەنییەک بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ ناڕوا ھاتنەناوەوە/ھەڵگیرساندن دواتر بۆ دەرەوە. ئەو نزوێنەرە دیزڵانەی کە خێرایان کەمە (کە بەکاردێن لە بەلەم و چەندین بەکارھێنانی تر کە لە سەرووی ھەموویەوە کێشی بزوێنەرەکە گرینگ نییە) کە دەتوانێت بگات لێھاتویەکی کاریگەر کە ٪‏٥٥ ە

بزوێنەری دیزڵ لەوانەیە دروست بکرێن ھەروەک دوو-ھەنگاو یان سووڕی چوار-ھەنگاو. ئەوان لەسەرەتاوە بەکار ھێنران ھەروەک بەدیلێکی کاراتر بۆ بزوێنەری ھەڵمی نەجوڵاو. لە ساڵی ١٩١٠کان ئەوان بەکار ھێنرابوون لە ژێردەریا و کەشتییەکان. بەکارھێنان لە بزوینەر، لۆری، ئامرازی قورس و دردرووست کردنی ڕوەکەکان پاشان بەردەوام بوون. لە ١٩٣٠کان، ئەوان لەسەرخۆ دەستیان پێ کرد کە بەکار بھێنرێن لە چەندێک ئۆتۆمۆبیل. لە ١٩٧٠کان، بەکارھێنانی بزوێنەرییەکانی دیزڵ بەشێوەیەکی زیاتر لە ڕێگای کراوەوە ڕێگای داخراو، لە یەکێتیی ئەورووپا زیادی کردووە. بەگوێرەی کۆنرەد ڕییف، تێکڕای ئی یوو بۆ ئۆتۆمبێلەکانی دیزڵ حیسابی کرد بۆ نیوەی سەیارە تازە تۆمار کراوەکان.

بزوێنەرە گەورەکانی دیزڵ لە ھەموو دونیا کە بەکاردێن لە خزمەت کردن ١٤ لوولەکن، دوو ھەنگاون لەگەل ئەو بزوێنەرەکانی دیزڵی واتەرکرافت کە توانایەکی بەرز دروست دەکەن کە نزیکی ١٠٠ مێگا واتە بۆ ھەریەکێکیان.

یەکەم بزوێنەری دێزڵ دەستکاری

یەکەم بزوێنەری دیزڵ: بزوێنەری دیزڵ پشکنینی بۆ کراوە لە کۆمپانیاو کارگەکان کە بەم شێوەیە دروست بکرێ، بە یارمەتی مۆرتز سکرووەتەر لەگەل ماکس فریدریچ گوتەرموە. کە سەرکەوتوو بوو لە ڕازی کردنی ھەردووک کرەپ لە ئێسەن و ماسچینێنفابریک ئۆزبەگ، کە گرێبرستەکیان واژوو کرد لە مانگی چواری ساڵی ١٨٩٣ و لەسەرەتاکانی وەرزی ھاوین بوو لە ساڵی ١٨٩٣ , یەکەم نموونەی بزوێنەری دیزڵ دروستکرا لە ئۆگزبەگ لە١٠ مانگی ئابی ساڵی ١٨٩٣، یەکەم داگیرساندن ڕووی دا، ئەو سووتەمەنییەی کە بەکارھات بەنزین بوو لە وەرزی زستانی١٨٩٣–١٨٩٤, و دووبارە بزوێنەری تری دروست کردەوە لە ١٨ ی کانوونی دووەمی ساڵی١٨٩٤، ئەو کەسانەی کە میکانیک بوون ئەوەیان گۆریبوو بۆ دووەم نموونە، و لە مانگی دوو (شوبات) ی ساڵی ١٩٨٤ کە بزوێبەرەکە دووبارە وا دیزاین کراوە کە (٨٨ جار بخولێتەوە لە یەک خولەک) لەگەڵ ئەو ھەواڵانەی، (ماسچینێنفابریک) ئەوگسبرەگس کە وەک گوڵ دەگەشێتەوە بە ٪‏٣٠، کە پێشبینی داواکردنێکی مەزن دەکەن بۆ بزوێنەرێکی کاراتر، لە٢٦ حوزەیرانی ساڵی ١٨٩٥ کە بزوێنەرەکە توانایەکی کاریگەری بەدەست ھێنا بە ڕێژەی لە ١٦٫٦٪کە ڕێژەی بەکارھێنانی سووتەمەنی تێیدا ٥١٩ g.KW -1.hr-١. لەگەل ئەوەشدا سەڕەڕای سەلماندنی چەمکەکە بەڵان ئەم بزوێنەرە بووە ھۆی چاندین کێشە لەگەڵ ئەوەشدا نەیتوانی ھیچ پێشکوتنێک بەخۆیەوە ببینێت بۆیە، کرەپ دەستی کرد بە پووچەڵکردنەوەی ئە گرێبەستەی کە لەگەڵ دیزڵ کردبوویان، و دیزڵ زۆری لێکرا تا دیزاینی بزوێنەرەکە باشتر بکات خێرا ڕۆیشت بۆ نموونەی سێیەمی بزوێنەرەکە لە نێوان ٨ی تشرینی دووەم و٢٠کانوونی یەکەم ساڵی١٨٩٥ , دووەم نموونە بەسەرکەوتوی پارێزگاری لێکرا لەسەر مێزی تاقیکردنەوە بۆ ماوەی ١١١ کاتژمێر، کە لە ڕاپۆرتی مانگی یەک (کانوونی دووەم) کە وایان دانا سەر دەکەون

