بزاڤی سیاسی یا بزووتنەوەی سیاسی یا جووڵانەوەی سیاسی گرووپێکی کۆمەڵایەتییە لە بەرفرەھییەکی ناوچەیی، نەتەوەیی، یان ناونەتەوەییدا کە بۆ دەستخستنی ئامانجێکی سیاسی پێکەوە ھاوکاری دەکەن. [١] بۆ بەرچاوخستن و بەرباسخستنی ئامانجە بنەڕەتییەکانی بزاڤی سیاسی، ئەبێ کەرەستەگەلی پێویست بەرھەم بھێنرێن و، پەرەیان پێ بدرێ و، ڕێک بخرێن و، ڕابگەیەنرێن و، لێک بدرێنەوە و، چاک بکرێنەوە.

بزاڤی سیاسیی سکاندیناڤیزم لە ناوەڕاستەکانی سەدەی نۆزدەیەمدا

حیزب نموونەی بزاڤێکی سیاسییە. ئەوەی حیزب بۆی ئەگەڕێ، واتە ئامانجی سیاسیی حیزب، زاڵبوونە بەسەر سیاسەتەکانی حکوومەتدا، یا لانی کەم، دانانی کاریگەریی خۆیە لەسەر ئەو سیاسەتانەدا. ھەوڵ و تێکۆشانیشی ئەوەیە کە لە ڕێگەی ناودێرکردنی کاندیداکانیەوە و دامەزراندنیان لە نڤیسگە سیاسی و حکوومییەکاندا ئامانجی خۆی بپێکێ. [٢]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Political movement ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.. dict.org
  2. ^ Mc Donald, Neil (1963). The Study of Political Parties. New York