و لە مانگی دوو (شوبات) ساڵی١٨٩٦ کە دیزڵ سێەم نموونەی ڕەچاو کرد کە سوپەر چارگەر بوو (یمانوێڵ) (لاوستێر) ئەو کەسانەبوون کە فەرمانیان پێکرا تا سێیەم نموونە وێنە بکێشن، و ئەم وێنە کێشانەیان تەواو کرد لە ٣٠ی نیسانی ١٨٩٦، لە ھاوینی ھەمان ساڵدا بزوێنەرەکە بزوێنەرەکە دروستکرا و لە ٦ تشرینی یەکەم ساڵی ١٨٩٦. و ئەم تاقیکردنەوانە کران لە سەرەتایەکانی ساڵی ١٨٩٧ یەکەن تاقیکردنەوەی گشتی کە دەستیان پێکرد لە ١ی شوباتی ساڵی ١٨٩٧ بوو، تاقیکردنەوەی مۆرتز سچرۆتێر کە بە تاقیکردنەوەکی سەرەکی بزوێنەری دیزڵ دادەنرێ کە کە تاقیکرایەوە لە ١٧ شوباتی ساڵی ١٨٩٧ کە بزوێنەرەکە بە ڕێژەی kw ١٣٫١ گەڵسەنگێندرا لەگەڵ بەکارھێنانی سووتەمەنییەکی دیاری کراو کە٣٢٤ g.kw -1.hr-١ بەھۆی توانایەکی کاریگەر کە ٢٦٫٦٪. تا ساڵی ١٨٩٨ دیزڵ بووە ملیۆنێر.

بنچینەکانی کارکردن دەستکاری

تایبەتمەندییەکان دەستکاری

تایبەتماندییەکانی بزوێنەری دیزڵ پێک دێت لە:

  • داگیرساندن بە پەستاوتن: بەھۆی پەستناوتنێک کە گەرمییەکەی بە نزیکەی جێگیرە، و سووتەمەنییەکە دەست دەکات بەسووتان بەبێ یارمەتی ھیچ ئامرازێکی سووتان بۆ نموونە پلاکی داگیرساندن.
  • گۆڕانی تێکەڵەکە لەناو ژوری سووتان:ھەوا لەگەل سووتەمەنییەکە تێکەل دەبێ لە ناو ژووری سووتان بەڵام لەگەڵ سووتەمەنییەکە تێکەڵ نابێ لە ناو بۆڕی ھاتنە ژوورەوە. لە جیاتی خنکاندنی تێکەڵەی ھەواو سوتەمەنییەکە ئەو زەبرەی کە دروست دەبێ (لە ئەنجامی خولانەوەی کرانک شەفتەکە بە چەندین خێرای جۆراو جۆر) کە بەتەنھا بارستای سووتەمەنییەکەی دەکەوێتە سەر، و ھەمیشە لەگەل بەشێکی ھەوایەکە تێکەڵ دەبێ تا بتوانێ.
  • تێکەڵەیەکی نا ھاو چەشن لە ھەواو سووتەمەنی: بڵاوبونەوەی ھەواو سووتەمەنییەکە لە ناو ژووری سووتان ناڕێکە.
  • ڕێژەیەکی زۆری ھەوا: ھەمیشە بەھۆی ئەو ھەوایەی کە دێتە ژوورەوە تا بکرێ ئەوا پشت بە تەواوی پشت بە تێکەڵبوونی سووتەمەنییەکە نا بەستێ بزوێنەرەکانی دیزڵ(   )کە ڕێژەی ھەوایان کەمترە لە ستۆکیۆمێترک.
  • بڵاوبوونەوەی گڕەکە: لە سووتانەکە، سەرەتا ئۆکسجین بڵاودەبێتەوە بە ناو گڕەکە لە جیاتی ئەوەی کە ھەوایەکە لەگەڵ سووتەمەنییەکە تێکەڵ بێ پێش کرداری سووتان کە ئەنجامەکەی لەوانەیە گڕێک دروست بێ پێش تێکەڵ بوونەکە.
  • سووتەمەنی لەگەڵ بەرزترین توانای سووتان: کاتێک کە بزوێنەرەکانی دیزڵ بەتەنھا پشت بە سووتانێک دەبەستن کە بە ھۆێ پەستاوتنەوە دروست دەبن، و سووتەمەنیش لەگەڵ بەرزترین توانای سووتان (ڕێژەی سیتان) نموونەیە بۆ کرداری بزوێنەرێکی لە بار، سووتەمەنی لەگەڵ بە بەرگری تەقەتەقێکی باش (ڕێژەی ئۆکتان) بۆ نموونە. بەنزین کە زۆر کوالێتییەکەی کەمترە بۆ بزوێنەرەکانی دێزڵ.